به‌فر سپییه‌، به‌ڵام مرۆڤه‌کان خۆیان دڵیان ره‌شه‌!

1/12/2015 2:53:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 
د.به‌هادین ئه‌حمه‌د

له‌م بارودۆخى سه‌رما و سۆڵه‌ و به‌فربارینه‌دا، که‌ دنیا یه‌کپار‌جه‌ تاراى زیوى پۆشیوه‌ و بارینى به‌فر هه‌مووانى دڵخۆش کرد . له‌ هه‌موو شوێنیک هاوڵاتیان به‌ گه‌وره‌ و مناڵه‌وه‌ خه‌ریکى شه‌ره‌ تۆپه‌ڵ و درووستکردنى شێره‌ به‌فرینه‌ن، تاوه‌کو پێکه‌نین و خه‌نده‌ بخه‌نه‌ سه‌ر لێوى جگه‌رگۆشه‌کانیان! و، هاوکات به‌سه‌ربردنى کاتێکى خۆش، به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌م دۆخه‌ سپى و سارده‌ بۆته‌ هۆى گه‌رمکردن و گه‌شه‌پیدانى په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان!

له‌ولاشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى به‌فرباریندا په‌یتا په‌یتا ئاواره‌ عه‌ره‌به‌کان له‌ناوجه‌کانى ناوه‌راست و باشووره‌وه‌ خۆیان ده‌که‌ن به‌ گوزه‌رى شاردا؟!

بۆیه‌ له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم : خودایه‌ که‌ى بێت ئه‌م  شه‌ر و ئاژاوه‌ نه‌گریسه‌ى وا به‌رۆکى گه‌لانى عێراق و ناوجه‌که‌ى گرتووه‌ کۆتایى دێت؟ و، خۆزگه‌ مرۆڤه‌کانیش وه‌کو ئه‌و به‌فره‌ دڵیان بێگه‌رد و   سپى بوایه‌ و وازیان له‌دلره‌قى و رق و کینه‌ و خوێنرێژى بهێنایه‌ و که‌شێکى ئارام بۆ هه‌مووان بره‌خسایه‌؟!


زۆرترین خوێندراو