حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان وه‌ک پێویستییه‌کى به‌رخودان

8/8/2014 3:42:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 
کۆشش عوسمان 

کاتێک داگیرکارى و سوکایه‌تى به‌نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمانێک ده‌بێته‌ ئه‌مرى واقیع له‌لایه‌ن داگیرکارێک یان دیکتاتۆرێک، که‌باوه‌ڕى به‌ساده‌ترینى مافه‌کانى مرۆڤ نیه‌ و به‌دواى کوژاندنه‌وه‌ى تروسکایى مۆمى به‌سته‌م داگرساوى گه‌وره‌ترین میلله‌تى بێ‌ ناسنامه‌وه‌ ده‌بن،ئاله‌مکاته‌دا مرۆڤگه‌لێک دێنه‌ مه‌یدانى کارى سیاسى و سه‌ربازى که‌ناموس گه‌وره‌تر له‌ وه‌ ده‌بینن که‌به‌ژنێکه‌وه‌ به‌سترابێته‌ وه‌ ،ژیان له‌وه‌ فراوانترده‌ بینن که‌هه‌رچۆنێک بێت پێویستیه‌ فیزیکییه‌کانى خۆیان تێربکه‌ ن،به‌مرۆڤى مانه‌وه‌ ئه‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ئازادییه‌ وه‌ و ئازادیش به‌خوێنى خۆیان ئه‌گه‌یه‌ننه‌ به‌رهه‌م.

دیاره‌ سوکایه‌تى کردن به‌ئامانجه‌کانى میلله‌تى کورد له‌عێراقى عه‌ره‌بیدا ریشه‌ى له‌مێژینه‌ى هه‌یه‌،هه‌مو شێوازه‌ کانى چه‌وساندنه‌وه‌ گیراوه‌ ته‌به‌ر بۆ له‌ناوبردنی، له‌به‌رامبه‌ رداهه‌ستى ئازادیخوازانه‌ى کوردیش  رۆژبه‌رۆژ له‌گه‌شه‌کردندا بوه‌ و دنیابینى ڕابه‌رانى کوردیش سه‌باره‌ت به‌پێشکه‌وتنى میلله‌تانى تر له‌سه‌رجه‌م بواره‌ سیاسى ، ئابوری،که‌لتوریى و پێکه‌وه‌ژیانى ئایینى له‌ئاستێکى باشدابووه‌ . هه‌رئه‌مه‌ش وایکردبوو ته‌واوى رێگه‌ دیبلۆماسی، پارتیزانى و سه‌ربازییه‌کان بگرنه‌به‌ر تامیلله‌تى کوردیش له‌گه‌ل ته‌واوى میلله‌تانى تردا بگاته‌ ئامانجه‌ ڕه‌واکانى خۆى و له‌کاروانى پێشکه‌وتن جێ نه‌مێنێت.هه‌ رچه‌نده‌ باوه‌ڕبون به‌ژیان ، ئازادى و پێکه‌وه‌ژیان له‌باتى رق و کینه‌ و دیکتاتۆرى و جه‌هاله‌ت هه‌میشه‌ خاڵى جه‌وهه‌رى بوه‌ له‌لاى کورد،بۆیه‌ هه‌رجارێک حکومه‌تى عێراقى هه‌لى گفتوگۆى ره‌خساندبێت بێ سێ  و دو لایه‌نى کوردى ئاماده‌ى دانوستان بون .

له‌ ڕوانگه‌ى  شکست هێنانى ته‌واوى گفتوگۆ یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کان و دان نه‌نان به‌مافه‌کانى میلله‌تى کوردا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقه‌وه‌،هه‌ڵگیرسانه‌ وه‌ى شۆرشى نوێى به‌دواى خۆیدا هێناو دروست بونى پێشمه‌رگه‌ ى پارتیزان و شانه‌ى چه‌کدارى دروستکرد،هه‌ ڵگرتنى چه‌ک له‌پێناو پاراستنى شه‌ره‌فى هاونشتیمانیان و ئازادى بۆ کوردستان ده‌بێته‌ مه‌رجێکى سه‌پاو به‌سه‌ر تاکه‌ هۆشیاره‌کانى کۆمه‌ڵگادا.

له‌ م بارودۆخه‌دا حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ئه‌رکى خۆى زانى که‌بارى میلله‌تێکى سته‌م دیده‌ بخاته‌ سه‌رشانى خۆى و، ئه‌و پێشه‌نگییه‌ له‌خه‌باتى ڕزگاریخوازى شۆرشى نوێى میلله‌ ته‌که‌مان بگرێته‌ ئه‌ستۆ وبوێرانه‌،بۆ سه‌رجه‌م مافه‌ ئازادى و دیموکراتییه‌کانى تێبکۆشێت ، به‌ئه‌مانه‌ تیشه‌وه‌ ئه‌و په‌یامه‌ى له‌رێگه‌ى ته‌قاندنى یه‌که‌م فیشه‌کى شۆرشى نوێ‌ له‌لایه‌ن  جه‌نابى کاک محمدى حاجى محمود سکرتێرى گشتى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ڕوى رژێمێکى دیکتاتۆرى وه‌ کو رژێمه‌که‌ى "صدام حسین "دا بته‌قێنێت وده‌ریایه‌ک له‌خوێنى شه‌هیدانى ئه‌و حزبه‌ تیکۆشه‌ره‌ به‌سه‌وزبونى نه‌مامى به‌ره‌وپێشچونى دۆزى ڕه‌واى میلله‌تى کورد ببه‌خشێت .به‌رهه‌مى ئه‌و خه‌باته‌ش ئازادى ،په‌رله‌مان، حکومه‌تى هه‌رێم و ئاڵاى پیرۆزى کوردستانى به‌دواى خۆیدا هێنا.

به‌ شێوه‌ یه‌کى گشتى ئه‌و ته‌قه‌لایانه‌ى که‌ئێمه‌ى به‌مڕۆ گه‌یاندوه‌ زۆرسه‌خت و دژواربوه‌ و ئه‌کرێت بوترێت تێکه‌ڵه‌یه‌که‌ له‌خوێنى شه‌ هیدان و فرمێسکى دایکان،ناتوانین به‌ ووشه‌ گوزارشت له‌و ڕۆژانه‌ بکه‌ین ئه‌مڕۆى له‌سه‌ربونیاتنرا و داهاتوى له‌سه‌ربونیات ده‌نرێت.
له‌م ڕۆشدا هه‌مو بینه‌رى بارودۆخى کوردستانین که‌چۆن ناحه‌زان و تیرۆریستان به‌نه‌خشه‌ و پیلانه‌کانیان له‌هه‌وڵى له‌باربردنى ده‌ ستکه‌وته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندان .له‌ لایه‌ک ده‌وڵه‌تى عێراق قوتى ئه‌و خه‌ڵکه‌ ده‌برێت و ده‌م له‌ئازادى ده‌کوتێت ،له‌لایه‌کى تره‌وه‌ داعش ده‌کرێته‌ دیارى بۆ له‌مپه‌ر دروستکردن له‌به‌ره‌ و پێش چونى دۆزى ڕه‌واى میلله‌تى کوردو ئه‌ یانه‌وێت به‌تیرۆر و توقاندن مه‌به‌سته‌ گڵاوه‌کانى خویان جێ به‌جێ بکه‌ن. جێگه‌ى خۆیه‌تى هه‌موان ئاگادارى ئه‌وه‌بین ئه‌م قوناغه‌ له‌خه‌باتى سیاسى قوناغێکى هه‌ستیاره‌ و یه‌ک ره‌نگى و یه‌ک ده‌نگى پێویسته‌،هه‌میشه‌ باوه‌ڕى ته‌واو هه‌بێت به‌ئیراده‌ى پۆڵاینى کوردستانیان و بریارى چاره‌نوس سازى تێدا بدرێت،باشترین بڕیاریش بریارى یه‌کڕیزى لایه‌نه‌ سیاسییه‌ کان و کۆمه‌ڵانى خه‌ ڵکى کوردستانه‌. 

حزبى سۆسیالیت دیموکراتى کوردستان چۆن له‌رابردوا به‌گژ ڕه‌شه‌باى رژێمێکى کاولکارا چوه‌وه‌و سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌بو داگیرکاران پێیان له‌شوێنێکى هه‌ڵه‌دا دانه‌وه‌ و باجى ئه‌وه‌شى لێسه‌ندن، ئه‌مڕۆش ئه‌بینین دایکانى ڕۆڵه‌ شین پۆشه‌کان شین ده‌پوشن وڕوفاتى پیرۆزى به‌غه‌در شه‌هیدکراویان له‌ ئامێز ده‌ گرن، جێگه‌ى خۆیه‌تى هه‌مو چین و توێژه‌کان شاره‌زاى هه‌ڵوێستى کۆن و تازه‌ى حزبى سۆسیالیستى دیموکراتى کوردستان بن،ئێمه‌ بریندارى کۆنى که‌رکوک و خه‌باتگێڕى ئه‌مڕۆوداهاتوى  ئه‌وین، هه‌ندێک که‌سیش لیره‌و له‌وێ نامۆ به‌سه‌نگه‌روخه‌بات، شه‌رم بیانگرێ به‌ده‌میاندا بێت وبڵێن باوى سۆسیالیست نه‌ ماوه‌ و خۆیشیان له‌په‌رله‌مانى بناغه‌ به‌خوێن ئاودراوى شه‌ هیدانى ئه‌و حیزبه‌ دا دابنیشن و پێروزییه‌کانى په‌رله‌مان بخه‌نه‌ ژێرپرسیاره‌ وه‌...

سه‌ ربه‌ رزبن هێزى پیشمه‌ رگه‌ى کوردستان  

به‌ رزو شکۆداربێت 8 ى ئاب یادى دامه‌زراندنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان 
ئاسوده‌ یى بۆ گیانى به‌رزه‌ فڕى سه‌ رجه‌م شه‌هیدانى ڕێگاى کوردو کوردستان.


زۆرترین خوێندراو