4
7 که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
24/10/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ختیار که‌ریم مارف 





له‌ ئاینده‌یه‌کى نزیکدا که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان.

شرۆڤه‌ کردنى بابه‌تێکى له‌وجۆره‌و له‌ سه‌روبه‌ندى که‌وتنى که‌رکوک و داگیرکردنى له‌لایه‌ن سوپایى عێراق و هاوبه‌ شه‌کانى سه‌رمه‌ست بوونى عێراق به‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانى به‌سه‌رهێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ بۆ ژێر ده‌سته‌ڵاتى حکومه‌تى عبادى ته‌نها کاتیه‌و ناتوانرێت بۆ هه‌تایى ئه‌و حکومه‌ته‌ ئیداره‌ى ئه‌شاره‌ بدات چونکه‌ ئه‌گه‌ر له‌ڕووى دیمۆگرفیه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ ئه‌وشاره‌و پێکهاته‌که‌ى بکه‌ین ئه‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى که‌ئه‌وشاره‌ شارێکه‌ ناسنامه‌که‌ى کوردیه‌و به‌درێژایى مێژوو ته‌نهاکورد پارێزگارى له‌وشاره‌ کردوه‌ .

ڕژێمه‌ یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى عێراق به‌درێژاى مێژوو گره‌ویان له‌ سه‌رناسنامه‌ى که‌رکوک کردوه‌ سه‌رجه‌میان نه‌یان توانیوه‌ که‌رکوک ناسنامه‌یه‌کى ترى بۆ به‌رجه‌سته‌ بکه‌ن جگه‌ له‌ ناسنامه‌ مێژوویه‌که‌ى خۆى که‌ناسنامه‌ى کوردیه‌ ته‌نگژه‌ى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق، ئه‌مڕۆ نییه‌ دروست بوبێت‌ و شتێکى بێ وێنه‌ش نییه‌، له‌ مێژوودا چونکه‌ دیاریکردنى ناسنامه‌ى شارێکى وه‌ک که‌رکوک که‌ ڕه‌گ وڕیشه‌ى قۆڵى هه‌یه‌ له‌ نائارمى ململانێکانداو چه‌ندین شۆڕش و به‌رخودان له‌پێناو که‌رکوک بوون به‌قوربانى ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و هه‌زاران شه‌هیدو قوربانیدان که‌ بۆ شکاندنى هه‌ژموونى داعش و پاراستنى ناسنامه‌ى کوردبوونى که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى به‌ خوێنى هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ پارێزگریان لێکرا.
هاوکات به‌شداریپێکردنى که‌رکوک و ناووچه‌دابڕێنراوه‌کان له‌ پڕۆسه‌ى ئه‌نجامدانى گشتپرسیدا کارێکى لۆژیکیانه‌ بوو هه‌رچه‌نده‌ هه‌رێمى کوردستان له‌ ئێستادا به‌ شێوه‌یه‌کى کاتى له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه‌ ئه‌وناوچانه‌ى له‌ده‌ستدا به‌ڵام له‌ڕووى سیاسى و ده‌نگدان بۆسه‌ربه‌خۆى له‌لایه‌ن دانیشتوانى شارى که‌رکوک ڕه‌هه‌ندێکى سیاسى گرنگى هه‌یه‌و له‌ ئاینده‌یه‌کى نزیکدا ده‌رئه‌نجامه‌کان و گۆڕانکارى نوێ دێته‌ ئاراوه‌ که‌ له‌به‌رژه‌وندى گه‌لى کورد کۆتایان دێت چونک ئه‌وهێزه‌ى که‌ ئێستا له‌شارى که‌رکوکه‌ هێزێکى نامۆیه‌و هاوڵاتیانى شاره‌که‌ وه‌ک داگیرکه‌ر سه‌یرى ده‌که‌ن چونکه‌ هاوڵاتیان پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ سوپاى عێراق و دامه‌زراوه‌کانى نیه‌ ئیداره‌ى شاره‌که‌ ده‌به‌ن به‌ڕێوه‌ به‌ڵکو هێزێکى نامۆیه‌ له‌ شاره‌که‌ دا له‌دواى ساڵى ۲٠٠۳وڕزگار کردنى عێراق ئه‌وشاره‌ له‌لایه‌ کورده‌ وه‌ به‌ڕێوه‌براوه‌ هاوکات هه‌وڵى داوه‌ مافى پێکهاته‌کان بپارێزێت به‌ڵام له‌ ئێستادا ناتوانرێت ئه‌و هام هانگیه‌ بۆ پێکهاته‌کان دروست بکرێت ئه‌گه‌ر ئیداره‌ى به‌ڕێوه‌بردنى شاره‌که‌ نه‌درێته‌وه‌ ده‌ست لایه‌نى کوردى یان هه‌وڵ بدرێت په‌راوێز بخرێت ، وه‌ به‌ئاشکرا حکومه‌تى عێراق له‌ ڕێگاى به‌کارهێنانى هێزه‌وه‌ پێشیلى سه‌رجه‌م په‌یمان نامه‌و ڕێکه‌وتنه‌کانى کردوه‌ که‌ پێویسته‌ هه‌رێمى کوردستان سود له‌و هه‌ڵه‌یه‌ى عێراق وه‌رگرێت له‌ به‌رژه‌وندى خۆى به‌کارى بهێنێت چونکه‌ به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ناکرێت له‌چوارچێوه‌ى وڵاتێکى فیدراڵدا هێز دژى پێکهاته‌یه‌ک به‌کار بهێنرێت که‌ له‌ ڕێگه‌ى داواکاى دیموکراسى ته‌نها داواى مافى چاره‌ى خۆنوسینى کردوه‌ له‌ ڕێگه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌.

حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ ۲٦ ساڵى ڕابووردوودانمونه‌یه‌کى زۆر خراپى له‌ حکومڕانى پێشکه‌ش کرد سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئیمکانیته‌ مادیه‌ گه‌وره‌یه‌ى له‌ژێر ده‌ستى دابوو نه‌یتوانى خزمتگوزارى پێشکه‌ش به‌هاوڵاتیه‌کانى بکات و به‌به‌رده‌وامى له‌وه‌هه‌مدا ژیاوه‌ و هه‌رده‌م ویستویه‌تى ده‌نگى ڕکه‌به‌ره‌کانى له‌ناوخۆ کپبکاته‌وه‌ و چه‌مکى دیمۆکراسى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ناشه‌فاف و گرتنه‌ ده‌ستى حکوم له‌لایه‌ن دووهێز دابه‌ش کارى ده‌سته‌ڵات و پشکپشکێنه‌ ده‌رئه‌نجامه‌که‌ى له‌دواى یه‌کڕیزى کوردو ده‌نگدان بۆسه‌ربه‌خۆیى کوردستان هێنانى ئه‌و ده‌نگه‌ زۆره‌ که‌وتن و له‌ده‌ستدانى شارى که‌رکوک و ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان بوو ،سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى کورد له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمایه‌تى و ناوچه‌که‌ پشتگیرى هه‌بوو هاوکات له‌سه‌ر ئاستى وزه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌ى وزه‌ى جیهان هه‌نگاوى ده‌نا به‌ڵام به‌هۆى خوێندنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى بۆ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کردنى گرفته‌سیاسیه‌کانى ناوخۆ نه‌مانى ئینتما بۆحکومه‌ت و نیشیتمان دروست نه‌کردنى دامه‌زراوه‌ و ئه‌نجامدانى کۆمه‌ڵیێک هه‌ڵه‌ى یه‌ک له‌دواى یه‌ک و برسیکردنى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان به‌بیانونى دابه‌زینى نرخى نه‌وت و بڕینى بودجه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراق و یاریکدردن به‌هه‌ستى خه‌ڵک و به‌کارهێنانى کارته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حزبێکى دیاریکراو سه‌ره‌ڕاى ئه‌و قوربانیدانه‌ زۆره‌ى هاوڵاتیانى ئه‌م هه‌رێمه‌دایان بۆ سه‌ربه‌خۆیى کوردستان و پێشکه‌وتنى ئه‌م حکومه‌ت و گه‌یاندنى هاوڵاتیان به‌ره‌و به‌ده‌وڵه‌ت بوون به‌رگه‌ گرتنى نه‌هامه‌تى و ئاواره‌بوون وسوکایه‌تیپێکردن به‌ڵام جارێکى تر له‌سایه‌ى ڕێکنه‌خستنه‌وه‌ى ماڵى کورد نه‌دۆزینه‌وه‌ى هاوبه‌شى گونجا و له‌ده‌ستدانى ده‌رئه‌نجامه‌کانى ڕیفراندۆم بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى خه‌ونى سه‌ربخۆى دوا که‌وت .به‌ڵام جارێکى تر گه‌لى کوردستان و هێزه‌ سیاسیه‌کان ده‌توانن خۆیان ڕێکبخه‌نه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ى ورتر بۆ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کان بکه‌ن و ئه‌و هه‌ڵانه‌ى له‌ ڕابوردودا ئه‌نجامدرا بکرێته‌ خاڵى وه‌رچه‌رخان بۆ داڕشتنه‌وى سیاسه‌تى ئاینده‌ى هه‌رێمى کوردستان چونکه‌ ده‌رکه‌وت یه‌کڕیزى و یه‌کگوتارى زامنى سه‌رکه‌وتنه‌کانى ئاینده‌ن له‌هه‌رێمى کوردستاندا.

وه‌هه‌میشه‌ جه‌ختکردنه‌وى لایه‌نه‌کانى به‌شداربووى پێش پڕۆسه‌ى گشتپرسى ودواى پڕۆسه‌که‌ش و داگیرکردنى که‌رکوک هاوکێشه‌ى سیاسى نوێ ده‌هێنیته‌ ئاراوه‌ له‌ کۆتایدا له‌ به‌رژه‌وه‌ندى کورد کۆتاى دێت وه‌ سه‌ڕه‌ڕاى زیانه‌کان نابێت سازش له‌ سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌کانى گشتپریسى بکرێت چونکه‌ ئه‌و زیانانه‌ى له‌ئێستادا کردومانه‌ له‌وه‌زیاتر نابێت و بارو دۆخى سیاسى و ئابورى خه‌ڵک له‌ئێستا خراپتر نابێت .


‌ 74 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group