4
7 هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
13/9/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز





سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى (نییه‌ر ئێست پۆڵسى ڕیسێرچ) ده‌ڵێت له‌ هه‌رێمى کوردستان، حکومه‌ت کوالێتى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌. سایتى فۆرن‌ پۆڵسى و سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى نییه‌ر ئێست پۆڵسى ڕیسێرچ (CFNEPR ) بابه‌تێکیان له‌سه‌ر پێشکه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ شکستى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ له‌ عێراق.

ده‌رباره‌ى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان، نووسه‌رى بابه‌ته‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ "هه‌رچه‌نده‌ هه‌رێمى کوردستان بودجه‌ى که‌مترى هه‌بووه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ که‌رتى په‌روه‌رده‌، به‌ڵام له‌ کوردستان 18 کتیبى توندڕه‌وى قه‌ده‌غه‌کراون و له‌ په‌رتووکه‌کانى قوتابخانه‌ش ئه‌و ئایه‌تانه‌ى قورئانى پیرۆز دانراون که‌ باس له‌ ئاشتى و پێکه‌وه‌ژیان ده‌که‌ن.

به‌ گوێره‌ى ڕاپۆرتى سه‌رچاوه‌که‌، به‌ره‌وپێشچوونێکى به‌رچاو له‌ که‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى و زیادبوونى ژماره‌ى قوتابخانه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان هه‌یه‌ و له‌ نێوان سالى 2014 -2017 ڕێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى له‌ %34 بۆ %15 که‌مکراوه‌ته‌وه‌، ڕێژه‌ى مامۆستا له‌ (٣٨٩٢١) بۆ (١٣٦٣٠٢) مامۆستا له‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانى خوێندن به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ژماره‌ى قوتابخانه‌کانیش له‌ (١٣٢٠) قوتابخانه‌ بۆ (٦٧٨٩) ناوه‌ندى خوێندن زیادى کردووه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ خوێندن له‌ کوردستان که‌رتى گشتییه‌ ‌و بێ به‌رامبه‌ره‌.

ڕاپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى سندووقى هاریکاریى منداڵانى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان (یونسێف) ده‌کات که‌ له‌مساڵدا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ‌و باسى له‌وه‌ کردبوو هه‌رچه‌نده‌ حکومه‌تى عێراقى پاره‌ى زیاترى هه‌یه‌ بۆ که‌رتى په‌روه‌رده‌ به‌ ‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ له‌ حکومه‌تى هه‌ریمى کوردستاندا زیاتر به‌ره‌وپیش چووه‌، ئه‌وه‌ش کارى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى ئه‌و حکومه‌ته‌یه‌ که‌ ‌بوونى کوالێتى به‌رزى خوێندن له‌ کوردستانى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى خۆى داناوه‌ ‌و باوه‌ڕى وایه‌ په‌روه‌رده‌یه‌کى ته‌ندروست کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى پێشکه‌وتوو بونیاد ده‌نێت.

 له‌ ‌به‌شیکى دیکه‌ى بابه‌ته‌که‌ى سایتى فۆرن‌ پۆڵسى و سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى نییه‌ر ئێست پۆڵسى ڕیسێرچ، وێڕاى ئاماژه‌ به‌ نه‌گونجاویى په‌رتووکى خوێندنى ناوچه‌کانى ژێر کۆنتڕۆڵى داعش، که‌ هانى منداڵانى ده‌دا بۆ توندڕه‌وی، هاتووه‌ که‌ دایکان و باوکانى منداڵان له‌و ناوچانه‌ ڕێگرییان ده‌کرد له‌ چوونى منداڵاکانیان بۆ قوتابخانه‌ له‌ پێناو پاراستنیان له‌ کرده‌وه‌ى توندوتیژی.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاتى حه‌شدى شه‌عبى له‌ سیستمى په‌روه‌رده‌ى عێراقیشدا باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و گرووپه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ناو که‌مپه‌کانى زانکۆ و ئه‌وه‌ش زۆر مه‌ترسیداره‌ و پێى وایه‌ ده‌بێته‌ هۆکارێک بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى ئێران له‌ زانکۆ و ناوه‌نده‌کانى باڵاى خوێندن له‌ عێراق. له‌و باره‌یه‌وه‌ داواکارییه‌کى (موحسین به‌هزاد که‌ریمی) سه‌رکرده‌یه‌کى ئێرانى له‌ قوتابیانى زانکۆ وه‌ک به‌ڵگه‌ دێنێته‌وه‌ که‌ داواى لێکردبوون "پاڵپشتى شه‌هیده‌کان بن". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که‌مینه‌کان له‌ دووتوێى په‌رتووکه‌کانى په‌روه‌رده‌ى عێراقدا پشتگوێ خراون و له‌ هیچ شوێنیکدا باس له‌ ‌مێژووى کریستیانه‌کان یان ئێزدى و که‌مینه‌کانى دیکه‌ى ئایینیى عێراق نه‌کراوه‌، و به‌ گوێره‌ى نووسه‌رى بابه‌ته‌که‌، شیعه‌ ده‌ستى گرتووه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جمگه‌کانى ده‌سه‌ڵات له‌ عێراقدا، ته‌نانه‌ت به‌شیک له‌ قوتابیان خه‌ریکه‌ وڵات و ناسنامه‌ى خۆیان له‌به‌ر شیعه‌بوون له‌بیر ده‌که‌ن و ته‌نیا وه‌ک شیعه‌ خۆیان ده‌بینن.

له‌ کۆتایى ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌ که‌ "پێویسته‌ ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ کاردانه‌وه‌ى هه‌یه‌ بۆ سه‌ر به‌هاکانى کۆمه‌ڵگه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر‌ پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترى قبووڵکردن به‌شیک نه‌بوو له‌و سیسته‌مه،‌ ده‌بێت عێراق چ جۆره‌ داهاتوویه‌کى هه‌بێت؟"


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group