4
7 پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
27/1/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز






ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ 23-1-2018 به‌مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له‌ کۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تیى شاندێکى باڵاى هه‌رێم که‌ له‌ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، فوئاد حسێن سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌کان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ،ئامانج ڕه‌حیم سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان پێکهاتبوو، گه‌یشته‌ شارۆچکه‌ى داڤۆس له‌ سویسرا.

ئێواره‌ى هه‌مان ڕۆژ نێچیرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک، سه‌رۆک وه‌زیران، پاشا، سه‌رکرده‌کانى جیهان و میوانانى باڵاى کۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له‌ داڤۆس، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى پێشوازى و خوانێکى ئێواره‌ کرد که‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز کڵاوس شواب دامه‌زرێنه‌رى کۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان و خاتوو هیلدێ شوابى هاوسه‌رییه‌وه‌ ڕێکخراوه‌ بوو‌.

له‌ میانى هه‌رسێ ڕۆژى کۆڕبه‌نده‌که‌دا، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و شاندى یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕێزان خاوه‌نشکۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م ـ شاى شانشینى ئوردنیى هاشمی، کارن کاراپێتیان سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌رمینیا، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، جێفرى فێلتمان جێگرى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى سیاسى، ڕا‌شد ئه‌لغه‌ننووشى بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌دار و که‌سایه‌تیى دیار و سه‌رۆکى پارتى نه‌هزه‌ى توونسى، خاتوو ئیزابێل لۆڤین جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى سوێد، ژۆن ئیڤ لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا، ڕیکس تیله‌رسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا، خێرا بۆرژوا سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى فلانده‌رزى به‌لجیکا، مارک ڕۆته‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى هۆڵه‌ندا، خاتوو ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا، کێنتۆرا سۆنوورا ڕاوێژکارى سه‌رۆک وه‌زیرانى ژاپۆن ـ سه‌رۆکى شاندى ژاپۆن بۆ کۆڕبه‌ندى داڤۆس و ژماره‌یه‌ک له‌ سیاسه‌تمه‌دار و خاوه‌نکار و کۆمپانیا و که‌سایه‌تى و چالاکوانانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ و دیدارى ئه‌نجامدا‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کاندا نێچیرڤان بارزانى پوخته‌یه‌کى ده‌رباره‌ى گفتوگۆکانى هه‌ولێر ـ به‌غدا‌ پێشکه‌ش کرد و تیشکى خسته‌ سه‌ر دوا سه‌ردانیان بۆ به‌غدا و دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و کارى لێژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى نێوان هه‌ردوولاى به‌ سه‌ره‌تایه‌کى باش بۆ ده‌ستپێکردنى گفتوگۆ و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان زانی، دووپاتیشى کرده‌وه‌ که‌ هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه‌ بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به‌پێى ده‌ستوورى عێراق. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خسته‌ ڕوو که‌ هه‌نگاوه‌کان ئه‌رێنى و باشن، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌نجامى کرده‌ییان لێ بکه‌وێته‌وه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش بڕیارى سیاسى پێویسته. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ پشتگیریى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ سه‌رخستنى دیالۆگ و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غداى به‌ پێویست زانی.

له‌ دیدار و کۆبوونه‌وه‌کاندا مامه‌ڵه‌ و هه‌ڵوێستى ئاشتیانه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى عێراقى فیدراڵ، مایه‌ى ڕێز و پێزانین و پشتگیریى هاوبه‌شان و دۆستانى هه‌رێمى کوردستان بوو، هه‌روه‌ها هه‌رێمى کوردستان مایه‌ى باوه‌ڕى کۆمپانیاکان و خاوه‌نکارن و پیاوانى کار بوو، بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى و ده‌رفه‌تى کار و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى بازرگانى و ئابوورى بۆ ئێستا و داهاتوو.

په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا، ڕه‌وشى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى کوردستان، یارمه‌تى و هاوکاریى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى کوردستان و خواستى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌شداریکردن و سوودمه‌ندبوون له‌ کۆنفرانسى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى عێراق که‌ بڕیاره‌ له‌ کوێت ببه‌سترێت، تاوتوێکردنى دۆخى ناوچه‌که‌ به‌گشتى و دۆخى عێراق و هه‌ڵبژادنه‌کانى داهاتوو به‌تایبه‌تى، لایه‌نێکى دیکه‌ى دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانى نێچیرڤان بارزانى بوون له‌ میانى به‌شداریکردنى له‌ کۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا له‌ داڤۆس.



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group