هێزه‌کانى به‌رگرى سوپاى عێراق متمانه‌یان به‌ میلیشا شیعه‌کان هه‌یه‌

7/15/2014 5:26:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

راِپۆرتێکى هه‌ڵسه‌نگاندى سه‌ربازى ئه‌مریکى سه‌باره‌ت به‌ توانا سه‌ربازییه‌کانى سوپاى عێراق له‌ دواى داگیرکردنى شارى موسڵ له‌لایه‌ن چه‌کدارنى داعش جه‌خت له‌ سه‌ر هه‌رچى زوو پێهێکنانه‌وه‌ى سوپاى عێراق ده‌کاته‌وه‌ تاکو تواناکانیان زیاد بکرێت بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌ى چه‌کدارو گروپه‌ تیرورستیه‌کان .

"ڕاشیل برودى " لیکۆڵه‌ره‌وه‌ى سه‌ربازى له‌ سوپاى ئه‌مریکا راِیگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌ دۆخى سه‌ربازى عێراق ڕاپۆرتیکمان ئاماده‌کردوه‌ ئێستا له‌ ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه‌ له‌لایه‌ن جه‌نه‌ره‌ڵ "لوید ئۆستن" سه‌رکردایه‌تى سوپاى ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاوتى ناوڕاست .

له‌لاى خۆیه‌وه‌ برودى له‌ چوارچێوه‌ى ڕاپۆرتێکى شیکاریدا ڕایگه‌یاند که‌ وێنه‌یه‌ک له‌و ڕاپۆرته‌ نێردراوه‌ بۆ هه‌ریه‌ک له‌ به‌رپرسه‌ گه‌وه‌رکانى پنتاگۆن له‌ نێویشیاندا "تیشاک هیگل" وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا.

ئه‌مریکا له‌ چوارچێوه‌ى ڕیکه‌وتننامه‌ى ستراتیژى له‌گه‌ڵ عێراق بڕیاره‌ 300 شاره‌زاى سه‌ربازى و مارینز ڕه‌وانه‌ى شارى به‌غداد بکات تاکو هاوکارى هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانى عێراق بکه‌ن به‌ مه‌به‌ستى ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى چه‌کداره‌کانى داعش و گروپه‌ چه‌کداره‌گانى  تر که‌ ئێستا له‌ به‌غداد بونیان هه‌یه‌.

ڕاپۆرته‌که‌ ئاماژه‌شى به‌وه‌دا جگه‌ له‌ شاره‌زایانى سه‌ربازى ژماره‌یه‌ک له‌ ده‌زگاى هه‌واڵگیرى و پاڵپشت به‌ فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان و 6 هه‌لیکۆپته‌رى جۆرى ئاباتشى به‌ مه‌به‌ستى پاراستنى فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غداد ڕه‌وانه‌ى عێراق ده‌کات بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى ئیراده‌ى سه‌ربازى سوپاى عێراق.

هه‌رله‌میانه‌ى ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ ئه‌مریکا نیگه‌رانه‌ له‌ تواناى سه‌ربازى عێراق  و ئه‌و دڕوخانه‌ى سوپاى عێراق چاوه‌ڕوان نه‌کراوو بوو له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه‌، وه‌ ئه‌م بارودخه‌ى عێراق گرفتى ئه‌منیش بۆ هێزه‌کانى ئه‌مریکا دروستکردوه‌ به‌ تایبه‌تى له‌ ئێستادا که‌ ژماره‌یه‌کى زور له‌ ڕاوێژکارانى باڵویزخانه‌ى ئه‌مریکا ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌ و گه‌وره‌ ڕاوێژکاره‌کانى کۆشکى سپى بارودۆخى عێراق به‌ ژینگه‌یه‌کى مه‌ترسیدارو نائارام هه‌ژمار ده‌که‌ن .

راشیل برودى له‌ میانه‌ى وتارێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ى واشنتن پۆست جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ عێراق ئێستا با باودۆخێکى نا ئارام و هه‌ستاردا تێده‌په‌ڕێت ته‌نها نیوه‌ى سوپاى عێراق له‌ سه‌رخاکى ئه‌و وڵاته‌ ماوه‌ وه‌ نیوه‌که‌ى ترى سوپا گرفتن بۆ به‌رپرسه‌ ئه‌مریکیه‌کان له‌ عێراق .

له‌ لایه‌کى تره‌وه‌ به‌رپرسێکى سه‌ربازى ئه‌مریکا که‌ نه‌یویستوه‌ ناوه‌که‌ى ئاشکرا بکرێت ڕایگه‌یاندووه‌ هێزه‌کانى به‌رگرى سوپاى عێراق به‌ شێوه‌یه‌کى گشتى متمانه‌یان به‌ میلیشا شیعه‌کان هه‌یه‌ که‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌ ئیرانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ دیارترینیان هێزه‌کانى عه‌صایبى ئه‌هلى حه‌قن و ڕاسته‌وخۆ پشتگیرى مالیکى و سوپاى عێراق ده‌که‌ن و له‌ ساڵى 2006 بۆ 2011 نزیکه‌ى شه‌ش هه‌زار جار هێرشیانکردۆته‌ سه‌ر سوپاى ئه‌مریکا  .

به‌ هۆى خراپى بارو دۆخى ناخۆى عێراق و داگیکردنى چه‌ندین پارێزگاى عێراق له‌ لایه‌ن چه‌کدارانى داعش و پێداگیرى مالیکى له‌ سه‌ر پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ناجێگیرى بارو دۆخى ئه‌منى عێراقى و گرفته‌کانى هه‌رێم و به‌غداد بارودۆخى عێراقى به‌و قه‌یرانى ئه‌منى و سیاسی بردوه‌که‌بوه‌ته‌ مایه‌ى مه‌ترسى بۆ وڵات و ناوچه‌که‌و جیهانیش .
 
ئا : به‌ختیار  


زۆرترین خوێندراو