4
7 نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
25/3/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

ئاشتى گه‌رمیانى -هۆڵه‌ندا 





زۆر له‌ نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان و چالاک وانان پێیان وایه‌ کورد ده‌بێت هه‌رده‌م له‌ شیوه‌ن و ڕه‌ش پۆشیدا بژیت ! 
هه‌موو کاره‌ساته‌کانى جیهان خه‌ڵکانێک هه‌ر کۆترى ئاشتى و ئاشتى خوازى و جوانى که‌لتووره‌که‌یان  هه‌ڵده‌ده‌ن .. له‌ ڕۆژانه‌دا ئاهه‌نگ و ڤیستیڤاڵى ڕه‌نگ گێڕدرا وه‌ خه‌ڵکى کوردستان له‌هه‌موو ساڵێکدا له‌ 21 ئاداردا مانایه‌کى گه‌وره‌ ده‌به‌خشنه‌ جیهان و ووڵاتانى ناوچه‌که‌ش به‌وه‌ى که‌ هه‌ن وه‌ ماون سه‌ره‌ڕاى کوشتن و تاڵان کردن و جینیوساید کردنى گه‌لان به‌هه‌ر پاساوو و مانایه‌ک بێت وه‌ له‌ژێر هه‌ر دروشمێکدا بێت .

له‌ پاکستان و هیندستان ئاهه‌نگى ڕه‌نگ ده‌گێڕدرێت وه‌ له‌ ئێران و عێراق و تورکیا و سوریا ئاهه‌نگى نه‌ورۆز پیرۆز ده‌کرێت ، وه‌ له‌ئه‌وروپا ده‌ستپێکى به‌هاره‌ وه‌ له‌ سۆمالیش پیرۆزى ئه‌و رۆژه‌ هه‌یه‌ ، به‌پێى ووته‌و ئاهه‌نگه‌کانى ڕه‌وه‌ندى خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه‌ که‌ ساڵانێکى درێژه‌ له‌ئه‌وروپا ئاهه‌نگه‌کانیان ده‌گێڕن ، ئه‌م کاته‌ له‌ به‌روارو مێژوودا هیچ کاریگه‌رى نه‌بووه‌ له‌ سه‌ر سیاسه‌تى جینیوسایدو ماڵ تاڵان کردندا هه‌رکات ده‌سه‌لاتى سیاسى بۆى لواو و شیاو بێت زمان بڕمان ده‌که‌ن ، به‌ڵام مانه‌وه‌ى گه‌لى کورد به‌ سه‌ربڵندى به‌نه‌ورۆزو ئاگرکردنه‌وه‌ هه‌یبه‌تى ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ى بچووک کردۆته‌وه‌ ، واته‌ زیندوو بونه‌وه‌ و مه‌قاوه‌مه‌ت .. 

گه‌لى ئه‌رمه‌نیه‌کان که‌ جینیوساید کران وه‌ نان بڕکران هه‌ر ئومێدیان به‌رده‌وام بوو له‌ ژیان ،، کوردیش له‌هه‌ر جێگایه‌ک بێت له‌گه‌ڵ شین و دڵ ته‌نگى ماڵى خۆیدا ئه‌و ئاگره‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ماناى ژیان به‌رده‌وامى هه‌یه‌ بۆ میلله‌تى کورد که‌ زیندوێتى یه‌که‌ى ده‌سه‌ڵمێنێت .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group