باهه‌موو روژَێک بکه‌ین به‌ڕۆژی جیهانی ژنان

5/8/2017 5:55:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌ نه‌وشه‌ که‌ریم زاده‌







نیوه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی پێکهاتووه‌ له‌ ژنانی ئه‌وکومَه‌لگایه‌ که‌به‌پَی سروشت و توانای خۆی ژیان ده‌به‌خشێت به‌و کومَه‌لگایه‌,به‌مانایه‌کی ترئه‌م ,مه‌سه‌له‌یه‌ ئه‌ونده‌ گره‌نگه‌ که‌ ده‌ توانێت له‌ بواره‌, جیاوازه‌کاندا باسی بکریت و گرنگی پَی بدرێت که‌ بریتیه‌ له‌: مافی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کوو(سیاسی,کولتووری,سیسته‌می...) وئابووری که‌ له‌ جیهانی سه‌رمایه‌داری ده‌بێت به‌ شێوازێکی به‌رفراوانتر و روونتر,خۆیندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت.

ژنان له‌ جیهانی,پێشکه‌وتووویی ئه‌مرۆدا به‌ هۆی,کاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ژنانه‌وه‌ وهه‌روه‌ها به‌رفراوان بوونی ئاستى زانیاری سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی خۆیان و کێشه‌کانی کۆمَه‌لگا رۆلێکی گرنگیان نه‌خشاندووه‌.هه‌ر به‌ هۆی ئه‌م گۆرانکاریانه‌وه‌ ورده‌ ورده‌ داوای مافی زۆرتریان کردووه‌ و به‌شداریان کردووه‌ له‌ جووڵه‌ کومه‌ڵایه‌تیه‌کان و هه‌نَدی جارله‌ چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ یه‌کی نه‌ته‌وه‌ یی ده‌رهاتووه‌ وبه‌ شێوازی جووڵه‌ یه‌کی سه‌رانسه‌ری و نێو ده‌وڵه‌تی ده‌رهاتووه‌ که‌ بووته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ندێ ده‌ سکه‌وتی گرنگی مرۆڤایه‌تی و جیهانی به‌ ده‌ ست بهێنی. به‌ڵگه‌کانی مێژوویی  ده‌ ێسه‌ ڵمینیت که‌ ئافره‌ تان بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئامانجه‌کانیان ده‌ سته‌به‌ر بکرێت ناچار بوون,له‌ رێگای ریکخراو و سه‌ندیکا و روژنامه‌ و گوڤار و به‌یانیه‌ و چالاکه‌وانی مه‌ده‌ نی ,چالاکی بکه‌ن, بو ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌زاران کۆنفرانس و کۆنڤانسیون له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهاندا ساز دراوه‌ تا کو ئاستی, توانانی ئافره‌ تان له‌ کومه‌ڵگای جیهانی بگاته‌ شوێنی خۆی.

ئه‌م جوۆڵه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ که‌ ئێستا باسمان کرد,سه‌ره‌ تا, به‌م شێوازه‌ ده‌ ستی پێکرد که‌ ژنان,هه‌ستیان به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ کرد که‌ وه‌کو پیاوان مافی خۆیندنی باڵایان هه‌یه‌ و بۆیان هه‌یه‌ له‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی وڵاتان ,روڵی خویان بنه‌خشێنن, دوای ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیان به‌وه‌ کرد که‌ بۆیان هه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ سیاسیه‌ کانیشدا رۆڵێکی کاریگه‌ ریان ببێت. بۆیه‌ ده‌ یبینین ئێستا ژنان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شداری ئه‌که‌ن و شان به‌ شانی پیاوه‌ سیاسیه‌کان بۆچوونی خۆیان ده‌رئه‌ برن. دوا به‌ دوای به‌شداری له‌ مه‌سه‌له‌ی سیاسی ,به‌شداری له‌ ئابووری دێته‌ پێشه‌وه‌ که‌ له‌م بواریشه‌ دا ئه‌ یبینین له‌ هه‌لی ئیش وئابوریدا روڵیان هه‌یه‌.

جیاوازی ره‌گه‌ز نێوان نێرینه‌ و میێنه‌ به‌ درێژایی, مێژوو تێکه‌ لێک بووه‌ له‌ درَیژخایه‌ن ترین و به‌رجه‌سته‌ ترین چینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وله‌ هه‌مان کاتیشدا کوولته‌ره‌کانی کومه‌ڵایه‌تیه‌ کۆنه‌په‌ره‌ سته‌کان به‌ یاسا توندوتیژه‌کانی که‌ گۆرانکاری به‌سه‌ردانایت,به‌بن هوکار جیاوازی دروستکردووه‌ له‌ نێوان هه‌ر دو ره‌گه‌زه‌که‌. ئه‌گه‌رچی رێکخراوه‌کانی ژنان ماوه‌ی 150 ساڵه‌ به‌ به‌رده‌وامی و به‌ شێوازێکی, چالاکانه‌وجیاواز هه‌ولێان داوه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌وجۆره‌ جیاوازیانه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ نه‌ته‌نها له‌ ناوچه‌ دواکه‌وتووه‌کان,به‌لکوو, ته‌نانه‌ت له‌ ناوچه‌ پێشکه‌وتووه‌کان هێشتا ئه‌و کێشانه‌ هه‌یه‌ و پێوسته‌ به‌ شێوازیکی سیستماتیک کار بکرێت بۆ که‌م کردنی ئه‌و جۆره‌ جیاوازیانه‌ که‌ وه‌کوو به‌ربه‌ستێک دێته‌ به‌رچاو له‌به‌رده‌م,ئافره‌ تان و تواناکانیاندا.ئه‌گه‌رچی ئه‌و جیاوازیانه‌ که‌ باسمان کرد زۆر به‌ روونی له‌ ژیانی رۆژانه‌ی ئافره‌ تان له‌ نێو خێزانه‌کانیاندا دێته‌ به‌رچاو,به‌ڵام له‌ وێنه‌یه‌کی به‌رفراوانتر له‌ نێو کومه‌ڵگا, هه‌م له‌ بۆاری سیاسی,ئابووری, کومه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت هونه‌رپیشدا دێته‌ به‌رچاو, تا ئه‌و راده‌ یه‌ که‌نه‌ته‌نها ,پسپَورانی بواری کومه‌ڵناسی, به‌لکوو خه‌ڵکی ئاسائی و هه‌رتاکێکی کۆمه‌ڵگاش هه‌ست به‌ئه‌م جیاوازیانه‌ ئه‌کات که‌ وه‌کوو به‌ربه‌ستیکی مێژوویی رگه‌زی میینه‌یی کردووه‌ ته‌ قوربانی.

کولتوری پیاوسالارانه‌,به‌شێکی گرنگی ئه‌وبه‌ربه‌سته‌ مێژوویانه‌یه‌ که‌به‌ هه‌موو جۆرێک هێزو ده‌ سه‌ڵاتی خوی ئه‌سه‌پێنێت به‌ سه‌ر ژناندا,بۆ نمونه‌ ئه‌وه‌ کولتوری پیاوسالارانه‌یه‌ که‌ سه‌دان ساڵه‌ هێزو توانای ژنانی لاواز کردووه‌ ته‌وه‌ و ته‌نها ئه‌رکی ژنانی سنووردار کردووته‌وه‌ به‌ ئێشی ناوماڵ  و به‌خێوکردنی منداڵ و خێزانداری کردن و گرنگی دان به‌ مێرده‌که‌ی.

ده‌ستپێکردنی شورشی پیشه‌سازی له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا و شه‌پۆلی ئازادی خوازی و داواکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌ نی بوو به‌ هۆکارێکی گرنگ بۆ پێکهنانی بزووتنه‌وه‌ی کومه‌ڵایه‌تی ژنان له‌ سه‌رانسه‌ری ئوروپا و ئه‌مریکا و دوا به‌ دوای ئه‌و جووڵه‌ مێژوییانه‌, ورده‌ ورده‌ ۆولاتانی تری جیهان هه‌ستیان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ کرد که‌ ئه‌وانیش ئه‌توانن گۆرانکاری له‌ شێوازی ژیانی خویان دروست بکه‌ن.
به‌ هۆی چالاکی رێکخراوانی ئافره‌ تان ,ژنان هه‌ستیان به‌وه‌ کردووه‌ و گه‌یشتوون به‌و باوره‌ که‌ ئیتر پیاوان و کاربه‌ده‌ ستانی پله‌به‌رزی سیاسی ناتوانن ژنان له‌ کومه‌ڵگادا, نه‌چنه‌ په‌راوێزه‌ و هه‌ربۆیه‌ که‌ دیبینین ئافره‌ تان ,ئه‌وه‌ی, رانه‌بردوو, له‌چاو ئه‌وه‌ی رابردوو به‌ هێز و باورێکی زۆرتره‌ وه‌ له‌ گۆره‌پانه‌ جیاوازه‌کاندا,رۆڵی خویان ته‌نانه‌ت له‌پیاوان ,باشتر ده‌ نه‌خشێنن.

ئولێمپێز دوگاژ ێز: نوونه‌ری به‌ناوه‌ بانگی فرانسی(1793_1748) له‌ به‌یانیه‌ی مافی ژن و هاووڵاتی وتویه‌تی : هه‌روه‌ها که‌ ئافره‌ تان مافی ئه‌وه‌ یان هه‌یه‌ له‌ سێداره‌ بدرێن به‌ هه‌مان شێواز مافی ئه‌وه‌ یان هه‌یه‌ برونه‌ نێو گۆره‌پان بۆ قسه‌کردن وداواکردنی مافه‌کانیان, هه‌روه‌ها خاتووماری وێلستۆ نێکرافت له‌و باوره‌ دایه‌ که‌ هه‌موو ئه‌و جیاوازیانه‌ که‌ له‌ نێوان ره‌گه‌زی نێرینه‌ و میینه‌ , ده‌بێنرێت په‌یوندی راسته‌ و خۆیان هه‌یه‌ به‌و دۆخه‌ کۆمه‌لایه‌تی و کولتوری و ئایینیه‌وه‌, که‌ به‌ درێژایی مێژوو دروستکراوه‌ وهیچ په‌یوه‌ند یه‌کی نیه‌ به‌ سروشتی پیاو یا ئافره‌ ته‌وه‌, به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران هه‌میشه‌ هه‌وڵیان داوه‌ بۆ دسته‌به‌ر کردنی به‌رژه‌ وه‌ندیه‌کانی خۆیان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بسه‌لمێنن.روژی 8مارس که‌ له‌لا یه‌ن زۆربه‌ی فیمینیسته‌کانه‌وه‌ وه‌کوو رۆژی ئازادی ژنان یاد ئه‌کرێت که‌ چالاکه‌وانانی بواری ئافره‌ تان هان ئه‌دات بۆ به‌رفراوان کردنی, دسکه‌وته‌ گرنگه‌ کانی ژنان له‌ چوار چێوه‌ی مافی مرۆڤ که‌ کاردانه‌وه‌که‌ی ده‌بێنرێت له‌ به‌شی سیاسی,کۆمه‌ڵایه‌تی کولتوری ,ئابووری و مه‌ده‌ نی.

هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ ده‌ یبینین هه‌موو ژنانی وڵاتانی جیهان,هاوهه‌لۆێست,خۆپیشاندان نیشان,ئه‌ده‌ن و له‌ رێگای میدیاکانی ئافره‌ تانه‌وه‌ ئاستی زانیاری خۆیان,سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانیان ئه‌خه‌نه‌ به‌رچاوه‌. له‌ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیدا ده‌وترێت: بێروکه‌کان,له‌ وه‌ڵامی قه‌یرانه‌کاندا دروست ده‌بێت. به‌م روانگه‌ یه‌ وه‌ و8 مارس وه‌ڵامێک بوو ,بۆ قه‌یرانی, ره‌گه‌زی دووه‌م که‌ ورده‌ ورده‌ ,روژی 8 مارس پێگه‌ و شوێنی ئافره‌ تانی له‌ نێو خێزان و کومه‌ڵگا دا گۆریوه‌. لێکوله‌ره‌وه‌کانی بواری ژنان له‌و باوره‌ دان, یه‌کیک له‌ گرنگترین ده‌سکه‌ وته‌ مێژوییه‌کانی 8 مارس,ئه‌وه‌ یه‌ که‌ زانیاری,زۆرتری به‌خشیوه‌ به‌ ژنان , که‌ به‌ هۆی داوا کردنی مافه‌کانی خۆیان و به‌شداری کردن,له‌ نێو گرنگترین,مه‌سه‌له‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا,ورده‌ ورده‌ کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری خه‌ریکه‌ به‌ره‌ و لاوازی,و له‌ ناوچوون دروات.8 مارس که‌ له‌ سه‌ ره‌ تا , وه‌کوو رێکه‌وتێکی سیاسی و سوسیالیستی, له‌ نیو حیزبه‌ سوسیالیسته‌کانی,ئامریکا و ئالمانیا و روژهه‌ڵاتی ئوروپا,ده‌ ستی پێکرد, به‌ڵام ورده‌ ورده‌ له‌ گه‌ڵ کولتوری زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان,تێکه‌ڵ بوو و له‌ راستیدا ئه‌م, رۆژه‌مێژوییه‌, هه‌لێکه‌ بۆ ژنان بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی ده‌ سکه‌وته‌کان و هیلاک بوونه‌کانیان له‌ رابردوو و سود وه‌رگرتن ,له‌ وانه‌ , بۆ باشتر کردنی داهاتوو. له‌ روانگه‌ مێژوویی و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیه‌وه‌ روژی جیهانی ژنان , به‌م بۆنه‌وه‌ گرنگه‌,که‌ داینه‌مۆی یه‌که‌مین, جووله‌ی ژنان له‌ جیهان بۆ داواکردن و داکۆکی ,له‌ مافه‌کانی خویان که‌ له‌ جیهانی, راسته‌قینه‌دا, گه‌یشتن به‌ ئاواته‌کانی خۆی. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌, به‌ هۆی جیهانی بوون و سه‌رمایه‌داری و بانگه‌شه‌ی به‌رده‌وام, هێشتا ئه‌و ئازادی و یه‌کسانخوازیه‌ که‌ باسمان کردووه‌ سه‌باره‌ت به‌مافی, هه‌ردوو رگه‌زه‌که‌,ده‌سته‌به‌ر نه‌کراوه‌ دیبینین ژنان هیشتا قوربانی ,قه‌یرانی,ئابووری وتوندوتیژی نیۆان خێزانه‌کاندان. به‌ڵام بێگومان به‌ هاوهه‌لۆێستی ژنان زانیاری,زورتر سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانیان و به‌شداری له‌,گوره‌پانه‌ جیاوازه‌کانی کومه‌ڵگا, ئه‌توانریت گۆرانکاری باشتر بخولقیندرێت.

به‌ هیوای جهانێکی پر له‌ ئاشتی و یه‌کسانی 
نه‌بوونى جیاوازی نێوان, پیاوان و ئافره‌ تان


زۆرترین خوێندراو