4
7 هه‌وڵى تورکیاو ده‌سگیرکردنى ساڵح موسلیم
2/3/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

فه‌ره‌یدون کونجرینی





مه‌ولوود چاوشئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ڕایگه‌یاندوه‌، ساڵح موسلیم بچێته‌ هه‌ر وڵاتێکى دیکه‌ له‌دواى ده‌بن،  ئه‌مه‌ جه‌گه‌ له‌ توڕه‌کردن و تۆقاندن شتێکى دى نیه‌ ، ئه‌وان ده‌سگیرکردنى ئۆجالانــ یان کردوه‌ به‌ ده‌لیلێک" لایان وایه‌   به‌وخه‌یاڵه‌ سیاسیه‌ شکستهێندراوه‌ هه‌موشتێک کۆتاهى دێت،  پلانوپڕۆگرامى دامه‌زرێنه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ساڵى 1997 له‌ وڵاتى سوریا  دژى ده‌سگیرکردنى  چه‌ند چالاکێک لێدوانیدا  باسى له‌ پلتفۆرمى خۆده‌ربازکردن و ئامانج له‌خه‌باتى کوردى کردوه‌" وتویه‌تى نه‌خشه‌ڕێگایه‌کى باشمان هه‌یه‌ بۆ دواى تیرۆرکردن یان ده‌سگیرکردنى من و هاورێکانم ، پارتى کرێکارانى کوردستان ده‌بێته‌ دره‌ختێکى مه‌زن و به‌رفراوانتر له‌ ئێستا ڕه‌گ له‌ ناخى کوردستان چه‌قێندراوه‌و ده‌یان په‌ل ده‌هاویژێته‌ هه‌مو پارچه‌کانى ترى کوردستان ، هه‌ر له‌ نه‌خشه‌ ڕێگاکه‌دا هاتوه‌ که‌ بڵاوه‌ پێکردنى کورد به‌ ئه‌وروپادا هه‌مان به‌رخودان و شۆڕشى ئێره‌یه‌. له‌ دواى  ده‌سگیرکردنى ئه‌بدولا ئۆجالان و کۆمه‌ڵکێک پاگه‌نده‌  ڕێکخرا ،   ئه‌نجومه‌نى پارتى کرێکارانى کوردستان هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانى  نه‌خشه‌ڕێگاکه‌  توانیویه‌تى کارى خۆى بکات و بۆته‌ به‌ربه‌ست له‌ بچوکردنه‌وه‌ى خه‌بات و شۆڕشى کورد له‌ باکورو خۆرئاواى کوردستان.....

ده‌سگیرکردنى ساڵح موسلیم به‌ درانى ڕه‌شوه‌و به‌رتیل له‌ وڵاتى چیک تواندرا شکست پێبهێندرێ که‌ پتر له‌ حــه‌وت ملیۆن ئۆرۆ   و  90 ملیۆن دۆلار بۆ گواستنه‌وه‌و ئه‌نجامدانى کاره‌ ڕه‌شو نهێنیه‌که‌  به‌ ئاماده‌ کردنى فڕۆکه‌یه‌کى تایبه‌ت له‌ فڕۆکه‌ خانه‌ى پراگ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ بگوازرێته‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانى تورکیا شکستى هێنا ئه‌ویش له‌ گه‌ڵ ده‌سگیرکردنى ساڵح موسلیم دا ، تاڤگه‌ر به‌دواداچونى وردوخێراکرا که‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ نه‌له‌ دادگاوه‌ یان له‌ هیچ کام له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆو داموده‌زگاکانى حکومه‌تى چیک فه‌رمان نه‌کراوه‌ بۆ ده‌سگیرکردنى به‌ڵکو سیخوڕانى پۆلیسى هه‌ردو وڵات هه‌ستاون به‌ ئاماده‌سازى و ویستیانبو هه‌مان شانۆى عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجام بده‌ن به‌ برێک پاره‌ى خه‌یاڵی. هه‌ڵبه‌ت له‌ پۆلیسى ئه‌نته‌رپول ناوى ساڵح موسلیم به‌جۆرێ دراوه‌ که‌ هاولاتیه‌کى یاخى تورکیه‌ ، به‌پێى سزاى نیشتمانى له‌هه‌ر جێیه‌ک ده‌سگیرکرا بگواسرێته‌وه‌ وڵاتى تورکیا.

هه‌وڵــى تورکیاو ده‌سگیرکردنى ساڵح موسلیم ،  به‌پێى به‌دواداچونه‌کان خیانه‌تى ناوه‌کى  سیخوڕى کوردى تێدایه‌" هه‌روه‌ک چۆن له‌ خیانه‌تى شه‌نگال و  دروستکردنى خه‌نده‌ق  له‌ لنێوان خۆرئاواو باشوردا ئه‌نجامدرا ، تیرۆرکردنى مه‌شعه‌د ته‌مۆ له‌ قامیشلۆ + ڕێگیرى له‌ ساڵح موسلیم + به‌ربه‌ستکردن له‌ کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى + دوابه‌دواى سه‌ردانى ده‌میرتاش بۆ باشورى کوردستان و ده‌سگیرکردنى + نه‌هێشتنى په‌یوه‌ندى ئیمراڵى + پلانى جه‌نگى ئه‌فرین و ده‌سگیرکردنى ساڵح موسلیم ، سه‌رکردایه‌تى کورد به‌ئاگایه‌ ئیدى  به‌ شداریکردنبێت له‌ پلانه‌کان !؟ یان به‌ئاگابێت و بێده‌نگى لێ کردبێت !؟   خه‌نده‌ق و  رێـــگیریه‌کان له‌ ناخماندایه‌و ئازارێکه‌ به‌رده‌وام وه‌ک دروشمه‌کان ده‌یڵێینه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ى له‌ سه‌ره‌تاى ئازادکردنى ڕۆژئاوادا به‌فه‌رمانى ده‌وڵه‌تى تورک خه‌نده‌قیان لێداو دژایه‌تى خۆرئاوایان  ده‌کردو سنوریان زیاتر جوداکرده‌وه‌ هه‌مان ئه‌وانه‌ى شه‌نگالیان فرۆشت له‌ پێناو کوڕو برازادا  "  ئه‌وانه‌ى گروپێکى سیخوڕیان دامه‌زراندوه‌ له‌ خۆرئاواى کوردستان  "  به‌چاوێک ده‌ڕوانن له‌ خه‌بات و تێکۆشانى  نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى کورده‌ ڕاسته‌قینه‌کان ئه‌وانه‌ى خۆنه‌ویستن ! ، پێچه‌وانه‌ى   ده‌سه‌لاتى دیکتاتۆرین،    ئه‌وانه‌ى ده‌یان ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌رو ده‌نگى ئازادیان له‌ باشور  کپکرد " ویستیان بوو بیرمه‌ندێکى لێهاتوى باشور تیرۆربکه‌ن ئه‌وان پلانیان دابوه‌ تورکیا تا په‌یوه‌ندیه‌کانى ئه‌بدوڵا ئۆجالان نه‌هێلدرێت له‌گه‌ڵ ده‌میرتاش و هه‌مو نهێنى و ئامانجه‌کانى ده‌میرتاشیان دابوه‌ ده‌وڵه‌ت و میتى تورک ئه‌وانه‌ به‌رده‌وام له‌ خیانه‌تدان و هیچ هیوایه‌کمان پێیان نیه‌ ، ئه‌وه‌ى غه‌مى نیشتمانى هه‌ڵگرتبوو به‌ ئێستاشه‌وه‌ که‌سایه‌تى وه‌ک عه‌بدوڵا ئۆجالان نه‌وشیروان مسته‌فا  چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کى ترى بیرمه‌ندو ڕۆشنبیرن که‌به‌هۆى حیزب بازرگانیه‌وه‌ وه‌لا دراون  بیرۆکه‌و  نه‌خشه‌ڕێگاکانیان کارپێێناکه‌ن.

مرۆڤى ڕاسته‌قینه‌ له‌ پێناو نیشتماندا ڕوکارى شه‌رمى نیه‌ و مرۆڤایه‌تى خۆى به‌ مه‌ردى نیشان ده‌دات
ساڵح موسلیم که‌سایه‌تیه‌کى   نیشتمانى  کوردیه‌، به‌رده‌وامــ    توانیویه‌تى به‌ ڕاستیه‌کى پڕله‌ وه‌ڵام باس له‌ ڕێگیرانى بکات،  بێ جیاوازى له‌گه‌ڵ دوژمانى سه‌ره‌کى کورد  " کوردستان هه‌ر کوردستانه‌ دڵسۆزو ڕاسته‌قینه‌یه‌کى ڕۆحى وه‌ک ساڵح، ده‌بێت به‌ خه‌ڵکى باشورو ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا بناسرێت  گرنگى بدرێت به‌وانه‌ى خه‌بانى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یان به‌ دڵسۆزانه‌ ئه‌نجامداوه‌  ، ئه‌وانه‌ى خیانه‌تى نیشتمانیان ئه‌نجامداوه‌ سزابدرێن و ئاشکرایکه‌ن بۆ نه‌وه‌ى نوێ " له‌ یه‌که‌م سه‌رو به‌ندى کۆبونه‌وه‌ى کۆنگره‌ى نیشتمانى کورد باسى ڕێگیریه‌که‌ى ساڵح موسلیم ده‌بێت سه‌رچاوه‌ى هه‌موو دیدو تێڕوانینێک بێت تا پارتى دیموکراتى کوردستان و سه‌رکردایه‌تى جارێکیتر سوکایه‌تى به‌ سه‌رکرده‌ى کورد نه‌که‌ن له‌ هه‌ر جێیه‌که‌وه‌ بونیان هه‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى په‌یوه‌ندیه‌ ستراتیژه‌کانیان که‌ له‌گه‌ڵ دوژمنانى نیشتماندا هه‌یانه‌، دواى شۆڕشى ئه‌یلول شه‌ڕى ده‌سته‌و یه‌خه‌ى هه‌شتاکان و شه‌ڕى ناوخۆى هه‌رێمى کورددستان و مقۆمقۆکانى له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ر بردنى سه‌روه‌تو سامنى هه‌رێمى کوردستان له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسه‌کانیان هه‌مووى به‌خیانه‌تى نیشتمانى هه‌رژمارده‌کرێن تا ده‌گاته‌ ڕێگیرى له‌ که‌سایه‌تى و سه‌رکرده‌ تێکۆشه‌ره‌کانى نیشتیمانمان که‌ خۆیان ماڵومنداڵیان کردووه‌ به‌ فیداى نیشتمان .

کاتێک کۆنگره‌ى نیشتمانى ده‌به‌سترێت به‌نوێنه‌رایه‌تى  ئه‌وانه‌ى خۆبه‌خش و خۆنه‌ویست کاریان کردوه‌ ئه‌نجامدرێت تا سه‌رنجامى  پێشنیازه‌کان ئامانج  له‌ پێگه‌ى دادگاى نیشتمانى  دیارى بکرێ ، ده‌بێت هه‌وڵه‌کان چر بکرێنه‌وه‌ " ئه‌و دادگایه‌ بڕیارو باس و ئاینده‌ى خیانه‌تکارانى نیشتمان بناسێنێت به‌ گه‌لى کورد . جا له‌ هه‌رپارچه‌یه‌کى کوردستان خیانه‌ت کرابێت دژ به‌ گه‌ل و نیشتمان   بکه‌ران و پاڵپشتان  به‌ سزاى نیشتمانى خۆیان بگه‌ن .

 گه‌لى کورد به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵى خۆده‌ربازکردندابوه‌ له‌ داگیرکاران زۆرجار سه‌رکه‌وتوانه‌ ڕێیان کردوه‌و هیواکان به‌رله‌به‌ئه‌نجامى به‌هۆى گه‌له‌کۆمێکى ناوه‌کى و ده‌ره‌کى شکستى هێناوه‌ ، به‌ڵام نه‌تواندراوه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌و خاکى که‌مبێته‌وه‌، به‌ ده‌سگیرکردن و زیاتر سته‌مکارى داگیرکاران و پلانى نێو ده‌وله‌تى گه‌لى کورد شکست ناهێنێت ، هه‌رده‌گه‌ین به‌ هیواکانمان و سنوره‌ ده‌سکرده‌کان ده‌ڕوخێنین "   سه‌رۆکى پێشوى کاریگه‌رترین پارتى کوردى له‌ باکورو ڕۆژئاواى کوردستان پــه‌یـه‌ده‌ (پارتى یه‌کێتى دیموکراتی) و دیبلۆماتکارو سیاسه‌تمه‌دارى کوردى هۆشیار سه‌رکرده‌یه‌کى دڵسۆزو راستگۆ خاکى به‌جۆرێک هه‌میشه‌ له‌ناو خه‌ڵکدایه‌و گرنگى به‌ نوسین و ڕه‌خنه‌کان ده‌دات ، پێى باشه‌ سه‌رکرده‌کان سود له‌ نوسه‌ران وه‌رگرن و ڕه‌خنه‌کانیان به‌هه‌ند وه‌رگیرێ  ئه‌مه‌  نمونه‌ى سه‌رکرده‌ى ڕاسته‌قینه‌یه‌ که‌ گرنگى ده‌دات به‌ توێژه‌ران .

له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى  نوسراوه‌ " ساڵح موسلم ، له‌دایکبوى گوندى شێرانه‌ سه‌ر به‌ کۆبانێ
له‌ کۆبانێ خوێندنى سه‌ره‌تایى ته‌واو کردووه‌و دواتر له‌ به‌ر چه‌ند ھۆکار، له‌ شارى دیمه‌شق و له‌ ئاماده‌یى الکواکبى له‌ حه‌له‌ب خوێندنى دواناوه‌ندى ساڵى ١٩٦٩ له‌ به‌شى زانستى به‌ کۆتاھێناوه‌ . بۆ خوێندنى زانکۆ ده‌چێته‌ ئه‌سته‌نبۆل له‌ زانکۆى ته‌کنیکى کۆلیژى ئه‌ندازیارى کیمیا ده‌خوێنێ و ساڵى ١٩٧٧ ته‌واوى ده‌کات و له‌وێوه‌ به‌ره‌و له‌نده‌ن به‌ڕێ ده‌که‌وێت بۆ فێربوونى زمانى ئینگلیزی. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌چێته‌ وڵاتى سعوودیه‌و ده‌بێته‌ کارمه‌ند له‌ ده‌زگاى پترۆمین سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى نه‌وتى سعودیه‌ ، ھه‌ر له‌وێ له‌ رێگه‌ى چه‌ند کوردێکه‌وه‌ ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ پارتى کرێکارانى کوردستان. دوایى ساڵى ١٩٩٠ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کۆبانى و کارى ئاسایى خۆى ده‌کات وه‌ک ئه‌ندازیارێکى کیمیاوى بێ ئه‌وه‌ى له‌ کارى حزبى و سیاسى داببڕێت
پاشان بوو به‌ ئه‌ندام له‌ مه‌کته‌ب سیاسى پارتى جڤاتى نیشتمانى دیموکراتى (التجمع الوگنى الدیموقراگی) که‌ ساڵى ١٩٩٨ دامه‌زراوه‌. پاشان بۆ بره‌ودان به‌ خه‌باتى ھاوچه‌رخى کوردایه‌تى له‌ رۆژئاوا پارتى په‌یه‌ده‌ (پارتى یه‌کێتى دیموکراتی) ساڵى ٢٠٠٣ دامه‌زرا و سالح تێیدابوو به‌ ئه‌ندامى لیژنه‌ى جێبه‌جێکردن. له‌وساوه‌ زۆرجار له‌لایه‌ن ده‌زگاکانى موخابه‌راتى سوریاوه‌ راونراوه‌ وگیراوه‌. له‌ ئه‌یلوولى ساڵى ٢٠١٠ له‌ کۆنگره‌ى چواره‌مى په‌یه‌ده‌ کرا به‌ سه‌رۆکى حیزب و له‌ کۆتایى ساڵى 2017 ئه‌رکى سه‌رۆکایه‌تى له‌و حیزبه‌ کۆتایى هات. له‌ شه‌ڕى ئازادکردنى رۆژئاوا، شه‌رڤانى کورى ساڵح موسلیم ساڵى ٢٠١٣ گیانى له‌ده‌ستدا و بوه‌ قوربانى خاکى پیرۆزى کوردستان.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group