هۆشیارى کۆمه‌ڵایه‌تى و کاریگه‌رى له‌ بونیادنانى هۆشیارى ژینگه‌یی دا

11/25/2014 5:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
هاورێ مه‌حموود 
مامۆستاى ڕاگه‌یاندن له‌ زانکۆى سلێمانى

بێگومان کومه‌ڵگه‌ به‌ چوار چێوه‌یه‌کى  کۆمه‌ڵایه‌تى  دا ئه‌نرێت  بو سه‌رجه‌م تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگا، هه‌ر کومه‌ڵگه‌یه‌کیش  بۆ مانه‌وه‌و پاراستنى له‌ هه‌ڕه‌ شه‌هه‌مه‌لایه‌نه‌کانى له‌ ناوچوونى ئاتاجى ئامرازى خۆپاراستنى فره‌یه‌،یه‌کێک له‌و ئامرازانه‌ش که‌ شوینده‌ستى خۆى  له‌په‌رێزى کومه‌ڵگادا  جێ ئه‌هێلیت به‌ر هه‌مهێنانى هۆشیارى ژینگه‌ ییه‌.

ئه‌م هوِشیاریه‌ش له‌ رێگاى کارو کارلێکێکه‌وه‌ به‌رهه‌مدێت که‌ به‌ به‌رده‌وامى  له‌ تاکه‌وه‌ بو کۆمه‌ڵگاو به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێت ،دواجار به‌رهه‌مى ئه‌م کارلێکه‌ تاکێکى  هۆشیارو چاوکراوه‌و هه‌ستکردوو به‌ به‌رپرسیارێتی  دێنیته‌ به‌رهه‌م که‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتىو   رێزگرتن له‌ پانتایی ئازادیه‌کانى به‌رانبه‌رو به‌ سه‌روه‌ر ڕاگرتنى یاساوره‌نگئه‌داته‌وه‌ له‌ ئاکاره‌کانى دا،هاوکات ماڵ و موڵکى گشتى  به‌هى خۆى ئه‌زانیت،له‌ به‌رانبه‌ریشدا فره‌بوونى ئه‌م جوِره‌  ره‌غبه‌ته‌  کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى ته‌ندروست و به‌ ئاگاو گه‌ شه‌سه‌ندوو دروست ده‌کات.

لێره‌وه‌ زه‌مینه‌ى به‌ دیهاتنى  هۆشیارى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌ره‌خسێت ، وه‌لێ گرنکه‌ درک به‌و راستیه‌ حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ بکه‌ین  که‌ دروست بوونى ئه‌و ئاگایی و هوشیارییه‌ کومه‌ڵایه‌تیه‌ بێ هۆکار نیه‌و هۆکار گه‌لێکى  گرنگى وه‌ک  کاربوونى دامه‌زراوه‌ ئاینى و  په‌ روه‌رده‌یی و روشنبیرى یه‌ کانى له‌ پشته‌وه‌یه‌.

له‌ پێشه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ کومه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ڕۆلی خێزان به‌ پله‌ى یه‌که‌م دێت  له‌ هه‌وڵدان بو به‌دیهاتنى ئه‌م هۆشیاریه‌ وبه‌خه‌شینى ئاگایی پێیان،هه‌روه‌ک لێره‌وه‌ پرۆسه‌که‌ ئاویته‌ى  دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ ییه‌کانیش ده‌بێت،هه‌روه‌ک له‌ به‌رانبه‌رداده‌زگاکانى راگه‌یاندنیش  وه‌ک ناوه‌ند گه‌لێکى  هۆشیارو هۆشیارى به‌خش رۆل ئه‌ بینن له‌ هه‌ردوو بارى ئه‌ریی و نه‌ریی دا.

له‌ به‌رهه‌می هۆشیاریه‌کىکۆمه‌ڵایه‌تى  کامڵ بوودا  تاکێکى هه‌ستکردوو به‌ خۆشه‌ویستىو بایه‌خى  ژینگه‌ دروست ئه‌بێت، وه‌ ئه‌توانرێت بوترێت هه‌ر چه‌نده‌ له‌ بنه‌ره‌تدا به‌ جۆریک له‌ جۆره‌کان  هۆشیارى ژینگه‌ییش  له‌ بازنه‌ى ئاگایی کومه‌ڵایه‌تى دا خۆى ئه‌بینێته‌وه‌،به‌ڵام به‌ دروست بوونى پسپۆریه‌کان وورده‌ وورده‌ ئه‌م زانسته‌ نوێیه‌ به‌ره‌و جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆ بوون و تایبه‌تمه‌ندبوون هه‌نگاوى ناوه‌ و  ئه‌نێت.

ئه‌مه‌ ئه‌و چرکه‌ساتانه‌یه‌ که‌له‌ میانه‌ى هوشیارى کومه‌ڵایه‌تىدا  تاکه‌کان ریزبۆ ژینگه‌ ئه‌گێرنه‌وه‌،حورمه‌ت بۆ دره‌خته‌کان و ژیان و باڵنده‌کان  و رێز بو ئاوه‌دانى و زه‌وى زارو کێلگه‌کان و  پاراوى بۆ کانیه‌ ووشک هه‌لاتووه‌کان ئه‌گێرنه‌وه‌،هه‌روه‌ک چۆن دارستانى چرو ئاوه‌دانوسه‌یرانگاى پاکژ وهه‌واى پاک و ته‌ندروست ده‌بێته‌ کاڵاى باڵاى نیشتمان.

هاوکات ریزگرتن له‌ ژینگه‌ فراژووبونى بارى لارى ئابورى  فه‌راهه‌م ئه‌کات،له‌و میانه‌یه‌داده‌رگاى نیشتمان به‌ڕووى  میوانانداده‌کاته‌وه‌،بۆ دروستبوونى ئه‌م هۆشیاریه‌ش  له‌ ئێستادا لقێکى گرنگى ڕاگه‌یاندن کار له‌سه‌ر  ئه‌م بواره‌ ده‌کات  که‌ ئه‌ویش ڕاگه‌یاندنى ژینگه‌ییه‌،وه‌لی ئه‌وه‌ى زه‌روره‌ته‌ بدرکێنرى ئه‌وه‌یه‌ هه‌م هۆشیارى ژینگه‌یی و هه‌م ڕاگه‌یاندنى ژینگه‌یی - وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌و هۆشیاریه‌ له‌هه‌ریمىکوردستاندا- له‌ هه‌نگاوى یه‌که‌م وله‌سه‌ره‌تاى رێگادان و  زور ئاتاجیان به‌ بنیادنان و پێشخستنه‌،تاکو له‌ سایه‌ى ژیگه‌یه‌کى پاک و جوانه‌وه‌  کوردستان ڕازاوه‌ترو ژیانى هاوڵاتیه‌کانیشى  پاکژترو جوانتر بێت.


زۆرترین خوێندراو