نوقاندنى ده‌ستى چه‌پ مێشک به‌هێز ده‌کات

4/2/2014 4:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ پێى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک نوقاندنى ده‌ست به‌ توندى بۆ ماوه‌ى چه‌ند چرکه‌یه‌ک ده‌بێته‌ هۆى به‌هێزتربوونى مێشک و خێراتر بیرهێنانه‌وه‌ى شته‌کان.
ده‌رونناسه‌ ئه‌مریکیه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌ سه‌ر تواناى بیر هێنانه‌وه‌ى 50 که‌س ئه‌نجام داوه‌ و بۆیان ده‌رکه‌وتوه‌ ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ستى چه‌پیان بۆ ماوه‌ى نزیکه‌ى 90 چرکه‌ ده‌نوقێنن زوتر له‌ که‌سانیتر که‌ ئه‌و کاره‌ ناکه‌ن، شته‌کانیان بیر دێته‌وه‌.
له‌وباره‌وه‌ رۆس پرۆپه‌ێ‌ مامۆستاى زانکۆى مۆنتکله‌یر له‌ ویلایه‌تى نیۆجێرسى ئه‌مریکا رایگه‌یاندوه‌ که‌ جوڵه‌ى هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانى له‌ش ده‌بێته‌ هۆى باشتر کارکردنى مێشک و یادگه‌ى مرۆڤ.
ناوبراو باسى له‌وه‌شکردوه‌ که‌ له‌ کاتى فێربووندا واباشتره‌ په‌نجه‌کانى ده‌ستى راست بنوقێنرێن و له‌ کاتى بیرهێنانه‌وشدا باشتره‌ ده‌ستى چه‌پ بنوقێرێت

 

ده‌روونناسى


زۆرترین خوێندراو