4
7 توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
21/1/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌نه‌وشه‌ کریم زاده‌





توندوتێژی واتا لاواز نیشاندانی ره‌ گه‌زێک به‌سه‌ر ره‌ گه‌زێکی دیکه‌ دا,یان هه‌ڵاواردن له‌ قانوندا و هه‌روه‌ هاریشه‌که‌ی له‌ هه‌ڵاواردنی ره‌ گه‌زیدایه‌ و ده‌ توانین بڵێن تاوانێک یان جینایه‌تێکی دڕندانه‌یه‌ که‌مرۆڤ  به‌رانبه‌ر به‌ مروڤ   ئه‌نجامى ئه‌دات  ، ئه‌و تاوانه‌ هه‌ر له‌گه‌ل ژناندا ناکرَی,به‌ڵکو منداڵانیش (کچ وکوڕ) قوربانی ئه‌وتاوانه‌ ده‌بن .

پێشێلکردنی مافی مرۆڤ وئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ژنان و ده‌ستڕاگه‌یشتنی ژنان به‌م ماف و ئازادییانه‌ تاڕاده‌یه‌ک یان به‌ته‌واوی ره‌تده‌کاته‌وه‌.به‌وه‌ بیرهێنانه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی پاراگرافی 23ی هاوپێچی بڕیارنامه‌ی 24ی مای 1990ی شووڕای  کومَه‌ڵایه‌تی (ژماره‌15-1990 ) وهه‌ستکردن به‌وه‌ى که‌توندوتیژی دژی ژنان له‌بنه‌ماڵه‌ و کۆمه‌ڵگه‌داپه‌ره‌گرتوویه‌ و له‌سنووری داهات وچین و که‌لتوور تێ ده‌په‌ڕێ,ده‌بێ هه‌نگاوی به‌په‌له‌و کاریگه‌ر بۆ له‌نێو بردنی ئه‌م دیارده‌یه‌ بکرێ.

هه‌روه‌ها به‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی بریارنامه‌ی (1991/18ی شووڕای ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی (30مای 1991) که‌ شووڕا له‌وپێشنیاری ئاماده‌ کردنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی هێناوه‌ ته‌ گۆڕێ که‌به‌شێوه‌یه‌کی راشکاوانه‌ سه‌رنج بداته‌ کێشه‌ی توندوتیژی به‌ دژی ژنان, ژنان به‌ شێوه‌یه‌کی یه‌کسان له‌گه‌ڵ پیاوان مافی ده‌ستراگه‌یشتن به‌هه‌موومافه‌ مرۆیییه‌کان و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کان له‌بواره‌کانى ( سیاسی,ئابووری,کۆمه‌ڵایه‌تی,که‌لتووری,مه‌ده‌نی ) و هه‌موو بواره‌ کانی دیکه‌دا و هه‌روه‌ ها مافی پاراستنی ئه‌و ماف و ئازادییانه‌یان هه‌یه‌, که‌ بریتین له‌ :
مافی ژنان
 مافی یه‌کسانی
مافی ئازادی و ئاسایشی که‌سی
 مافی پشتگیری له‌ لایه‌ن قانوونه‌وه‌
مافی رزگاری له‌ هه‌موو جۆره‌ کانی هه‌لاواردن
 مافی هه‌بوونی هه‌لومه‌رجی دادپه‌روه‌رانه‌ و جێگای  ره‌زامه‌ندی بۆکار
مافی ئه‌وه‌ که‌ تاک نه‌که‌ۆیته‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ یان سزاو ره‌فتاری توندوتیژی و نامرۆیی.

ده‌وڵه‌تان ده‌بێ توندوتیژی دژی ژنان مه‌حکوم بکه‌ن و نابێ هیچ دابونه‌ریتیان تێ بینینی یه‌کی ئاینیی بکه‌نه‌ بیانوو بۆ ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌رکه‌کانیان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی توندوتیژی دا و سیاسه‌تی نه‌هێشتنی دژی ژنان هه‌تا سه‌ر درێژه‌ پێبده‌ن, تۆندوتیژی به‌شێکی دانه‌بڕاوی سروشتی پێکهاتووی سایکۆلوژیی مرۆڤه‌,تێنه‌گه‌یشتنی ته‌واو له‌چه‌مکی توندوتیژی وای کردووه‌ که‌ ئێمه‌ ته‌نیا خۆیندته‌وه‌ بۆ رووداوه‌ خۆیناوییه‌کانی تۆندوتیژی بکه‌ین.ئه‌و توندوتیژییانه‌ی دژ به‌ ژنان ده‌ کری زۆرن که‌ باسیان لێ بکرێ , که‌ ده‌بێ دانه‌, دانه‌ و به‌ زۆری باسێان لێ بکرێت,له‌ کومه‌ڵگاکان دا به‌تایبه‌ت, کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان هه‌رچی دروشمی یه‌کسانی و به‌رابه‌رییه‌,قسه‌ی سه‌ر زاری هه‌مۆ که‌سێکه‌, چ رۆشنبیران, چ پارته‌ سیاسیه‌کان,به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ر له‌قاڵبی قسه‌ دایه‌, چونکه‌ له‌راستیدا ئاواته‌کانی ژنانه‌ که‌ له‌ژێر زه‌ختی پیاوسالاریدا ده‌خنکێت و ته‌نیا جه‌سته‌ی ژنه‌که‌ بایه‌خی هه‌یه‌ ,نه‌ک توانایی و لێهاتوییه‌کانی ژنان, ته‌نانه‌ت زۆر جار بۆته‌ جێگای موزایه‌ده‌ی سیاسی و پارت و لایه‌نه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان, موزایه‌ده‌ به‌ ((ئازاد کردن)) یان ژێرده‌سته‌ کردنی ژن و داپۆشینی ژن. چۆن له‌راستیدا,ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵات  یان ئه‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێ ژنانی ئێمه‌ پێشکه‌وتو ترن له‌وانی تر و یان ژنانی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پیاو برابه‌رن زمانێک ده‌ توانێن بڵێن راسته‌ و باوڕمان پێى هه‌یه‌ که‌ژن وه‌ک پله‌ دوویی چاوى لێنه‌که‌ن و خه‌باتێکی گه‌وره‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی تۆندوتیژی کانی دژ به‌ ژنان بکه‌ن و ژن بگات به‌ئاستی خۆی.به‌ دریژایی مێژوو ژنان سته‌میان لێ کراوه‌ و له‌ هه‌موو بواره‌ کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری, چه‌وسێندراونه‌ته‌وه‌  و ژنان به‌وه‌ی که‌وه‌ک کۆیله‌ی کار و کۆیله‌ی جنسی که‌ڵکیان  لێوه‌رگیرێ ئیستا خاوه‌ نی مافی مرۆڤی وه‌ک یه‌کن به‌و حاڵه‌ش له‌ زۆربه‌ی بۆاره‌ کانی ژیانی کۆمه‌ڵ دا ژنان له‌چاو پیاوان له‌ هه‌لومه‌رجێکی خراپتردا ده‌ژین, هه‌ر بۆیه‌ مه‌سه‌له‌ی ژنان و مافه‌کانی مرۆڤ بۆ خۆی بۆته‌ باسێکی تایبه‌تی , بۆچی مافه‌کانی مرۆڤ نه‌بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌لومه‌رجی ژیانی ژنان به‌ شێوه‌ یه‌کی به‌ر چاو به‌ره‌و باشی بڕوا؟ به‌داخه‌وه‌ ئیستاش له‌ زۆربه‌ی وڵاتان و ته‌نانه‌ت له‌وڵاته‌ پێشکه‌و تووه‌ کانیش دا توندوتیژی له‌ ئاستی بنه‌ماڵه‌ و کومه‌ڵگاش دا به‌ریۆه‌ ده‌چێ و ئازاری رووحی و جه‌سته‌یی ژنان ده‌ درێ ,چون ژنان ئه‌و ماف وشوێنه‌ شیاوه‌ یان پێ نه‌دراوه‌ که‌بارته‌قای رۆڵیان له‌راگرتنی باڵانسی ژیانی مروڤ و نه‌خشیان له‌ بنه‌ ماڵه‌ و کۆمه‌ڵگا دابێ.

 که‌ واته‌ نابێ هیچ که‌س و لایه‌نێ له‌ژێر هیچ چه‌شنه‌ یاساوێک دا زیان و ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی پێ بگه‌یه‌نی, به‌ دڵنیا ییشه‌وه‌ هه‌رگیز ژنان حه‌ز به‌ توندوتیژی و بێحورمه‌تی به‌خۆیان و که‌سایه‌تییان ناکه‌ن, چون ده‌بێته‌ هۆی رووخانی ناخیان و هه‌ستی خۆ به‌که‌م زانینیان, و به‌ ئاشکارایی ده‌توانێن بڵێن سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی ژن له‌ باری ئابورییه‌وه‌, هۆیه‌کی سه‌ره‌کی دیکه‌ی ژنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگ بێ له‌به‌رانبه‌ر توندوتیژیه‌کی که‌ده‌رحه‌قی ده‌ کرێ, ئیمه‌ باش ده‌زانین که‌ تێروانینی کۆمه‌ڵگا بۆ ژن تێروانینێکی دواکه‌وتوانه‌ و زۆر جیاوازه‌ له‌ پیاو, ئه‌مه‌یش وایکردوه‌ ژن زیاتر کۆیله‌ و ژێرده‌ست بێ.

له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم داخۆا ژن له‌کام په‌رورده‌ و پشت ئه‌ستور به‌کامه‌ ئابووری و یان له‌کۆمه‌ڵگادا بتوانن رووبه‌رووی ئه‌و توندوتیژیانه‌ ببێته‌وه‌ که‌له‌نێو بنه‌ماڵه‌ و کۆمه‌ڵگادا ده‌رحه‌قی ده‌ کرێ...


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group