به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود 9 جار بریندار بووه‌

9/11/2015 1:16:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 
 

له‌سه‌ره‌تای چوونی بۆ نێو کوانوی خه‌بات و به‌ بێ مه‌رامێکی تایبه‌تی بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ى به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود تا ئێستا 9 جار بریندار بووه‌.

به‌درێژایی مه‌ترسیی و شه‌ره‌کانی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ و جه‌ماوه‌رى کوردستان، به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ فه‌رمانده‌ و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌وانه‌ى خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ی سۆسیالستن له‌ شاری که‌رکوک دژ به‌چه‌کدارانی داعش قوربانی ده‌ده‌ن و خه‌باتی به‌رده‌وامی شاخیان دووباره‌کرده‌وه‌.

له‌ ساڵى  ڕابورردودا و له‌ به‌روارى 26-11-2014 شه‌هید عه‌تا محه‌مه‌دی کوره‌ گه‌وره‌که‌ى به‌ ڕیز محمدى حاجى محمود خۆی کرد به‌قوربانی کورد و کوردستان و ئه‌وانه‌ى خه‌باتی کاک محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودیان به‌ موزایه‌ده‌ وه‌سف کرد جارێکى تر ئه‌و ڕاسته‌ى سه‌لماند که‌ به‌گیان و خوێن و قوربانى ده‌دات برۆ ئازادى ئێستاى کوردستان .

ئه‌مرۆش به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود مێژووی ساڵی 1991 و کاتی راپه‌رینی شاری که‌رکوکی دووباره‌کرده‌وه‌ که‌ درووست 24 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ رزگارکردنی شاری که‌رکوک گیانی دایه‌ به‌ر گولله‌ى به‌عس و بریندار بوو.

مێژوو به‌ڵی مێژوو، شاهیدی به‌رخودانی کاک محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموده‌ و هێزى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانه‌  مێژوو به‌ڵی مێژوو شاهیدی برینداری و برسێتی و تینوێتی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموده‌، ئه‌وه‌ هه‌ر به‌ریًَز محه‌مه‌دی حاجی  مه‌حمود نیه‌ له‌نێو بنه‌ماڵه‌که‌ى که‌ له‌ پێشه‌وه‌ى به‌ره‌کانی جه‌نگه‌، ئه‌و ته‌واوی خانه‌واده‌که‌ى به‌رێزیانه‌ که‌ بۆ پارستنی خاک، ئاو ، زمان ئایین شه‌ره‌ف تێده‌کۆشن و قوربانی ده‌ده‌ن.

شه‌ره‌کانی چه‌کدارانی داعش دژ به‌ خاکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و هاوکێشه‌ ناراسته‌ى پارسه‌نگ کرده‌وه‌ که‌ حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان نه‌ک حزبێکی ناره‌سه‌نه‌، به‌ڵکو حزبێکه‌ به‌خوێنی شه‌هیدانی خۆی به‌ سه‌روه‌ری و نه‌به‌ردییه‌کانی به‌ خه‌باته‌ به‌رده‌وامه‌که‌ى به‌رگری له‌ خاکی پیرۆزی کوردستان ده‌کات، نه‌ک ره‌سن به‌ڵکو له‌ پێشه‌وه‌ی هاوکێشه‌ سیاسییه‌کانه‌ و میًَژووش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه‌ که‌ زۆر جار له‌ ته‌نگه‌ژه‌ سیاسییه‌کاندا حزبی سۆسیالست و سکرتێره‌ نه‌به‌رده‌که‌ى هاوکێشه‌که‌یان راستکردۆته‌وه‌.

ئه‌مرۆش وه‌ک هه‌موو شه‌ره‌کانی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری که‌رکووک بۆ رزگارکردنی ئه‌و گوندانه‌ى که‌ له‌ژێر ده‌ستی داعشدان که‌ هه‌ریه‌ک له‌ گوندی ئه‌لبو محه‌مه‌د، شێخ ساڵح ،ته‌ل ره‌بیعه‌ ، سه‌هود و چه‌ندین گوندی دیکه‌ له‌ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وسکرتارییه‌تی به‌رێزیان و به‌رپرس و پێشمه‌رگه‌کانی حسدک له‌ ئاماده‌باشیدابوون بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ کۆنترۆڵ بکرێنه‌وه‌ و ده‌رئه‌نجامیش له‌و شه‌ره‌ داسه‌پاوه‌دا به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود و 15 پێشمه‌رگه‌ى دیکه‌ بریندار بوون و پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی حسدک به‌ناوی والی محه‌مه‌د ناسراو به‌ شه‌وکه‌ت شه‌هید بوو.


ئا : بنار هیدایه‌ت 


زۆرترین خوێندراو