4
7 کوردو نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمان و شه‌راکه‌ت
15/3/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

ئاشتى گه‌رمیانى  -هۆڵه‌ندا





شیوه‌نى پێش وه‌خت و هاوارکردن ئه‌و مه‌ترسیه‌ گه‌وره‌یه‌ بوو ، که‌ ئێستا له‌سه‌ر مه‌رقه‌دو نه‌جه‌ف و پیرى گه‌یلانى ده‌یپێون.

که‌رامه‌تى میلله‌تى کورد له‌و چه‌ک و خۆپاراستن و شه‌هیدو قوربانى دانه‌دا بوو که‌ له‌ دواى شه‌ڕى داعش کوردستانى به‌ره‌و چ ئاکارێک برد وه‌ ئه‌نجامى که‌ى چى به‌سه‌ر هات ، هه‌موو کۆبونه‌وه‌کان ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌ دواى شه‌ڕى داعش ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌ به‌ره‌و کوێ هه‌ڵدێر ده‌نێت ، کاتێک مرۆڤ ناڕازى ده‌بێت به‌ جلى ساده‌و چه‌کى ساده‌و فیشه‌کى ژه‌نگاوى .. کاتێک ناڕازى بوون هه‌بوو به‌ باشترین ده‌سه‌لات یان خراپترین ده‌سه‌لات ، کاتێک بارى ده‌روونى خه‌ڵک له‌ زێرو ئاڵتوون وخواردن و سه‌فه‌رو ژیان دا بوون ، ئه‌و رۆژانه‌مانیش وه‌ بیر ده‌هاته‌وه‌ که‌ پێیان له‌ناو پێڵاوێکى لاستیکدا بوو وه‌ ڕه‌ق بونه‌وه‌ ، ئه‌ى ئه‌وکاته‌ى داگیرکارى عێراق و دزینى مریشک و  خه‌ڵک  و سه‌روه‌تى دێهاته‌کان و زینده‌ به‌چاڵه‌کان ده‌ستکه‌وتى سه‌رده‌مى مان و مردن بوو .

له‌دواى 16 ئۆکتۆبه‌رى 2017 وه‌ ڕیفراندۆم که‌ مافى گه‌لى کورد بوو له‌ باشوورى کوردستانى عێراق ، زۆرێک له‌ خه‌ڵک و سیاسه‌ت مه‌دارو قاره‌مانى سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌مه‌ندى هه‌ناسه‌ى ئازادى و سه‌ربه‌خۆییان پێ ته‌نگ بوو ، هه‌روه‌ک  گازه‌ ژه‌هراویه‌که‌ى 16 مارت بوو له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و بالیسیان ، ئه‌وه‌یان پێ باش بوو که‌ برایه‌تى عه‌ره‌ب و کورد بمێنێت ، ئه‌وان شێخ  وئێمه‌ مسکێن ، ئه‌وان ده‌سه‌لات و ئێمه‌ کۆیله‌ ، ئه‌وان ده‌م ڕاست و ئێمه‌ چاوکوێر .. ئێمه‌ جینوسایدو ئه‌وان سوار چاک ، له‌نامه‌یه‌کى تایبه‌تى به‌رێز جه‌نابى کاک محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود سکرتێرى گشتى حزبى سوسیالیست دیموکراتى کوردستاندا که‌ 14 مارت 2018 بۆى ناردبووم که‌چاودێرێک نوسیوێتى ئه‌م تێروانینه‌م بۆ هه‌ڵجنرا که‌ تێیدا ده‌ڵێت ((  زورم لا سه‌یره‌ ئه‌و کورده‌ داماوه‌ چون به‌ده‌ستى  ئه‌و حزبه‌ داماوترانه‌ وه‌ چۆن گیرى خواردوه‌  ٥-6مانگه‌ ئه‌و راگه‌ یاندن و حزب و په‌رله‌ مان و وه‌ زیر  زۆرى که‌ ش هاتوو .  هاواریه‌ کى بێ سنور و به‌ زه‌لیلی. پرله‌ داماوى عه‌بادى هات عه‌بادى پاره‌ ى نارد عه‌بادى واى فه‌رموو بوو ،  ده‌ ست ماچ کردنى مه‌رجه‌عیه‌ت و   هه‌ر رێگاى نه‌جه‌ ف به‌رناکه‌وێ و مه‌رق دى حه‌زره‌ تى عه‌لى  نه‌بوایه‌ له‌سه‌ رجاده‌ ڕۆژیان بکربایه‌ ته‌ وه‌   ....  بۆ رجاو شفاعه‌ت یان لاى عه‌بادیه‌ک له‌ وان داماو تر به‌ ده‌ ست وڵاتانى ناوچه‌و  ئه‌مریکاوه‌ چه‌ ندروژێکه‌ باسى فرۆکه‌خانه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان ئه‌که‌ن... بکرێته‌وه‌ یان نه‌کرێته‌ وه‌ ؟ چى له‌مه‌سه‌له‌که‌  ئه‌گۆڕێت له‌ ٦ملیۆن خه‌ڵک ، ساڵى 100 هه‌زار که‌ س به‌وفرۆکه‌خانانه‌دا هاتوچۆ ئه‌که‌ن ئه‌ى ئه‌و 5ملیۆن و 900 هه‌زار که‌سه‌ى که‌ چ سودێکى لێوه‌ر ئه‌گرن ؟  ئه‌ وانه‌ى هاتوچۆ ئه‌که‌ن !   به‌رپرس و بازرگان و قاچاخ چییه‌ و هه‌ندێک ڕێبوارى ئاسایین  خۆ شتێکى زیاده‌ى لێ نه‌که‌وتۆته‌وه‌ ، ٦مانگ پیشتر که‌لێى هاتۆته‌وه‌ ، هه‌ر ئه‌و هاتووچۆیه‌یه‌ ،  به‌ راستى شعیره‌ که‌ى بێکه‌س و 27ساڵه‌ من ره‌نجه‌دره‌ى تۆم به‌نان و ئاو جلو به‌رگى خۆم.. بۆ وات پێکرد بۆبه‌و ده‌رده‌ت بردم ..  پر به‌پیستانه‌ و  ئه‌مڕۆش 14-3-2018 په‌یکه‌رى به‌رێز مام جه‌لال یان له‌قه‌ڵاى که‌رکوک هێنایه‌ خواره‌وه‌ و شکاندیان له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌ وه‌ تکایه‌ چى تر کورد له‌وه‌ زیاتر سوک و رسوامه‌که‌ن و قه‌زیه‌ى میله‌تێک مان هه‌یه‌ ... فرۆکه‌خانه‌ شتیکى بچوکى خاڵبه‌نده‌کانه‌ ..   


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
کوردو نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمان و شه‌راکه‌ت
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group