4
7 قۆناغه‌ گرنگه‌کانى خه‌بات و تیکۆشانى سۆسیالیست له‌ ٤۱ ساڵى ڕابردودا
3/8/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ختیار که‌ریم مارف


قۆناغه‌ گرنگه‌کانى خه‌بات و تیکۆشانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ ٤۱ ساڵى ڕابووردودا.

حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ٤۱ساڵ له‌مه‌و به‌ر له‌ سه‌ر میتۆدیکى نوێ و زانستى و پاڵپشت فه‌لسه‌فه‌یى سۆسیالیستى زاستنى و وه‌ک زه‌روره‌تێکى مێژووى له‌ سه‌رده‌ستى شه‌هید سیدا صالح یوسفى کۆمه‌ڵێک له‌ گه‌نجان و خه‌باتگێڕو ڕۆشنبیر هاته‌ مه‌یدانى خه‌بات و تێکۆشان.

قۆناغ به‌ندى فیکرى و بڕوابوون به‌ خه‌باتى چه‌کدارى له‌ پێناو ڕزگارى ئه‌و دوو ڕه‌هه‌نده‌ گرنگه‌ن که‌ حزبى سۆسیالیستى له‌سه‌ر بونیاد نراوه‌ له‌ مێژووى نوێدا دروستکردنى یه‌که‌مین مه‌فره‌زه‌ى سه‌رتایى و شه‌ره‌فى ته‌قاندنى یه‌که‌مین فیشه‌کى شۆڕشى نوێ به‌ر به‌ڕێز محمدى حاجى محمود سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌وت.

خه‌باتى بێوچان و درێژخایه‌ن به‌خوێنى چه‌ندین سه‌رکرده‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ و که‌ئه‌ندام تۆمارکردو سه‌دان داستان و نه‌به‌ردى تۆمارکردوه‌ که‌ تا ئێستا مێژوو شانیازیان پئوه‌ده‌کات ، هه‌رچه‌نده‌ ترجمه‌کردنى ئه‌و دووبنه‌مایه‌ له‌ ئه‌مرى واقعدا کارێکى ساده‌و سانا نه‌ بوه‌ به‌ڵکو پێویستى به‌ خۆ ڕاگیرى و ته‌جاوه‌زکردنى بڕینى له‌مپه‌ر ته‌حدى زۆر گه‌وره‌ هه‌بووه‌ به‌ تایبه‌تى ئه‌و قۆناغه‌ و ژینگه‌یه‌ى که‌ حزبى سۆسیالیست خه‌باتى تێداکردوه‌ زۆر سه‌خت بووه‌  به‌ڵکو پێویستى به‌ گیان بازى و سه‌ره‌تاتکێ له‌ گه‌ڵ مه‌رگ هه‌بوو که‌ ئه‌م گیانبازى و به‌رخودانه‌ ته‌ها به‌پشمه‌رگه‌و ڕێکخستن وڕۆڵه‌کانى حزبى سۆسیالیست ده‌کراو توانیان مه‌حاڵ بکه‌نه‌ واقیع.

گرنگترین به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م حزبى سۆسیالیست ڕژێمى به‌عس و نه‌یاره‌کانى بوو به‌ڵام به‌ خوێندنه‌وى وردو واقعیانه‌ توانى تاڕاده‌یه‌کى باش ئه‌و به‌ربه‌ستو ته‌حدیانه‌ ببڕێت هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌رهه‌ردوو ئاسته‌که‌ قوربانى زۆر گه‌وره‌یى مرۆیى داوه‌ که‌ تا ئێستاش کاریگه‌رى و قوربانیدانى بێ وچانى ڕۆڵیان له‌ ئاست و پێگه‌ى ئه‌و حزبه‌ تێکۆشه‌ره‌ کردوه‌.

له‌ ٤۱ ساڵێ ڕابووردودا  حزبى سۆسیالیست زۆر قۆناغى جۆراو جۆر زۆرهه‌ورازو نشێویى و زۆر پیلانى داگیر که‌رانى پوچه‌ڵکرده‌وه‌ به‌ جۆرێک هه‌ندێک پێیان وابوو ئه‌و حزبه‌ ناتوانێت ئه‌و به‌ربه‌ست و ته‌حدیانه‌ى به‌رده‌مى تێپه‌ڕێنیت به‌رو پوکانه‌وه‌ و له‌ناچوون ده‌چێت ، به‌ڵام پشت به‌ستن به‌ پێشمه‌رگه‌و بنه‌ماڵه‌ و که‌س و کارى شه‌هیدان و ڕۆڵه‌ تێکۆشه‌ره‌کانى توانى سه‌رکه‌وتوانه‌ ئه‌قۆناغانه‌ ببڕێت وه‌ک لایه‌نێکى چالاکى باشورى کوردستان ڕۆڵى گرنگى گێڕاوه‌ له‌ پڕۆسه‌یى سیاس کوردستاندا به‌ به‌رده‌وامى کاریکردوه‌ بۆ دروستکردنى گوتارێکى سیاسى یه‌کگرتوو که‌ ده‌بێته‌ بنه‌مایى سه‌رکه‌تنى یه‌کجارى که‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ى حزبى سۆسیالیست له‌ پێکهێنانى به‌ره‌ى کوردستانى ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌و ئه‌نجامدانى یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و پێکهێنانى حکومه‌ت و له‌ناوبردنى یه‌کجاره‌کى ڕژێمى به‌عس هێنایه‌ کایه‌وه‌ که‌ چه‌ند ساڵ بوو  خه‌باتى بۆ ده‌کرد.

به‌ هۆى سروشتى جوگرافى و دابه‌شکردنى کورستان به‌سه‌ر وڵاتانى دراوسێدا وشێوازى ژیارى هاوڵاتیان قورس کردوه‌ و بۆته‌ هۆکارێک که‌به‌ به‌رده‌وامى ئه‌رکى به‌ڕێوه‌بردنى شۆڕش له‌ئه‌ستۆى هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێش بووه‌ به‌ به‌رده‌ومى توشى نه‌هامه‌تى و ماڵوێرانى و کاولکارى ڕوخاندى گوند و کوێرکردنه‌وه‌ى کانى ئاو وشک کردنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى ژیارى هاوڵاتیان له‌ ناوبردنى سه‌رچاوه‌یى مرۆیى به‌دڕندانه‌ترین شێواز که‌ له‌ مێژووى مرۆڤایه‌تیدا وێنه‌ى که‌مه‌ . به‌ڵام ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ى ڕژێم بۆته‌ هۆکارى زیاتر ئاوێزه‌بوونى جه‌ماوه‌ر شۆڕش به‌ تایبه‌تى بۆ حزبى سۆسیالیست که‌ هه‌رده‌م جه‌ماوه‌ر دینه‌مۆى سه‌رکه‌وتن وئه‌و پڕۆژانه‌بوون که‌ حزبى سۆسیالستى له‌ سه‌ر بونیاد نراون.

به‌رگه‌گرتنى هاوڵاتى ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ هه‌مبه‌ر سیاسه‌ته‌کانى ڕژێمه‌ یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کان و کێ به‌ڕکێ کردنى هاوڵاتیانى ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ گه‌ڵ مه‌رگ و خۆڕاگرتنى له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ر ده‌رفه‌تێکى گرنگى ڕه‌خسان و ئه‌م هه‌رێمه‌ى برده‌ قۆناغێکى نوێوه‌ هه‌لومه‌رجێکى واى ڕه‌ خسان هه‌رێمى کوردستان زیاتر له‌ ۲٦ساڵه‌ خۆى به‌ڕێوه‌ ده‌بات سه‌ڕایى بونى تیبنى زۆر له‌ سه‌ر شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى به‌ڕێوه‌ بردن له‌م هه‌رێمه‌ .

حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ ماوه‌ى ڕابوردودا هه‌وڵى داوه‌ ئه‌وپڕۆژانه‌ى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکى کوردستانه‌ کاریان له‌سه‌ر بکات به‌ڵام به‌به‌رده‌وامى نه‌یارانى ئه‌م حزبه‌ له‌ڕابوردوو ئێستادا به‌به‌رده‌وامى له‌ هه‌وڵدابوون بۆ داڕشتن و داتاشینى ناوى جۆراو جۆر پلانى جۆراوجۆ تا له‌ پێگه‌و به‌هاى ئه‌و حزبه‌ که‌مبکه‌نه‌وه‌ چونکه‌ دڵنیان هه‌رکاتێک ژینگه‌ى سیاسى هه‌رێم له‌ بارو ته‌ندروست بێت حزبى سۆسیالیست گه‌شه‌ى زیاتر ده‌کات و ده‌گاته‌ ئه‌و سه‌نگ و پێگه‌ى که‌ شایه‌نى خه‌بات و تێکۆشان قوربانیدانه‌که‌یه‌تی.

گرنگه‌ حزبى سۆسیالیست له‌ سه‌ر ته‌رزێکى نوێ به‌رنامه‌ و گوتارى سیاسى دابڕێژیته‌وه‌ سود له‌و ئاریشه‌وگرفتانه‌ى ڕابوردوو وه‌ربگرێت و به‌شێوازێکى نوێ خۆى ڕێکبخاته‌وه‌ سود له‌هه‌ل و مه‌رجى نوێ و گۆڕانکاریه‌کان وه‌ربگرێت به‌گوێدانه‌ ئه‌و فشاره‌ سیاسى و ئیعلامیه‌ى له‌سه‌ریه‌تى  ده‌بێت شیلگیرانه‌ داکۆکى له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌بکات که‌ نیشتمانین و ده‌بنه‌ سه‌رکه‌وتنى گه‌له‌که‌مان له‌ ئاینده‌دا که‌ ئامانجى ستراتژى و له‌ مێژینه‌ى حزب و گه‌له‌که‌مانه‌.

ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى که‌ له‌ ڕابوردوودا حزبى سۆسیالیست به‌ده‌ستهێناون ده‌ستکه‌وتى گرنگ و چاره‌نوس ساز بوون و ده‌بێت به‌هه‌موو لایه‌ک ئه‌و ده‌ستکه‌وتنانه‌ بکه‌ینه‌ خاڵى وه‌رچه‌رخان بۆ دیاریکردنى ئامانجى ستراتیژى ئاینده‌ى گه‌له‌که‌مان .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
ئایا به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان په‌رله‌مانى کوردستان کاراده‌کرێته‌وه‌
چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group