زۆرێک له‌ هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى روو له‌ ئه‌رده‌ن ده‌که‌ن

9/29/2014 12:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
کارزان هه‌ورامى – ئه‌رده‌ن 


به‌شێکى زۆرى نه‌خۆشخانه‌کانى وڵاتى ئه‌رده‌ن داواى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و وڵاته‌ ده‌که‌ن ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌که‌ن هه‌موو هاوکارى و خزمه‌تگوزاریه‌ک بۆ هاوڵاتیانى کوردستان دابین ده‌که‌ن.

وڵاتى ئه‌رده‌ن له‌ڕووى پزیشکیه‌وه‌ پێشکه‌وتنى زۆرى به‌ خۆیه‌وه‌ بینوه‌ له‌ ئێستادا خوازیارى ئه‌وه‌ن که‌ هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان به‌مه‌به‌ستى گه‌شت و چاره‌سه‌ر کردنى پزیشکى سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ بکه‌ن، چونکه‌ وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن هه‌مووکارئاسانیه‌کیان خستۆته‌ به‌رنامه‌ى کاریانه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان، 
له‌و باره‌یه‌وه‌ "د.چوحید بشاره‌"سه‌رۆکى سه‌نته‌رى چاره‌سه‌رکردنى سروشتى له‌ به‌حر مه‌یت بۆ جه‌ماوه‌ر نیوز وتى :"ئێمه‌ به‌ چاره‌سه‌رکردنى نه‌خۆشه‌کانه‌وه‌ له‌ڕێگاى تیشکى خۆر و ئاوى ده‌ریایى مردووه‌وه‌، گه‌یشتوینه‌ته‌ ئاستێکى زۆر باشى جیهانى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌ناراوه‌کانى ده‌ریایى مردوو کراونه‌ته‌ شوێنى تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر کردنى خۆشیه‌کان، به‌تایبه‌تى نه‌خۆشى پێست و سه‌ده‌فه‌ و جه‌مگه‌کان و نه‌خۆشى لاواز بوونى خانه‌کانى پێست".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که‌ ئه‌وان ده‌رگایان کراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى هه‌رێمى کوردستان که‌ بیانه‌وێت سه‌ردانى شوێنه‌که‌یان بکه‌ن له‌ که‌ناره‌وه‌کانى ده‌ریایى مردوو چونکه‌ وه‌ک خۆى ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشى هه‌یه‌ له‌ ڕێگاى چاره‌سه‌رى پزیشکى و سروشتیه‌وه‌ سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه‌.

سه‌رۆکى سه‌نته‌رى چاره‌سه‌رکردنى سروشتى ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌ جۆرێک له‌ قوڕى تایبه‌ت له‌ ده‌ریایى مردوو دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ ده‌درێت له‌ پێستى مرۆڤ و دواتر به‌ ئاوى ئه‌و ده‌ریایه‌ ده‌شۆرێت ئه‌وه‌ش هۆکارێکه‌ بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى سه‌ده‌ف.

هاوکات کۆمه‌ڵگاى پزیشکى نور  "مرکز النور لتصحیح البصر" که‌ یه‌کێکه‌ له‌ کۆمه‌ڵگا پزیشکیه‌کانى ئه‌رده‌ن بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌کانى چاو ،له‌ ئێستادا به‌شێوه‌ى ته‌کنیکێکى زۆر پێشکه‌وتوو کارى ته‌ندروستى ده‌کات له‌ ڕێگاى ئامێرێکه‌وه‌ به‌ناوى "F5200-EX500 "چاره‌سه‌رى خێراى نه‌خۆشیه‌کان چاو ده‌کات له‌کاتێکدا هه‌ندێک له‌ نه‌خۆشیه‌کانى بینین به‌ 6 چرکه‌ چاره‌سه‌رى تێدا ده‌کرێت، 

هاوڵاتیه‌کى کورد به‌ناوى هیوا عه‌لى که‌ ئاماده‌ بوو له‌کاتى سه‌ردانمان بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ وتى :"ئێمه‌ خۆشحاڵین که‌ ئاسانکارى پزیشکى له‌ وڵاتان واى لێهاتووه‌ که‌ مرۆڤ له‌ نه‌هامه‌تى ژیان ڕزگار بکات به‌ڵام من دواى چوار نه‌شته‌رگه‌رى ئێستا هاتووم بۆ لاى دکتۆر له‌ ئه‌رده‌ن پێیان ووتم که‌ چاره‌سه‌رى ده‌کرێت به‌ڵام ده‌بێت کاتى بدرێتێ چونکه‌ ده‌بێت ئه‌و چاوه‌ بهێنرێته‌وه‌ ئاستى سروشتى خۆى دواتر چاره‌سه‌ر بکرێت".

ئه‌و هاووڵاتیه‌ کورده‌ گله‌ى له‌وه‌کرد که‌ گرفتى ڤیزه‌ى هه‌بووه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ئاسانکارى له‌نێوان هه‌رێم و وڵاتى ئه‌رده‌ن هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوکارى زیاترى ته‌ندروستى پێشکه‌که‌ش بکرێت، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که‌مێک نرخ له‌ ئه‌و وڵاته‌ گرانه‌ ئه‌گه‌ر ئاسانکارى بکرێت ئه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێم زۆر باش ده‌بێت.

هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ى "شریف عیون" ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین ناوه‌نده‌کانى پزیشکى له‌و وڵاته‌ له‌ ساڵى 1994 دامه‌زراوه‌ له‌ ئێستا گه‌وره‌ترین نه‌شته‌رگه‌رى گه‌وره‌و بچوکى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن بۆ یه‌که‌م جار له‌ ساڵى 1994 نه‌شته‌رگه‌رى چاویان به‌ لێزه‌رکردووه‌، دواتر ئاوێنه‌ى چاویان له‌و ساڵه‌دا چاک کردۆته‌وه‌، تائێستا 600 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ریان ئه‌نجام داوه‌،

د.خالید به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى "شریف عیون"  له‌لێدوانێکیدا بۆ  جه‌ماوه‌ر نیوز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ده‌یانه‌وێت له‌ شارى هه‌ولێر له‌ چوار چێوه‌ى ئه‌و پلانه‌ى هه‌یانه‌ سه‌نته‌رێکى گه‌وره‌ بکه‌نه‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ر کردنى نه‌ۆخشیه‌کانى چاو و ئاسانکارى بۆ نه‌خۆشیه‌کان .

وتیشى :" ئاماده‌ین به‌شێوه‌ى پاکێج خزمه‌تى خه‌ڵکى کوردستان بکه‌ن و بیرۆکه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى له‌ ڕێگاى قه‌رزى بانقه‌کانه‌وه‌ ده‌کرێته‌ یه‌کێک له‌ خاڵه‌کانى ئه‌م سه‌نته‌ره‌".

له‌ ئێستادا به‌شێکى زۆرى پزیشکانى هه‌رێمى کوردستان خوازیارن هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌رێم و وڵاتى ئه‌رده‌ن هه‌بێت بۆ مه‌به‌ستى شاره‌زایى و ڕاهێنانى پزیشکى چونکه‌ هیچ گرفتێکى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى له‌ نێوان هه‌ردوولانیه‌.

یه‌کێکى تر له‌نخۆشخانه‌ باناوبانگه‌کانى ئه‌رده‌ن نه‌خۆشخانه‌ى "فرح"ه‌ که‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ چاره‌سه‌رکردنى نه‌خۆشیه‌کانى نه‌زۆرکى و پیتاندن ومناڵىبلورى له‌به‌رزترین ئاستى جیهانیدایه‌ و به‌شدارى چه‌ندین کۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى کردووه‌ ئاماژه‌ به‌ چیرۆکى سه‌رکه‌وتن ده‌کات که‌ سه‌ره‌تا له‌ ژوورێکى بچوک و خانووێکه‌وه‌ ده‌ستیان پێکردووه‌ به‌ڵام ئێستا بوونه‌ته‌ سه‌نته‌رێکى گه‌وره‌ى جیهانى وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن:" له‌سه‌ر ده‌ستى زه‌ید گه‌یلانى دامه‌زراوه‌ له‌ ئێستادا گه‌وره‌ترین نه‌خۆشیه‌کانى نه‌زۆرکى و قورشگ و نه‌خۆشى گشتى ده‌کرێت،ته‌نیا له‌ 2012چاره‌سه‌رى 2800 نه‌خۆش کراوه‌، به‌م به‌هۆى دۆخى ناوچه‌که‌وه‌ له‌رووى ئه‌منیه‌وه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ 2013 که‌متر بۆته‌وه‌ وه‌ک خۆیان ئاماژه‌یان پێدا ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندى بته‌ویان هه‌بێت و هه‌ماهه‌نگى زۆریان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌کانى کوردستان هه‌بێت.

به‌شێکى زۆرى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان که‌ له‌م ڕاپۆرته‌دا قسه‌یان کرد به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى "عممان" ده‌که‌ن،ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌ ساڵى 1993 دامه‌زراوه‌، به‌مه‌به‌ستى ئاسنکارى بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان داواى کردووه‌ "ڤیزه‌ى"خێرا ئاماده‌بکرێت، و شوێنى تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشیه‌کان و پشکینیکى خێرا و نه‌شته‌رگه‌رى گه‌وره‌یان بۆ بکرێت، گه‌وره‌ترین نه‌خۆشیه‌کانى دڵ له‌م نه‌خۆشخانه‌ بۆ ده‌یان ساڵه‌ چاره‌سه‌ریان ده‌کرد له‌هه‌مان کاتدا چاندنى گورچیله‌ له‌م نه‌خۆشخانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت،

 نوێنه‌رایه‌تى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌بۆ جه‌ماوه‌ر نیوز وتى :"داواده‌که‌ین ئه‌و برایه‌تى و دۆستایه‌تیه‌ى ئێستا له‌ نێوان ئه‌رده‌ن و کوردستان هه‌یه‌ زیاتر بایه‌خى پێبدرێت و ئاماده‌ین خزمه‌تى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن".

"د.یوسف قوس" له‌ نه‌خۆشخانه‌ى "جامعه‌ الاردنیه‌" که‌ ماوه‌ى 20 ساڵ پزیشکى تایبه‌تى مه‌لیک حوسێنى ئه‌رده‌ن بووه‌ بۆ جه‌ماوه‌رنیوز وتى :" ئێمه‌ به‌لامانه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ خزمه‌تى هاووڵاتیانى خۆشه‌ ویستى خه‌ڵکى کوردستان بکه‌ن بۆیه‌ داوامان کردووه‌ له‌سه‌ر ئاستى به‌رزو له‌ په‌یوه‌ندى نێوان کوردستان  و ئه‌رده‌نه‌وه‌ په‌ره‌به‌ بوارى پزیشکى بدرێت".





زۆرترین خوێندراو