تورکیا له‌ دوو دیوى سیاسه‌تدا

7/15/2014 12:40:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌ر نیوز
هه‌ردى لۆته‌رى 


دوا به‌دواى ڕاپه‌ڕینه‌کانى به‌هارى عه‌ره‌بى و دروست بوونىپشێویى و ئاژاوه‌ وشه‌ڕى ناوخۆى له‌و وڵاته‌دا تاڕاده‌یه‌ک دۆخێکى گونجاو بۆ کوردانى له‌ ڕۆژئاوا هێناوه‌ته‌ دى ، ئه‌ویش به‌  ئازادبوونى کوردستانى ڕۆژئاوایه‌ به‌و خه‌بات و تێکۆشانه‌ى که‌ پارته‌ کوردیه‌کان له‌ سه‌ره‌تاى ڕووداوه‌کانى سوریاوه‌ به‌ گیانێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ هه‌وڵى خۆبه‌ڕێوه‌ بردن و کۆنتڕۆڵ کردنى شاره‌ کوردیه‌کانیان داوه‌.

 ئه‌گه‌رچى پێک هێنانى چه‌ندان کانتۆنى خۆبه‌ڕێوه‌بردنیش  هه‌روا سانانه‌بووه‌ ولاوانى کورد قوربانى زۆریان داوه‌، به‌ڵام  ده‌سکه‌وته‌کانیش له‌ ئێستادا بۆ کورد وه‌ک خۆریکى پڕشنگدار سه‌یر ده‌کرێت ، ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ش بوونه‌ته‌ گرنگى پێدانى میدیا ناوخۆى یه‌کان و جیهانیه‌کان به‌و پێیه‌ى که‌ کورد تاکه‌ ئامانجى ئازادى و به‌دى هێنانى مافه‌کانى خۆیه‌تى بێ ئه‌وه‌ى هێرش بکاته‌ سه‌ر خاکى تر .

ئه‌وه‌ى له‌ ئێستادا  دۆخى خۆرئاواى کوردستانى خستۆته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌ هه‌بوونى نه‌رێنى  ڕۆڵى  ده‌وڵه‌ته‌ ئیقلیمیه‌کان و گروپه‌ توندره‌وه‌کان و تیرۆرستى یه‌کانه‌ که‌ له‌ هه‌وڵدان به‌ زه‌برى چه‌ک و شه‌ڕو درز خستنه‌ ناو په‌یوه‌ندى پارته‌ کوردییه‌کان ده‌سکه‌وته‌کان و ئازادیه‌که‌ى ئه‌مڕۆى له‌باربه‌رن .

تورکیا وه‌ک ده‌وڵتێکى زلهێزو هاوسنور له‌گه‌ڵ سوریا له‌و نێوه‌نده‌دا ڕۆڵێکى گه‌وره‌ ده‌بینێت که‌ به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت نایه‌وێت ڕۆژئاواى کوردستان به‌م چه‌شنه‌ى ئێستاى بمێنێته‌وه‌ چونکه‌ وه‌ک هه‌ڕه‌ش بۆ سه‌ر ئامانجه‌کانى خۆى و مه‌رامه‌ سیاسیه‌کانى   سه‌یرى ده‌کات،  به‌ تایبه‌ت که‌ خۆر ئاوا پارتى "یه‌په‌گه‌" تێیدا باڵا ده‌سته‌ و نزیکه‌ له‌"په‌که‌که‌" وه‌ که‌ئه‌مه‌ش بۆ تورکیا قبوڵ نى یه‌ چونکه‌ تورکیا په‌که‌که‌  به‌ نه‌یارى خۆى سه‌یر ده‌کات و واش ده‌بینێت "یه‌په‌گه‌" ش له‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر تورکیا .

ئه‌م ڕاستیه‌ش چه‌ندان جار له‌ لایه‌ن به‌رپرسانى "یه‌په‌گه‌" و "په‌که‌که‌" باسى لێوه‌ کراوه‌ و له‌ تازه‌ترین لێدوانى به‌رپرسانى ئه‌و دووپارته‌ کوردیه‌ش ،تورکیا به‌ پشگیرى تیرۆرستان دژى خۆر ئاوا و درز خستنه‌ ناو کوردان له‌ خۆر ئاوا تۆمه‌تبار ده‌که‌ن ، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌که‌ن که‌له‌ سه‌ره‌تاى ڕووداوه‌کانى سوریاوه‌ تورکیا دوژمنایه‌تى بۆ کانتۆنه‌کانى کوردان له‌ خۆر ئاوا و ده‌سکه‌وته‌کان ڕاگه‌یاندووه‌ ، به‌ بیانووى جیاجیا ده‌یه‌وێت خه‌ونه‌ له‌مێژینه‌که‌ى کورد زینده‌ به‌چاڵ بکات.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ هاوسه‌رۆکى  کۆنسه‌ى به‌ڕێَوه‌به‌رى کۆما چڤاکێن کوردستان " که‌چه‌که‌ " له‌ تازه‌ترین ڕاگه‌یه‌نراویدا ڕایگه‌یاندووه‌ هێرشى چه‌کداره‌کانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق و شام " داعش " بۆ سه‌ر کۆبانى له‌ خۆر ئاواى کوردستان جێگه‌ى قبوڵ کردن نى یه‌ ، وه‌ حکومه‌تى تورکیاش له‌و باره‌وه‌ ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ حکومه‌تى تورکیا و ڕێکخراوى داعش یه‌ک ئامانجیان هه‌یه‌ ئه‌ویش پاکتاو کردنى شۆڕشه‌کانى ڕۆژئاواى کوردستانه‌ .

ناو براو ده‌شڵێت ده‌بێت سه‌رانى حکومه‌تى تورکیا خۆیان یه‌کلا بکه‌نه‌وه‌ یان پشتیوانى له‌ چه‌کدارانى داعش بکه‌ن یاخود به‌گوێره‌ى ئه‌م باروو دۆخه‌و قۆناغه‌ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن ، ناشکرێت له‌ باکورى کوردستان قۆناغى ئاشتى  و باسى پرسى کورد بکرێت له‌ خۆر ئاواش سیاسه‌تى پشتیوانى داعش بکه‌ن ،وه‌ تورکیاش به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ یارى سێ مه‌یمون ده‌کات له‌ باکور ده‌ستى کردووه‌ به‌  قۆناغى چاره‌سه‌رى و له‌ ڕۆژئاواش دژى کورد بشگیرى گروپه‌ چه‌کداره‌کان ده‌کات .

 هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکى " که‌چه‌که‌ "داواده‌کات که‌ ده‌وڵه‌تى تورکیا به‌ گوێره‌ى دۆخه‌که‌ مامه‌ڵه‌ بکات ، وه‌ هۆشداریش ده‌دات به‌وه‌ى که‌ شۆڕشى خۆرئاوا بگوازرێته‌ باکور و باکوریش بۆ خۆر ئاوا . 

ئه‌وى لێره‌ دا ده‌بینرێت وڵاتى تورکیا وه‌ک وڵاتێکى دیار و به‌رچاو له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ هاوکێشه‌کاندا ڕۆڵى خۆى ده‌گێڕێت ، وه‌ به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خۆى هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ دۆخه‌کاندا ده‌کات ،به‌جۆرێک سه‌دان پرسیارى درووست کردووه‌، به‌وه‌ى که‌تورکیا  به‌ڕاده‌یه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ده‌کات وه‌ک هاوپه‌یمانێکى دێرزه‌مان و دۆستێکى دێرین له‌مێژینه‌ى ئه‌و هه‌رێمه‌ ، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندى بازرگانى و ئابوورى وتایبه‌تیه‌کانى خۆى و قۆناغى سیاسى ناوچه‌که‌ واى کردووه‌ که‌ تورکیا به‌م ڕاده‌یه‌ له‌ باشور نزیک بێت ،به‌ڵام دوو دیو تورکیا له‌وه‌دایه‌ که‌ وڵاتى تورکیا کۆڕانکارى زۆرى به‌سه‌ر سیاسته‌کانى خۆى داهێناوه‌ به‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باشورى کوردستان جۆرێکه‌ و له‌ باکور و خۆر ئاواشدا جۆرێکى تره‌ .

 ئه‌وه‌ى ناڕوونه‌ و به‌ شاراوه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ ئاخۆ که‌ى تورکیا به‌یه‌ک وێنه‌ و له‌ یه‌ک دیودا  له‌ به‌رامبه‌ر کوردانى گشت پارچه‌کانى کوردستان سیاسه‌تى خۆى ده‌کات .


زۆرترین خوێندراو