شه‌قامێکى ئارام !!

9/3/2014 1:27:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
شادمان رۆسته‌م به‌گ 

"شه‌قامێکى ئارام" به‌ڵێنى ئۆپۆزسیۆن و یه‌کێک له‌ سه‌رکرده‌کانى ئۆپۆزسیۆنى پێشو بو له‌ سه‌ره‌تاى به‌شداربونیان له‌م کابینه‌یه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم. ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ به‌ به‌شداربونى خۆیان له‌ حکومه‌ت به‌ڵێنى شه‌قامێکى ئارام، حکومه‌تێکى ئارام و چوارساڵ ئارامى به‌ خه‌ڵکدا.

 ئه‌م هه‌ڵوێست و په‌یامه‌ى ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ ئه‌وکات دوو خوێندنه‌وه‌ى بۆکرا، که‌ یه‌کێکیان خوێندنه‌وه‌ى ڕکابه‌ره‌کانى ئه‌و لایه‌نه‌بو که‌ پێیانوابو ئه‌م په‌یامه‌ ماناى وایه‌ گشت نائارامیه‌کانى پێشو فاکته‌ره‌که‌ى ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ و حزبه‌که‌ى بوه‌، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌میش خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵکانه‌بو که‌ ئومێدێکیان له‌سه‌ر تواناى ئه‌و پیاوه‌ هه‌ڵچنیبو پێیانوابو به‌ به‌شداریکردنى ئه‌و و حزبه‌که‌ى ئیتر خه‌ڵک پێویستى نابێت بۆ نه‌بونى ئاو، کاره‌با، به‌نزین....هتد بچێته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و چیتر ئه‌وان که‌ عه‌یامێکه‌ بانگه‌شه‌ بۆ ڕیفۆرم و دنیایه‌کى باشتر ده‌که‌ن کۆتایى به‌ گشت نه‌هامه‌تیه‌کانى پێشوتر ده‌هێنن. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وان نه‌ک نه‌یانتوانى به‌ڵێنه‌که‌ بکه‌نه‌ واقع به‌ڵکو له‌رێگاى وه‌زیرێکیانه‌وه‌ ئه‌وه‌ پشتڕاستکرایه‌وه‌ که‌ ئه‌وانیش به‌شدارن له‌ نا ئارامکردنى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوى شه‌قام له‌ هه‌مبه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ى نرخى به‌نزین، بۆیه‌ که‌س با خۆى نه‌کاته‌ خاوه‌نى شه‌قام و شه‌قام ئارام نابێت تا نادادى و گه‌نده‌ڵى بنه‌بڕنه‌کرێت، شه‌قام ئه‌و ئه‌سپه‌ شێ یه‌یه‌ که‌ ته‌نیا خه‌ڵکى دڵسۆز و سیاسه‌تى ڕاست و دروست ده‌توانێت زینى بکات!!


زۆرترین خوێندراو