4
7 حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
28/4/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌رئاواره‌





حه‌شدى شه‌عبى له‌ که‌رکوک وده‌وروبه‌رى له‌ دژایه‌تیکردنى کورد به‌رده‌وامه‌و ده‌ستى به‌ داگیرکردنى موڵک وماڵى هاوڵاتى کورد کردووه‌ وهاوڵاتى عه‌ره‌بیش ده‌گوێزیته‌وه‌ بۆ ناوچه‌که‌ ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى که‌رکوکییه‌کانى لێ که‌وتۆته‌وه‌.

به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى که‌ ده‌ست (جه‌ماوه‌ر نیوز) که‌وتوون حه‌شدى شه‌عبى فشارى له‌ سه‌ر پارێزگاى ئێستاى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک ژماره‌یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ حکومییه‌کانى که‌رکوک که‌ کوردن له‌ پۆسته‌کانیان دوور بخاته‌وه‌ وله‌ بڕى ئه‌وان به‌ڕێوه‌به‌رى تورکمانى شیعه‌ دابنات، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى که‌ سه‌ر به‌ حه‌شدى شه‌عبین وله‌ لایه‌ن شیعه‌کانه‌وه‌ نزیکن.

هه‌ر به‌ پێى زانیارییه‌کان، حه‌شدى شه‌عبى ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌کى زور خێزانى عه‌ره‌ب له‌ شوێنه‌ جیاجیاکانى عێراقه‌وه‌ بگوزێته‌وه‌ بۆ که‌رکوک وده‌وروبه‌رى، هه‌ر له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ شه‌ش هه‌زار گرێبه‌ستى کشتوکاڵى بۆ عه‌ره‌به‌ هاورده‌کانى که‌رکوک نوێ کراوه‌ته‌وه‌.

پاش ئه‌وه‌ى له‌ ڕۆژى 16ى ئوکتۆبه‌ر له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبى وسوپاى عێراقه‌وه‌ په‌لامارى که‌رکوک وخورماتوویاندا وده‌ستیان به‌ سه‌ریاندا گرت وبه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتى شه‌هید وبرینداربوون ونزیکه‌ى 200 هه‌زار که‌سیش له‌و دوو شاره‌ ئاواره‌ بوون وله‌ ئێستادا نیشته‌جێى شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستانن.

ئه‌رسه‌لان عه‌لى سه‌رپه‌رشتیارى ناوچه‌ى دووز- خورماتووى پارتى دیموکراتى کوردستان به‌ (جه‌ماوه‌ر نیوز)ى ڕاگه‌یاند:- بارودۆخى کورد له‌ که‌رکوک وخورماتوو باش نییه‌ وله‌ لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامى په‌لامار ده‌درێن وهێرش ده‌کرێته‌ سه‌ریان.

گوتیشى:- ئێستا هاوڵاتیانى کوردى ئه‌و شاره‌ فشارێکى زۆریان له‌ سه‌ره‌ که‌ ئه‌و فشارکردنه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ى ترس ودڵه‌ڕاوکێى له‌ لایان،هه‌رچه‌ندێ هه‌ندێ خێزان له‌ خورماتوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ نێو ماڵ وحاڵى خۆیان به‌ڵام متمانه‌یان به‌ بارودۆخه‌که‌ نییه‌ وبه‌ دڵه‌  ڕاوکییه‌وه‌ ژیانى ڕۆژانه‌یان به‌ ڕێ ده‌خه‌ن.

له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌ حه‌سه‌ن بارام جێگرى پێشوى مه‌ڵبه‌ندى (16)ى حه‌مرینى یه‌کێتى به‌ (جه‌ماوه‌ر نیوز)ى ڕاگه‌یاند:- هێنانى هێزى ده‌ره‌کى بۆ ناو خاکى کوردستان ، به‌ تایبه‌ت که‌رکوک وخورماتوو که‌ ئه‌وانیش به‌شێکى دانه‌بڕاوى هه‌رێمى کوردستانن خیانه‌ته‌ که‌ ئه‌و هێزانه‌ به‌ تایبه‌ت حه‌شدى شه‌عبى تاوانى جه‌نگى دژ به‌ کوردانى ئه‌و دوو شاره‌ ئه‌نجام دراوه‌.

له‌ دواین هه‌نگاوه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى دژ به‌ شارى که‌رکوک ، هه‌وڵ ده‌دات ژماره‌یه‌کى زۆر عه‌ره‌ب له‌ ناوچه‌کانى خواروى عێراق بگوزێنێته‌وه‌ شاره‌که‌ وله‌وێ نیشته‌جێیان بکات وبه‌مه‌ش ناوه‌ستێت وده‌یه‌وێت ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ ناسنامه‌کانیان بۆ که‌رکوک بگوزاننه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسى بۆ سه‌ر دیمه‌گرافییه‌تى ئه‌و شاره‌ دروست ده‌کات.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group