4
7 دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
14/1/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌ر غوڵامی




ده‌بێت دروشمى حزبه‌کان له‌ ناوچه‌ داگیرکراوه‌کاتى کوردستان چى بێت ؟

چى کاره‌ساتێکه‌ که‌حزبه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان به‌جیا و به‌چه‌ند گروپێکى بچکۆله‌ به‌شدار ده‌بن له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کاندا، له‌ کاتێکدا عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان هاوپه‌یمانى گه‌وره‌ پێکدێنن له‌پێناو مسه‌وگه‌رکردنى کورسى زیاتر و له‌ ده‌ستنه‌دانى ده‌نگى ده‌نگده‌رانیان، به‌ڵام لایه‌نه‌ کوردییه‌کان سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوو له‌ساڵى 2014 بایى کورسیه‌ک ده‌نگیان له‌که‌رکوک له‌ده‌ستدا به‌هۆى په‌رته‌وازه‌ى و بوونى چه‌ند لیستێکى جیاوازى کوردی، ناکرێت له‌دۆخێکى وه‌ها سه‌ختدا که‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان و هه‌رێمى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت کورد کۆده‌نگ نه‌بێت . ئه‌م ئه‌رکه‌ ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆى حزبه‌ سیاسیه‌کان و ده‌بێت واز له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبى و به‌رژه‌وه‌ندى که‌سى تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى یه‌کدى بهێنن و پێکه‌وه‌ هه‌نگاو بنێن بۆ یه‌ک هاوپه‌یمانى به‌هێزى کورد له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاراندا، چونکه‌ هه‌موو دونیا و عه‌ره‌ب و تورک چاویان له‌که‌رکوک و ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى ترى کوردستانه‌ که‌پێوه‌ره‌که‌ى کورسى په‌رله‌مانییه‌. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ش به‌یه‌ک هه‌ڵوێستى و یه‌ک لیستى وه‌ده‌ستده‌هێنرێت بۆ کورد . 

بیانویه‌کى لاوازه‌ گه‌ر بوترێت له‌هه‌ڵبژاردنى رابردوو کورد توانانى 8 کورسى په‌رله‌مانى عێراق ببات له‌ کۆى 12 کورسى له‌ئێستادا سیناریۆکان رۆژانه‌ گۆرانکارى به‌سه‌ردا دێت و ده‌بێت کورد حه‌کیمانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخى ئێستاى خۆى بکات و ئه‌و سیناریۆ جێبه‌جێبکات که‌ تێشکێنه‌رى نه‌یاره‌کانیه‌تى له‌ ناوچه‌ داگیرکراوه‌کاندا ئه‌وه‌ش به‌یه‌ک لیستى کوردییه‌ که‌ببێته‌ کۆکه‌ره‌وه‌ى هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌ کوردیه‌کان له‌پێناو کۆکردنه‌وه‌ى زۆر ترین ده‌نگ و له‌ ده‌ستنه‌دانى ئه‌و ده‌نگانه‌ بۆ به‌رژوه‌ندى هه‌موو هه‌رێمى کوردستان ده‌شکێته‌وه‌.

گه‌ر یه‌ک لیست نه‌بێت کورد ده‌بێت دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان چى بێت؟ گه‌ر کورد یه‌ک لیستى نه‌بێت زیاتر له‌ هه‌ڵبژاردنى رابردوو ده‌نگ له‌ ده‌ست ده‌دات .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group