داعش و تیرۆرى کلتوور و شارستانییه‌ت!

3/1/2015 9:01:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

د.به‌هادین ئه‌حمه‌ 



ڕووداوه‌کانى ڕۆژانى ڕابردووى نێو مۆزه‌خانه‌ى پارێزگاى موسڵ و شکاندن و له‌ناوبردنى ئه‌ و هه‌موو پاشماوه‌ دێرین و مێژوویه‌ ناوازانه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌ به‌کرێگیراوانى ڕێکخراوى داعشه‌وه‌ و، دواتر بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و دیمه‌نانه‌ له‌گرته‌یه‌کى ڤیدیۆییدا له‌تۆڕى ئه‌لکترۆنى یوتیوبه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێکخراوه‌ تیرۆرستییه‌وه‌، به‌ڕاستى هه‌موومانى تاساند و جیهانى هه‌راسان و نیگه‌ران کرد! 
ئاخر جۆن و به‌جى ڕه‌وایه‌ ڕێکخراوێکى بیرته‌سک و دۆگماى وه‌ک داعش به‌ جه‌ند خوله‌کیک مێژووى کلتور و شارستانییه‌تى هه‌زاران ساڵه‌ى نیشتمانێک تیرۆر بکات و له‌ناو ببات ، به‌ پیک و درێل و جه‌کووش بکه‌وىه‌ سه‌ر و وێزه‌ى ئه‌و هه‌موو په‌یکه‌ر و پاشماوه‌ دێرینانه‌، که‌ مێژوویان بۆ هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ؟! 


ئه‌م کاره‌ دزێو و نه‌خوازراوه‌ى ئه‌م ڕێکخراوه‌ ده‌رى ده‌خات ئه‌مانه‌ به‌کرێگیراون و، به‌رنامه‌ و ئه‌جێنداى ده‌ره‌کى له‌دژى گه‌لانى عێراق جێبه‌جێ ده‌که‌ن و، ته‌نها دژى زیندووان نین و شه‌ێ‌ له‌دژى پێشمه‌رگه‌ و سه‌ربازانى سوپا ناکه‌ن, به‌ڵکو دژى کلتوور و شارستانییه‌ت و هه‌موو جوانى و ڕووناکى و کارێکى مێژووى و داهێنه‌رانه‌ن!

ده‌یانه‌وێت هه‌موو جیهان بکه‌ن به‌ سووتماک و دیارده‌ى پێشکه‌وتن و ژیان به‌گشتى له‌ناوبه‌رن و به‌یه‌کجارى بڕست و ترووسکاى لێ ببڕن، جونکه‌ ئه‌وان حه‌زیان له‌تاریکى و ده‌نگى گولله‌ و بۆنى بارووت و خوێنه‌!!


زۆرترین خوێندراو