4
7 ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
2/11/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت، ناونیشانى وتارێکى رۆبێرت فۆرد باڵیۆزى پێشووى ئه‌مریکا له‌ سووریا و جێگرى باڵیۆزى پێشووى ئه‌مریکا له‌ عێراقه‌.

 ڕۆبێرت فۆرد له‌ وتاره‌که‌یدا که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ى ئه‌تڵه‌نتیک بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، باس له‌ ‌وه‌ڵامى حکومه‌تى عێراق ده‌کات بۆ ڕیفراندۆمى کوردستان و ده‌ڵێت "به‌غدا سوپاى وڵاته‌که‌ى و میلیشیاى شیعه‌ى نارد بۆ سه‌ر کورده‌کان له‌ که‌رکوک و ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان،  ئه‌و کرده‌وه‌ توندڕه‌وییه‌ى عه‌بادى له‌وه‌ هاتووه‌ که‌ ده‌ڵێت ده‌بیت کورده‌کان له‌ چوارچێوه‌ى عێراقدا بمێننه‌وه‌ به‌هه‌ر نرخێک بیت و هه‌رچى پێویست بیت ده‌یکات"

بۆ ئه‌مریکا، ئه‌و شه‌ڕه‌ کورته‌ له‌ناکاوه‌ ڕاستییه‌کى تاڵ ئاشکرابوو که‌ خه‌ونه‌که‌ى بۆ عێراقى یه‌کگرتووى دیموکراتى فیدراڵ کۆتایى هاتووه‌، به‌ ده‌قیقى ئه‌وکاته‌ کۆتایى هات که‌ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانى سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌یان له‌شه‌ڕى داعشدا به‌ده‌ست هێنا، شه‌ڕى کورد و عه‌ره‌ب دژى داعش به‌ پاڵپشتیى ئه‌مریکا بوو، به‌ڵام له‌ کاتیکدا شه‌ڕه‌که‌ به‌ره‌و کۆتایى ده‌چوو، ئه‌مریکا پلانیکى سیاسى نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ تایه‌فى و تاکڕه‌ویه‌کان که‌ پێشبرکێیانه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات و سه‌رچاوه‌ى له‌دایکبوونى داعش بوو.

نووسه‌ر له‌ وتاره‌که‌یدا باسى پێداگرییه‌کانى مسعود بارزانى ده‌کات له‌ کاتى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوردا و ده‌ڵێت "له‌ ساڵانى 2004-2006  له‌ ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوا و باشوورى عێراقه‌وه‌ ئه‌مریکییه‌‌کان و هاوپه‌یمانانى و هه‌موو ئه‌وانه‌ى که‌ ئامانجیان سه‌رچاوه‌ى ئارامى بوو په‌لامار ده‌دران، له‌کاته‌دا په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا و ده‌ستیان به‌ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور کرد، ئێمه‌ش ده‌ورى ئه‌وه‌مان ده‌بینى که‌ ئامانجمان بوو حکومه‌تى نوێ ئاسایش و ئه‌منیه‌تمان لێ وه‌ربگرێته‌وه‌ و بتوانین بکشێینه‌وه‌. له‌وکاته‌دا کورد خاوه‌نى حکومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ى خۆى بوو بارزانى به‌ ئێمه‌ى گوت (ئێمه‌ ده‌توانین ئێستا سه‌ربه‌خۆ بین به‌ڵام له‌گه‌ڵتان ده‌بین)، مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عێراق که‌ به‌ خواست و ئازادانه‌ بوو، کورد جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ که‌ وشه‌ى ئازادى تیدا بیت بۆ ئه‌وه‌ى چۆن به‌شداریکردن ئازاد بوو جیهێشتنیش ئازاد بیت".

ڕۆبێرت فۆرد هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له‌ ساڵى 2005 و ساڵه‌کانى دواتریش بارزانى هه‌موو کات جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ که‌ ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌مێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌غدا ڕێز له‌ خواسته‌ ده‌ستوورییه‌کانى کورد بگرێت و مادده‌ى 140 جێبه‌جێ بکرێت ، ئێمه‌ به‌ خێرایى په‌یمانمان دا که‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌و په‌یمانه‌مان هه‌رگیز نه‌برده‌ سه‌ر له‌ماوه‌ى 4 ساڵ و نیوى کارکردنمدا له‌وێ ته‌نیا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنمان به‌ درێژه‌دانى بارودۆخه‌که‌ ‌و نێوه‌ندگیرى نێوان بارزانى و به‌غدا و سوپاى عێراق و دڵنیابوون له‌وه‌ى سوننه‌کان به‌شدارى حکومه‌ته‌که‌ ده‌بن، به‌ڕێکرد."

ده‌رباره‌ى کێشه‌ى که‌رکوک و ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کانیش، رۆبێرت فۆرد باڵیۆزى پێشووى ئه‌مریکا له‌ سووریا و جێگرى باڵیۆزى پێشووى ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌ڵێت "ده‌مانزانى شکستى ئێمه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنى ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان ترسناکه‌، له‌ ساڵى 2008-2010 باڵیۆز ڕایه‌ن کرۆکه‌ر کۆبوونه‌وه‌ى به‌ ستافى باڵا ده‌کرد و ئه‌وه‌ پێشبینى کرا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ کیشه‌ى که‌رکوک به‌ چاره‌سه‌ر نه‌رکراوى به‌جێ بێڵین ئه‌وا عێراق ده‌ڕووخێنیت".

هه‌ر ده‌رباره‌ى که‌رکورک، نووسه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات "با دادپه‌روه‌ر بین کورده‌کان هێزیان بۆ گرتنى که‌رکوک به‌کار نه‌هێنا، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر کورد نه‌بوایه‌ ئه‌وا داعش به‌ دڵنیاییه‌وه‌ که‌رکوک و بیره‌ نه‌وته‌کانى ده‌گرت و سوپاى عێراق لاواز بوو، ئه‌وه‌ش بووه‌ سه‌رچاوه‌ى کێشه‌ى زیاتر له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، ئه‌مریکاش هیچى نه‌کرد ته‌نیا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ که‌ ده‌بێت هه‌ردوولا کێشه‌ کۆنه‌کانیان وه‌لاوه‌ بنین و ته‌نیا چاویان له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش بێت."

ده‌رباره‌ى ڕیفراندۆمى کوردستانیش رۆبێرت فۆرد ده‌ڵێت: "عه‌بادى و به‌رپرسانى به‌غدا ڕیفراندۆم به‌ نایاسایى داده‌نی، به‌ڵام هیچ مادده‌یه‌کى ده‌ستووره‌ نییه‌ بۆ ڕێگرى له‌ ڕیفراندۆمى کوردستان که‌ عه‌بادى داواى ده‌کات به‌ پێچه‌وانه‌ %93 خه‌ڵکه‌که‌ ده‌نگیان پیداوه‌ و متمانه‌ى ئه‌وانى هه‌یه‌، عه‌بادى که‌ ئێستا به‌پشتى ئێران و ئه‌مریکا به‌هێزتره‌ گفتوگۆى دواى ڕیفراندۆمى له‌گه‌ڵ کورد ڕه‌تکرده‌وه‌ و ته‌نانه‌ت دواى گرتنى که‌رکوکیش ڕه‌تیکرده‌وه‌ دیالۆگ له‌گه‌ڵ کورد بکریت".

ڕۆبیرت پێى وایه‌ ده‌ستوورى عێراق هه‌رگیز جێبه‌جێ نه‌کراوه‌ ‌و شه‌راکه‌تى ڕاسته‌قینه‌ له‌ عێراق نه‌بوو و ده‌ڵیت: ڕاسته‌ سه‌رۆک کۆمار کورده‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات به‌ڵاى شیعه‌دا که‌وتووه‌ و لاى سه‌رۆک وه‌زیرانه‌، په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ ‌و سوپا هه‌مووى لاى شیعه‌کان و کورد ڕێژه‌ى له‌ سوپادا بۆ %1 دابه‌زیوه‌ و دوورخراونه‌ته‌وه‌. هیوا بۆ شه‌راکه‌تى ڕاسته‌قیته‌ له‌ ساڵى 2016 نه‌ما ئه‌و کاته‌ى عێراق وه‌زیرى دارایى که‌ به‌رپرسێکى باڵاى کورد بوو دوورخسته‌وه‌ ئێستا سوننه‌ و کورده‌کان له‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتیکى باڵادا نین.

له‌ ‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ عێراق له‌ 24ى ئۆکتۆبه‌ردا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا وتى ده‌بێت میلیشیاکان برۆنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، به‌ڵام عێراق وه‌ڵامه‌که‌ى ئه‌وه‌ بوو (با ئه‌مریکا ته‌داخولمان نه‌کات). دوو ڕۆژ دواتر ڕێکس تیله‌رسن وتی: عێراقییه‌کان فارس نین و عه‌ره‌بن که‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ کورد و پیکهاته‌کانى دیکه‌ى نیگه‌ران کرد، له‌ساڵى 2005 کورد ڕه‌تیکرده‌وه‌ نووسراویک واژو بکات که‌ ‌ده‌ڵێت عێراق به‌شێکه‌ له‌ ئوممه‌ى عه‌ره‌بی.

له‌ کۆتایى وتاره‌که‌یدا رۆبێرت فۆرد ده‌ڵێت: دواى هه‌موو ئه‌وانه‌ پێ ده‌چیت ئه‌مریکا له‌ عێراق تینه‌گات که‌ کێشه‌ى ئه‌وان ته‌نیا ئێران نییه‌،‌ به‌ڵکو کێشه‌ى ناوخۆییان زۆره‌، به‌رپرسانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌کاتى دروستبوونى کیشه‌کاندا به‌په‌له‌ ده‌که‌ونه‌ نێوه‌ندگیری، به‌ڵام ده‌بیت ئه‌مریکا ڕێ له‌و خه‌مگینییه‌ى بگرێت و کردارى هه‌بێت به‌ هه‌ستیارى و ئاگاداریى زیاتر له‌ ئه‌سڵى عێراق.

‌ 29 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group