4
7 حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
29/5/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

ئاشتى گه‌رمیانى - هۆڵه‌ند  





حوکمڕانى کوردستان وێنه‌یه‌کى زۆر جوانه‌ له‌دڵ و ده‌روونى هه‌موو که‌سێکى نه‌ته‌وایه‌تى و هه‌ر کوردێک له‌هه‌ر جێگایه‌ک بێت .. بۆ ئه‌و سه‌ربه‌خۆیه‌ش کوردستان ده‌ریایه‌ک خوێنى به‌خشیوه‌ ، به‌شێوه‌یه‌ک بۆته‌ خاکه‌ سووتاوه‌کان ، بۆته‌ گۆڕه‌پانى تاقى کردنه‌وه‌ى چه‌که‌ جیاجیاکان و قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان ، له‌دواى ئه‌و هه‌موو شۆرش و خه‌باته‌ که‌لتوورێکى به‌جێ ماو له‌ نێو ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تیدا ماوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌ویش خیانه‌ت له‌ خاک و ووڵات ! ئه‌وه‌ى ئێستا ڕوو ده‌دات له‌ ڕابردوودا به‌جۆرێکى تر بووه‌ ، ئه‌وه‌ى ئێستا به‌ دروشمى بریقه‌دارو خۆڵ کردنه‌ چاوى خه‌ڵکى کوردستان و قۆڵ بادان و مل شکاندن ده‌یانه‌وێت بگه‌نه‌ پێگه‌ى کورسى و پاره‌و ده‌سه‌لات ، دروشمه‌کان له‌هه‌ڵبژارنه‌کاندا پێچه‌وانه‌ى ئه‌و خه‌باته‌یه‌ که‌ ڕوو ده‌دات .

درۆ کردن له‌ پێناوى به‌ده‌ست هێنانى کورسى !!!  خه‌باتى سیاسى شۆرشگێڕێک وه‌کو به‌رێز محمد حاجى محموود مرۆڤ ناتوانێت نکوڵى لێ بکات و به‌ڵگه‌و مێژوو بشارێته‌وه‌ یان له‌نرخى ئه‌وپیاوه‌و حزبه‌که‌ى که‌م بکاته‌وه‌ .. چونکه‌ ئه‌و له‌ماوه‌ى نیو سه‌ده‌دا خه‌باتى بۆ سه‌ربه‌خۆى کوردستان کردووه‌ وه‌ خه‌باتى ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ ئه‌و ڕاستى یه‌ بوو که‌ دژى تیرۆرستان که‌رکووکى کرده‌ گۆڕستان  بۆیان ، وه‌ له‌ سنوورى که‌رکووک ڕووحى خۆى کرده‌ قوربانى ،که‌ شه‌هید عه‌تا ى تێدا به‌خت کرد ، که‌چى لێره‌و له‌وێ خه‌ڵکى خۆفرۆش ده‌یانه‌وێت له‌ قیمه‌ت و به‌هاى گه‌وره‌یى ئه‌و شۆرشگێره‌ کوردستانى یه‌ که‌م بکه‌نه‌وه‌ .. کاتێک ده‌ڵێن حزبه‌که‌ى کاکه‌ حمه‌ ده‌نگى خه‌ڵکى نه‌هێناوه‌ ، له‌کاتێکدا ئه‌وان ته‌زویرو درۆو خۆفرۆشیان بۆته‌ ئامانچ . له‌شێوه‌دا بانگه‌شه‌ که‌رى ناته‌بایین و له‌ناخیشدا دڕنده‌یه‌کى ژه‌هراوین بۆ داهاتووى کوردستان ، حوکمڕانى له‌ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا ئه‌و مه‌رامه‌یه‌ که‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ى ماوه‌ کۆتایى پێ بهێنن .. چۆن مرۆڤێک خیانه‌ت و جاشێتى له‌گیانیدا هه‌بێت ده‌توانێت حوکمڕانى ووڵاتێک بکات ؟

ئه‌و حزبانه‌ى که‌تا له‌ناو حکومه‌تدا بوون و ده‌ستکه‌وته‌کانى حکومه‌تیان به‌کارده‌هێنا و حکومه‌تیان دۆشى ، ئێستا له‌به‌ره‌یه‌کن ده‌یانه‌وێت دژایه‌تى حکومه‌ت بکه‌ن وه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ناوى ناڕه‌زاییه‌وه‌ شکست به‌ حکومه‌ت بهێنن  که‌ خۆیان هیچیان پێ نه‌کرا له‌ حکومه‌تدا وه‌ پێیان ناکرێت ..  عه‌ره‌بیان پێ باشتره‌ له‌ کورده‌که‌ .

حزبى سوسیالیست دیموکراتى کوردستان بێجگه‌ له‌وه‌ى که‌ خاوه‌ن هه‌زاران شه‌هیدى سه‌ربه‌رزه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆى کوردستان هیچ کات خه‌باتى نه‌کردوه‌ بۆ کورسى و پله‌ پایه‌ وه‌ جه‌نابى کاکه‌ حمه‌ زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌و حزبانه‌ که‌ به‌هه‌زاران کۆبونه‌وه‌ ناگه‌نه‌ ئامانج که‌ چیان ده‌وێت له‌ کوردستاندا  ، وه‌ حزبى سوسیالیست دیموکراتى کوردستان ئه‌و حزبه‌یه‌ که‌ ته‌نها خۆنه‌ویستى و خزمه‌تى خه‌ڵکى کوردستانى هه‌ڵبژاردووه‌ ، به‌رێز کاک محمد حاجى محموود له‌ ووتارێکدا ووتى ( حزبه‌کان نه‌وت و سه‌روه‌تى ووڵات ده‌فرۆشن .. ئێمه‌ خزمه‌تى خه‌ڵک ده‌که‌ین و نان ده‌ده‌ینه‌ خه‌ڵک واته‌ میواندارى خه‌ڵک ده‌که‌ین) .

بۆیه‌ ده‌بێت تاکى کورد ڕۆژێک له‌وه‌ بگات که‌ کێ ده‌یه‌وێت خزمه‌تى ووڵات بکات .. نه‌ک ئیرهابى فیکرى و چه‌واشه‌کردنى میلله‌ت و کێ قسه‌ى زل و بریقه‌دارو جنێو بدات ئه‌وه‌ باڵا ده‌سته‌ !!  من به‌داخه‌وه‌م خه‌ڵکى ووڵاتى من تووشى ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تى یه‌ هاتووه‌ به‌ده‌ستى ئه‌و حزبانه‌ى که‌ درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ده‌که‌ن وه‌ ده‌یانه‌وێت ژیان وگوزه‌ران و ڕه‌وشى کوردستان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کى نادیار به‌رن وه‌ بمان گه‌ڕیننه‌وه‌ بۆ ڕابردوو وه‌ کوردستان بکه‌نه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى ووڵاته‌ ئیقلیمیه‌کانه‌وه‌ هه‌ر به‌م ته‌زویرو درۆ و ناله‌باریانیانه‌وه‌ ، وه‌ به‌ پاساوى پۆست و کورسى و پله‌و پایه‌ ، هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ى که‌ ڕوو ده‌ده‌ن دوورن له‌ ڕاستى یه‌وه‌ ، چه‌ند حزبێک له‌ حزبه‌کان باسى ته‌بایى و یه‌کێتى ناو ماڵى کوردو هه‌وڵ دان بۆ یه‌کخستنى نێو ماڵى کوردى و یه‌ک فراکسیونى ده‌که‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ ڕاستى یه‌وه‌ وه‌ هه‌رگیز ئه‌مانه‌ هه‌ریه‌ک په‌له‌ قاژه‌یانه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ حزبه‌ عه‌ره‌به‌ شۆڤینیه‌کان ئۆپزسیون بن دژى مافه‌کانى گه‌لى کورد به‌ پاساوى ناوێکى تر ، له‌ولاشه‌وه‌ شه‌ڕى کورسى سه‌رۆکه‌ .. من ئه‌و سه‌ر ووتاره‌ى به‌رێز (حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن) م وه‌ بیر دێته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت ... پاشاى عه‌رشى که‌لاوه‌ .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group