کاره‌ نهێنیه‌کان هه‌رێم ناگه‌یه‌نێته‌ دیموکراسی

10/18/2016 7:50:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌ر غوڵامی


که‌لتوری سیاسی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر سیسته‌م دیاری ناکرێت. کاتێک سه‌یری کۆمه‌ڵگه‌ ده‌که‌ین دابه‌ش بووه‌ به‌سه‌ر حزبه‌کاندا و هه‌ر حزبێکیش له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی کار ده‌کات و به‌رده‌وام حزبه‌کان به‌رکه‌وتنیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ دۆخی ئیستای هه‌رێمی کوردستان و کارکردنی حزبه‌کان به‌ شێوه‌یه‌که‌ ده‌ڵێی له‌سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندان.

سیسته‌می حکومرانی چیه‌؟

سیسته‌م بریتییه‌ له‌ هه‌ر پێکهاته‌یه‌ک که‌ مرۆڤ دروستی کردووه‌،به‌رامبه‌ر به‌و شتانه‌ی که‌ سروشتی هه‌ن.به‌ نمونه‌ دروستکردنی ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌می دروستکردنی مرۆڤه‌.
سیسته‌می حکومرانی چه‌ند شێوه‌ و مانای فراوانی هه‌یه‌.  بۆ به‌ریوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی،دامه‌زراوه‌یه‌ک یان زیاتر له‌ دامه‌زراوه‌یه‌ک دروست ده‌کات.
 به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌وڵه‌ت بریتییه‌ له‌ ( ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری) ئه‌م دامه‌زراوانه‌ پێیان ده‌گوترێت بنه‌مای جیاکردنه‌وه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کان.‌ له‌ رێگای رێسا ده‌ستووریه‌کانه‌وه‌ رێکده‌خرێن پێیان ده‌گوترێت دامه‌زراوه‌ گشتییه‌کان. له‌ جیهاندا سێ سیسته‌می حکومرانی هه‌یه‌ ( سیسته‌می په‌رله‌مانی و سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی و سیسته‌می ئه‌نجومه‌نی).

سیسته‌می حکومرانی هه‌رێمی کوردستان چ جۆرێکه‌؟

له‌مادده‌ی یه‌که‌می پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان که‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌ به‌رواری 24/6/2009 په‌سه‌ندی کردووه‌ هاتووه‌ ( کوردستان _ عێراق هه‌رێمێکه‌ له‌ نێو ده‌وڵه‌تی عێراق سیسته‌می سیاسیه‌که‌ی په‌رله‌مانی ، کۆماری ، دیموکراتیه‌ و پشت به‌ فره‌ لایه‌نی سییاسی و بنه‌مای لێکجیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان و ده‌ستاو ده‌ستکردنی ئاشتیخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی راسته‌خۆی نهێنی و ده‌وریه‌وه‌ ده‌به‌ستێت.
به‌ڵام روون نه‌بووته‌وه‌ تائێستا حکومرانی له‌ هه‌رێمی کوردستان چ جۆرێکه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رده‌که‌وێت له‌ هه‌ندێک رووه‌وه‌ سیسته‌مێکی تێکه‌ڵه‌.

چۆن سیته‌می حکومرانی هه‌رێمی کوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌؟

له‌ دوای راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری کوردستان ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌ به‌ ژماره‌ (688) بریارێکی بۆ یه‌که‌م جار له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورد ده‌رکرد له‌ به‌رواری 5/4/1991 . نه‌وه‌ک حکومه‌تی عیراق په‌لاماری هه‌رێمی کوردستان بدات، ناوچه‌ی ئارامیان دابینکرد و هیڵی 36 دیارکرا ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێکی باش بوو بۆ گه‌لی کورد، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ حکومه‌تی عیراقی هه‌ستا به‌ کشانه‌وه‌ی موئه‌سسه‌ ئیداری و سیاسی و عه‌سکه‌ریه‌کانی له‌ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک له‌ به‌شێکی که‌رکوک .

سه‌رکرده‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی که‌ له‌ چه‌ند حزبێک پێکهاتبوو  ئه‌مری واقیعیاندا جیبه‌جێکرد بریاری دروستکردنی سیسته‌می یاسادانان و جێبه‌جێکردن و دادوه‌ری تایبه‌تیاندا بۆ ئیداره‌دانی هه‌رێم له‌ به‌رواری 8-4-1992 به‌ره‌ی کوردستان یاسای ژماره‌ یه‌کیان ده‌رکرد بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان ویاساری ژماره‌ دوو بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری کورد ده‌رکرد.

جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌ رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ له‌ به‌رواری 19-5-1992 ده‌نگی خۆیاندا و په‌رله‌مان پێکهاتوو و دواتریش حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دامه‌زرا و تائێستا چوار هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه‌ بۆ په‌رله‌مان و هه‌شت کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێکهاتووه‌. 

سیسته‌می حزبی هه‌رێم چ جۆرێکه‌؟

له‌ جیهاندا 5 جۆر حزبی سیاسی هه‌یه‌ که‌ پێکدێت له‌ (حزبی پارێزگاران و حزبی سۆسیالیستی و حزبی شیوعی و حزبی فاشی و حزبی سۆسیالیست دیموکرات) ئه‌گه‌ر حزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌راورد بکه‌ین به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و حزبانه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مپێکرد ناچێته‌ ئه‌و چوارچێوه‌یانه‌وه‌ چونکه‌ هیچ حزبێکی هه‌رێمی کوردستان له‌و جۆراچێوه‌یه‌دا خۆیان نابیننه‌وه‌ و کار به‌ بنه‌ماکانی ئه‌و جۆره‌ حزبانه‌ ناکه‌ن به‌ جۆرێک کار ده‌که‌ن که‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌ و سیسته‌مێک په‌یره‌و ده‌که‌ن ئه‌توانین بڵێن شازه‌ .

که‌لتوری سیاسی هه‌رێمی چ جۆرێکه؟

که‌لتوری سیاسی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر سیسته‌م دیاری ناکرێت. کاتێک سه‌یری کۆمه‌ڵگه‌ ده‌که‌ین دابه‌ش بووه‌ به‌سه‌ر حزبه‌کاندا و هه‌ر حزبێکیش له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی کار ده‌کات و به‌رده‌وام حزبه‌کان به‌رکه‌وتنیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ دۆخی ئیستای هه‌رێمی کوردستان و کارکردنی حزبه‌کان به‌ شێوه‌یه‌که‌ ده‌ڵێی له‌سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندان و ئه‌مه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی دروستکردووه‌ له‌سه‌ر تاک و له‌ رووی راگه‌یاندنه‌وه‌ ململانیه‌کانیان چرکردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌کدی که‌ به‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کردووه‌ به‌ چه‌ند به‌شێکی جیاوازه‌وه‌ و کاریگه‌ری کردۆته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش له‌ رابردویشدا که‌لتوره‌ سیاسییه‌که‌ وایکرد که‌ هه‌ریمی کوردستانی دوو به‌شکرد و  شه‌ری ناخۆی به‌رهه‌مهیناو دوو حکومه‌ت دروست بوو تا ئێستا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و دووحکومه‌تییه‌ ماوه‌ له‌سه‌ر ته‌واوی داموده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان.

له‌ پیێناو به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌پاندنی هێز و پۆست و به‌رێوه‌بردنی حکومه‌ت حزبه‌ سیاسه‌ه‌یه‌کان نه‌یانتوانی که‌لتورێکی جوانی سیاسی پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ری بکه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ناتوان له‌ نیو خۆیاندا رێکبکه‌ون له‌ سه‌ر پرسه‌ گشتیه‌کان.

ئایا سیسته‌می حکومرانی هه‌رێمی کوردستان دیموکراتیه‌؟ چۆن؟ بۆچی؟

یه‌کێک له‌و مشتومه‌رانه‌ی که‌ هه‌یه‌ له‌ دوونیای ئه‌مرۆدا مه‌سه‌له‌ دیموکراتییه‌ هه‌موو هێزه‌کان به‌و په‌ری توانایانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت مانای پێبده‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا بگونجێت.
هێزێک نادۆزیته‌وه‌ له‌ دونیا خۆی به‌ دیکتاتۆر بزانێت و دیکتاتۆر نییه‌ له‌ دونیادا خۆی به‌ دیموراتی نه‌زانێت.بۆ حکومرانی هه‌رێمی کوردستان دیموکراسی رێژه‌ییه‌ له‌ هه‌نگدێک بواردا هه‌نگاوی باشی بریوه‌ له‌هه‌ندێک بواریشدا ته‌نانه‌ت چه‌که‌ره‌شی نه‌رکردووه‌.له‌ ماوه‌ی 24 ساڵی رابردوودا چه‌ند هه‌ڵبژاردنێک ئه‌نجامدراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه‌ سیاسییه‌کان دانیان به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ناو سه‌ره‌رای تیبینیه‌کانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵێک داموده‌زگای تر له‌ رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و راگه‌یاندن له‌ هه‌رێم بونیان هه‌یه‌ ، به‌ڵام ئه‌مانه‌ نابنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ دیموکراسی کامڵ بکه‌ن له‌ حکومرانی هه‌رێم، چونکه‌ ئه‌و هێزانه‌ی که‌ حکومرانی هه‌رێمن کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ن له‌ رێگه‌ی رێکخراوه‌ پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌کانه‌وه‌ یه‌ک رێکخراوی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ توێژه‌ جیاوازه‌کات بۆ نمونه‌ ته‌وای مامۆستایان خاوه‌نی رێکخراوێکی وه‌ک یه‌کێتی مامۆستایان بێت. 

له‌ راستیدا دیموکراسی مانای ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ نییه‌، به‌ڵکو چۆنیه‌تی پاراستنی مافی که‌مینه‌یه‌.کاتێک ده‌بینین زۆر له‌ بریاره‌کان به‌ شێوه‌ی نهێنی ده‌کرێت و تاک ئاگاداری ورده‌کاری حکومرانی هه‌رێم نییه‌ . فه‌یله‌سوف تۆرین ده‌ڵێت " یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی گه‌وره‌ترین لێدان له‌ دیموکراتی ده‌دات کاری نهێنییه‌ به‌م شێوه‌یه‌ دیموکراتی ناچێته‌ ناو هه‌موو بواره‌کانی ژیانه‌وه"‌.

له‌ هه‌رێمی کوردستان حکومه‌ت و حزب دێکه‌ڵاو بووه‌ ئه‌و کاره‌ی حزب ده‌یکات وا ده‌زانین کاری حکومه‌ته‌،  ئه‌و کاره‌ی حکومه‌ت دیکات واده‌زانین کاری حزبه‌. ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر چی هه‌ردوو دامه‌زراوه‌که‌ پره‌ له‌ کاری نهێنی.کاتێک له‌م هه‌رێمه‌ باس له‌ دیموکراتی ده‌کرێت تاک به‌ هێند وه‌رناگیرێت ئه‌وه‌نده‌ ده‌سته‌ و کۆمه‌ڵ گرنگی پێده‌درێت تاک هیچ بونێکی نییه‌.

 دیموکراسی به‌ هاوسه‌نگی سێ بنه‌ما دێته‌ دی دیاریکردنی ده‌سه‌ڵات و سیفه‌تی نوێنه‌رایه‌تی و هاوڵاتی بوون نه‌ک به‌ زه‌بروزه‌نگی یه‌کێکیان به‌سه‌ر ئه‌ویتریاندا .






زۆرترین خوێندراو