قه‌ره‌بووی خوێندکاران به نمره‌ ده‌کرێته‌وه‌‌

1/6/2017 8:05:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌ر غوڵامی



درێژ کردنه‌وه‌ی وادی خوێندن له‌ سنوری بایکۆت چاره‌سه‌ر نییه‌ که‌ ئه‌وه‌ وه‌ک پرۆژه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ کراوه‌، له‌ بری ئه‌و پرۆژه‌یه‌ قه‌ره‌بووی خوێندکاران به‌ نمره‌ بکرێته‌وه‌.

درێژکردنه‌وه‌ی واده‌ی خوێندن له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان چاره‌سه‌ر نییه‌ بۆ ته‌واو کردنی پرۆگرامی خوێندن و سود گه‌یاندن به‌ خوێندکاران. 

 له‌ کاتێکدا ئه‌مه‌ روویه‌کی په‌روه‌ورده‌یی و سیاسی خراپی ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پێویسته‌ خوێندکاران به‌ نمره‌ قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه‌ که‌ زه‌رمه‌ندی یه‌که‌م خوێندکارانی 12ی ئاماده‌ییه‌ و ناکرێت بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌یان جاریکی تر زیانێکی تریان به‌ربکه‌وێت و واده‌ی تاقیکردنه‌وه‌که‌یان بکه‌وێته‌ وه‌رزی گه‌رما و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ خولی دووه‌م ده‌رفه‌تی که‌میان ده‌بێت بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ی که‌ وانه‌کانیان ده‌خه‌نه‌ خولی دووه‌مه‌وه‌.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر و دهۆک تاقیکردنه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت و جیا بکرێته‌وه‌ له‌ پارێزگاکانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مه‌ له‌ رووی ده‌روونیه‌وه‌ کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر خوێندکاران.

له‌ رووی سیاسی کوردستان دابه‌ش ده‌کات له‌ کاتێکدا هه‌موو هه‌وڵێک بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کوردستان یه‌ک بخرێت و ئاسه‌واری دوو ئیداره‌ی کۆتایی پێبهێنرێت پێویسته‌ تاقیکردنه‌وه‌کانی خوێندکارانی قۆناغی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی و دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ سه‌رتا سه‌ری هه‌رێمی کوردستاندا له‌ یه‌ک کاتدا ئه‌نجام بدرێت و یه‌ک تاقیکردنه‌وه‌ بێت، چونکه‌ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ یه‌ک پرۆسه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان.

بۆئه‌وه‌ی خوێندکارانی 12ی ئاماده‌ی قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه‌ پێویسته‌ به‌ بری (5) نمره‌ قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه‌ و هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو که‌ 5 نمره‌ ده‌درا به‌ کوڕ و کچی شه‌هید،بۆیه‌ باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌مساڵی خوێندن که‌ خوێندکارانی 12ی ئاماده‌یی زه‌رمه‌ند نه‌بن له‌ پارێزگای سلێمانی. بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ پارێزگای سلیمانی و هه‌ڵبه‌جه‌ سه‌رکه‌توانه‌ ده‌ست پێبکاته‌وه‌ پێویسته‌ داواکاریه‌کانی مامۆستایان بهێنرێته‌ دی و له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ خواسته‌کانی مامۆستایان جێبه‌جێبکرێت تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ره‌وتی په‌روه‌رده‌ نه‌وه‌ستێت و جارێکی تر بایکۆتی مامۆستایان له‌ ناوه‌نده‌کانی خوێندندا نه‌کرێت و خوێندکاران له‌ خوێندن دانه‌برێن،چونکه‌ ده‌رفه‌ت ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوێندکاران زیانی زیاتریان پێنه‌گات و پرۆسه‌ی پروه‌رده‌ نه‌وه‌ستیت و ساڵێکی خویندکاران نه‌فه‌وتێت.


زۆرترین خوێندراو