4
7 بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
13/10/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ختیار که‌ریم





یه‌کێک له‌ سیما پێشکه‌وتوه‌کانى هه‌رگه‌لێک په‌یوه‌سته‌ به‌چه‌مکه‌کانى دیمۆکراسیه‌ت جا ئه‌و چه‌مک و پڕانسیپانه‌ له‌هه‌ڵبژادنه‌کان به‌رجه‌سته‌ بکرێت یان هه‌ڵبژاردنێکى شکلى تێدائه‌نجام بدرێت له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا گرنگه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت .له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌ڵبژاردنى شکلى ئه‌نجام ده‌درێت که‌ به‌ شێوه‌یه‌کى که‌م پێوه‌ره‌کانى دیموکراسی تێدا به‌رجه‌سته‌ ده‌کرێت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ ناتوانن نه‌خشه‌ى سیاسى وڵات بگۆڕن ،به‌ڵام له‌ ده‌رئه‌نجامدا ده‌توانێت ڕێکه‌وتنى سیاسى ئه‌نجام بدرێت له‌ نێوان چه‌ند لایه‌نێکدا بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵات .

له‌ڕابووردوودا له‌هه‌رێمى کوردستان چه‌ندین هه‌ڵبژاردنى جۆراوجۆر ئه‌نجامدراوه‌ هه‌رچه‌نده‌ سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌کان بێ خه‌وش و که‌موو کوڕى نه‌بوون ئاکام و ده‌رئه‌نجامه‌کانى به‌به‌رده‌وامى جێگاى نیگه‌رانى ده‌نگده‌رو هێز و لایه‌نه‌کانى به‌شدار بوو بوون ،به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت و له‌ هه‌ر بارو دۆخێکدا بێت ئه‌نجامدانى ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ سه‌ره‌تایه‌کى باشه‌ بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و دیمۆکراسیه‌ت، به‌تایبه‌تى بۆ گه‌لى کورد که‌ئه‌م چه‌مکه‌ چه‌مکێکى نوێیه‌ له‌ڕابووردوودا گه‌لى کوردسان ده‌رفه‌تى پێویستى بۆ هه‌ڵنه‌که‌وتووه‌ مماره‌سه‌ى ئه‌و چه‌مکه‌ بکات ئه‌ویش به‌هۆى ڕێکنه‌که‌وتى هه‌ردوو فاکته‌رى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى وخراپى مامه‌ڵه‌ى ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌ران ژێرده‌سته‌ى کورد و بارودۆخى سیاسى هه‌لومه‌رج و جۆپۆله‌تیکى کوردستان که‌ به‌به‌رده‌وامى کاریگه‌رییان له‌ سه‌ر گه‌شه‌ى دیمۆکراسى ناوچه‌و هه‌رێمى کوردستان هه‌بووه‌.

له‌ ۲٥-۹-۲٠۱۷هه‌رێمى کوردستان له‌ چوارچێوه‌ى گشتپرسیدا بڕیارى مافى چاره‌ى خۆنوسینى خۆى دیارى بکات که‌به‌هه‌موو پێوه‌ره‌ یاسایى و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان مافى سروشتى هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ له‌چوارچێوه‌ى پڕانسیپه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ئاینده‌وچاره‌نوسى خۆى دیارى بکات ،به‌ڵام هه‌رزوو نه‌یارانى کورد که‌وتنه‌ دژایه‌تى ئه‌و مافه‌ دیموکراسیه‌ى گه‌لى کوردستان فشار خستنه‌ سه‌ر هه‌ڕێمى کوردستان له‌ڕێگه‌ى جۆراوجۆر.

هه‌رێمى کوردستان له‌ ڕابووردوودا توانى به‌پاڵپشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان شکست به‌ هه‌ژموونى داعش بهێنێت سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌ تۆمار بکات وهه‌رێمى کوردستان بباته‌ قۆناغێکى نوێوه‌.
قۆناغه‌کان و هه‌نگاوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌ ۲۷ ساڵى ڕابووردوودا زۆر به‌خێراى گه‌شه‌یکرد هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و گه‌شه‌کردن و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ له‌سه‌ر پێوه‌رو بنه‌ماى زانستى نه‌بووه‌ به‌ڵام توانیویه‌تى له‌سه‌رئاستى ده‌ره‌کى هه‌نگاوى به‌رچاوببینێت به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابورى توانرا هه‌رێمى کوردستان ببه‌سترێت به‌نه‌خشه‌ى ئابورى جیهانه‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ ته‌حدیه‌کى گه‌وره‌بوو هه‌رێمى خسته‌ به‌رده‌م بڕیاردان له‌مافى چاره‌ى خۆنوسین، هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیى له‌ ڕابووردوودا هه‌رێمى کوردستان نه‌یتوانى فۆڕمێکى ته‌ندروستى به‌ڕێووه‌ بردن پێشکه‌شبکات و به‌به‌رده‌وامى هه‌نگاوه‌کانى ماییه‌ى نیگه‌رانى و جێگه‌ى پرسیار بووه‌ به‌به‌رده‌وامى هه‌ژموونى حزبایه‌تى به‌سه‌ر کاره‌کانى حکومه‌ت دیاربووه‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌ک پێویست له‌ژێرکاریگه‌رى هه‌ژموونى حزب ده‌رچێت و ببێته‌ حکومه‌تى هاوڵاتى .
وه‌ تا ئێستاش له‌سایه‌ى به‌ش به‌ش وپشک پشکێنه‌و دابه‌شکارى ئیدارى به‌سه‌رکاره‌کانى حکومه‌ت دیاره‌ و نه‌توانراوه‌ حکومه‌تێکى یه‌کگرتوو دابمه‌زرێت و هه‌موو لایه‌ک به‌هرمه‌ند بین له‌ماف و ئه‌رکه‌کانمان.

ئاشکرایه‌ له‌ڕابووردودا پرۆسه‌ى سیاسى له‌هه‌رێمى کوردستاندا توشى چه‌ندین کێشه‌ و گرفت بووه‌توانیویه‌تى تا ڕاده‌یه‌کى باش له‌گرفت و کێشه‌ و ته‌حدیانه‌ تپه‌ڕێنێت و ئێستاش له‌سه‌رو به‌ندى گۆڕانکاریه‌ ئقلیمى و نێوده‌ڵه‌تیه‌کان به‌ سودوه‌رگرتن له‌ هاوکێشه‌ ساسیه‌کان هه‌رێمى کوردستان دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم هه‌نگاو به‌روه‌ خولێکى نوێ هه‌ڵبژاردن ده‌نێت .که‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌م بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌دا ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌کى به‌هێز بۆپته‌وکردنى چه‌مکى دیمۆکراتى و چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته‌ سیاسیه‌ى که‌ هه‌رێمى کوردستانى تێکه‌وتووه‌ له‌ سه‌ر شێوازى چۆنێتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى سیاسى خوێنده‌وه‌ى جیاوازى لایه‌نه‌کان له‌ سه‌ر ئه‌و پرسه‌ که‌ له‌ئه‌نجامدا بووه‌ هۆى په‌کخستنى په‌رله‌مان که‌ ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى سیاسى و دارایى په‌کخستنى په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ى تر بارى شانى هاوڵاتیانى قورس تر کرد بۆیه‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا سه‌ڕاى به‌هێزکردنى پێگه‌ى کورد ده‌بێته‌ فاکته‌رێکى گرنگ بۆچاره‌سه‌رکردن گرفته‌ سیاسیه‌کان و گۆڕانکارى له‌ نه‌خشه‌ى سیاسى ئاینده‌ى هه‌رێمى کوردستان.

هاوکات دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان به‌هه‌ر هۆکارێک گرفته‌ سیاسیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان قورستر ده‌کات وده‌بێت هاوڵاتیان باجه‌که‌ى بده‌ن ئه‌و هه‌ڵانه‌ى هه‌یه‌ بۆ لێک نزیک بونه‌ى لایه‌نه‌کان دورتر ده‌خاته‌و ده‌بێت لایه‌نه‌کان وجه‌ماوه‌رى کوردستان قبوڵى نه‌که‌ن چتر یارى به‌چاره‌نوسیان بکرێت باجه‌که‌ى بده‌ن.
هاوکات گرنگه‌ پرسى چاره‌وسى ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان یه‌کلاى بکرێته‌وه‌ هه‌رجۆرێک بێت ئه‌و ناوچانه‌ بخرێته‌ چوارچێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ که‌ تا ئێستاو دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم هه‌ر له‌ژێر مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌دان پێویسته‌ به‌ هه‌موو لایه‌ک پارێزگارى لێبکه‌ین که‌ به‌خوێنى پێشمه‌رگه‌ ئازاد کراون و تا ئێستا پارێزگاى لێده‌کرێت. 
 

‌ 734 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group