4
7 ته‌نها هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆتایى به‌دۆخى قه‌یراناوى ئێستاى هه‌رێم ده‌هێنێ‌
6/1/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

 به‌ختیار که‌ریم مارف 





ته‌نها پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئاینده‌ ده‌توانێت کۆتایى به‌دۆخى قه‌یراناوى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان بهێنێت.

ئاشکرایه‌ له‌دوایى کۆتایهێنانى یه‌کجاره‌کى به‌ده‌سته‌ڵاتى ڕژێمى به‌عس له‌ هه‌رێمى کوردستاندا، هه‌رێمى کوردستان له‌ ڕووى کارگێڕو ئیدارییه‌وه‌ پێینایه‌ ویستگه‌یه‌کى نوێ ژیانى سیاسى و ئیداریه‌وه‌ توانى له‌ڕێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى ساڵى ۱۹۹۲ کیانێکى سیاسى بۆخۆى دروست بکات ڕاسته‌ ده‌ستپێکى ئه‌م ویستگه‌ نوێیه‌ى ژیانى سیاسى له‌ هه‌رێمى کوردستان بێ ئاریشه‌و گرفت نه‌بووه‌ به‌ڵام له‌ سه‌ر هه‌ردوو ئاستى نێوخۆى و ده‌ره‌کى هه‌نگاوى کرداری و به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ به‌جۆرێک وه‌ک نمونه‌یه‌کى جوانى دیموکراسى له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ناوچه‌که‌ وێنا ده‌کرا . به‌ڵام به‌هۆى شه‌ڕى ناوخۆیى و دابه‌ش بوونى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌ر دوو ئیداره‌دا و دابه‌شکارى و به‌ش به‌شێنه‌ بووه‌ هۆکارى ناشرینکردنى ئه‌و ئه‌زموونه‌وه‌ تا ئێستاش هاوڵاتى کورد باجى ئه‌و دابه‌شکاریانه‌ ده‌ده‌ن .

له‌دواى ڕوخانى ڕژێمى به‌عس هه‌رێمى کوردستان له‌ عێراق و ناوچه‌که‌ ویستگه‌ى جۆراوجۆرى له‌خه‌باتى سیاسى ودیموکراسى بڕیووه‌ هه‌رچه‌نده‌ویستگه‌و ژیانى سیاسى هه‌رێمى کوردستان له‌ سه‌ر هه‌ردوو ئاستى ئاسۆیى وستونى پێشکه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆییه‌ بینیوه‌ و هه‌میشه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌و به‌ هۆى که‌مئه‌زموونى حکومڕانى ئه‌و گرفتانه‌ى ڕووبه‌ڕووى بۆته‌وه‌ هه‌میشه‌ جێگاى سه‌رنج و تێبینى هاوڵاتیان بووه‌ له‌سه‌رجه‌م کایه‌کانى ژایانى کۆمه‌ڵگادا به‌جۆرێک به‌ به‌رده‌وامى چه‌مکى هاوڵاتى بوون خزمه‌تگوزارى له‌ژێر پرسیاردا بووه‌ وه‌ک پێویست نه‌بووه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان نه‌یتوانیه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ى وردو واقیعانه‌ بۆ هاوکێشه‌ سیاسیه‌ ناوچه‌ییه‌کان و هه‌رێمیه‌کان و جیهانیه‌کان بکات وبه‌ به‌رده‌وامى شرۆڤه‌و خوێندنه‌وه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بۆ دۆخه‌که‌ کاتى و کورت بینانه‌ بووه‌ نه‌یتوانیوه‌ ستراتیژێکى نیشتمانى بۆ ئاینده‌ى سیاسى خۆى دابڕێژێت به‌تایبه‌تى له‌ سه‌رو به‌ندى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراق که‌ زۆر بابه‌تى گرنگ و هه‌ستیار و سیاسى و یاسایى به‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان تێپه‌ڕى وه‌ک یه‌کلایکردنه‌وه‌ى کێشه‌کان به‌زۆرینه‌و که‌مینه‌ که‌ئه‌م به‌نده‌ ناتوانێت مافه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بپارێزێت هاوکات کۆنترۆڵکردنى هاتوو چۆ پرسه‌ گرنگه‌کانى ترى ئابورى و سیاسى و سه‌وه‌رى ماده‌ی۱٤٠ئه‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ که‌ حکومه‌تى ناوه‌ند ده‌سته‌ڵاتى ڕه‌هاى هه‌یه‌ به‌سه‌ریاندا.

هه‌رێمى کوردستان هه‌وڵیدا له‌ڕێگاى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمه‌وه‌ بڕیاریدا له‌سه‌ر دیاریکردنى مافى چاره‌ى خۆنوسین بدات ، ئه‌مه‌ جه‌گه‌ له‌وه‌ى به‌پێشه‌نگى وڵاتانى جیهان شه‌ڕى دژى داعش کردو هه‌ژموونى ئه‌و ڕێکخراوه‌ى تێکشکاندو هه‌رێمى کوردستان له‌ ده‌ستپێکى هه‌نگاوه‌کانى بوو بۆ بونیاد نانى ئابورى سه‌ربه‌خۆیى سه‌ره‌ڕایى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان وا خوێندنه‌وه‌ى ده‌کردکه‌ پشتگیرى نێوده‌وڵه‌تى هه‌رێمى له‌ سه‌ر ئاستى سه‌ربازیى به‌هۆى جه‌نگى دژى تیرۆر به‌ده‌ست ده‌هێنیت له‌بواریى ئابوریشداله‌ڕێگاى به‌ستنه‌وه‌ى به‌ بۆرى نابۆکى ده‌به‌سترێته‌وبه‌ ئابورى جیهانه‌وه‌ هاوکات وڵاتانى دراوسێ هه‌رێم ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابورى و سه‌ربازییه‌کانى خۆیان ده‌که‌ن له‌ گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان به‌ڵام دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌کانى ڕیفراندۆم هه‌موو خوێندنه‌وه‌کان و پێشبینیه‌کان له‌ ئاست ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌دا نه‌بوون که‌ شرۆڤه‌یان بۆکرابوو.

له‌ ئێستادا هه‌رێمى کوردستان به‌قۆناغێکى سه‌ختى دژوارى ئابوریى و سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و بێمتمانه‌ییدا تێده‌په‌ڕێت ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیشدا هه‌رێمى کوردستان به‌ویستگه‌یه‌کى سه‌ختى ژیانى سیاسیدا تێده‌په‌ڕێت به‌جۆرێک هێزو لایه‌نه‌کان له‌هه‌موو کات زیاتر له‌ململانێدان و پرۆسه‌ى سیاسى هه‌رێمى کوردستانیان به‌ره‌و دۆخێکى هه‌ستیارو ترسناک بردوه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حکومه‌ت زۆر که‌مته‌رخه‌مه‌ له‌ مه‌ڕ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان سه‌ڕایى ئه‌و پشتگیریه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى که‌ له‌سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جێگره‌که‌ى ده‌کرێت له‌ سه‌ر ئاستى ئه‌ورپاو ئه‌مریکاو نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و چاکسازى بنه‌ڕه‌تى و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقدا.

بۆیه‌ ئێمه‌ له‌حزبى سۆسیالیست دیمۆکراتى کوردستان ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به‌ چاره‌سه‌رێکى گونجاو ده‌زانین بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قه‌یرانه‌ که‌ڵه‌که‌بوانه‌ى ۲٦ ساڵى ڕابووردوو ده‌بێت له‌م بارو دۆخه‌دا په‌نابه‌رێته‌ به‌ر بژارده‌ى دیمۆکراسى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان که‌ له‌ کرۆکدا ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌باته‌قۆناغێکى نوێ و کۆتایى به‌زۆرێک له‌و کێشانه‌ دێنێت که‌ هه‌رێمى پێدا تێپه‌ێ‌ ده‌بێت له‌دواى زیاترله‌ ۲٦ ساڵ له‌حکومڕانى 
که‌ تا ئێستا ده‌سته‌ وه‌ستانه‌ له‌ چاره‌سه‌رکردنیان و هه‌وڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان به‌ شێوازى جۆراوجۆر باجه‌که‌ى ده‌ده‌ن .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group