سندوقى ره‌ش بۆ ئۆتۆمبێل داده‌ندرێت

7/13/2014 5:26:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

سندوقى ره‌ش بۆ ئۆتۆمبێل داده‌ندرێت به‌مه‌به‌ستى خوێندنه‌وه‌ى هۆکارى روداوه‌کانى هاتووچۆ. 

کۆمپانیاکانى دروستکردنى ئۆتۆمبێل گه‌یشتونه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ى که‌ سندوقى ره‌ش بۆ سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌کانیان دابنێن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پێش روداوه‌کانى هاتوچۆو دڵنیایى له‌زانیارى راست و ورد بۆ کۆمپانیا دڵنیاییه‌کان .

به‌ڵام هه‌ندێ‌ له‌سیاسیه‌کان ترسیان لا دروستبوو له‌گۆرینى ئه‌و سندوقه‌ره‌شه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ بۆ کارى سیخورى به‌سه‌ر که‌سایه‌تیه‌کاندا .

له‌سه‌ره‌تاوه‌ کۆمپانیا دڵنیاییه‌کان هه‌ڵسان به‌ دابینکردنى بڕى تێچوون بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ى که‌تابلۆى تۆمارکردنى جوڵه‌ى ئۆتۆمبێله‌که‌ ئاماده‌ده‌کات .
 
ئه‌مه‌ش پێویستى به‌وه‌یه‌ که‌یه‌کێتى ئه‌وروپا یاسایه‌کى نوێ‌ ده‌ربکرێت به‌وه‌ى که‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌کان سندوقى ره‌شى هه‌بێت و به‌سترابێته‌وه‌ به‌ مانگه‌ ده‌ستکرده‌کان ، بۆ ئاگاداربون له‌ روداوه‌کانى هاتوچۆ .
 


زۆرترین خوێندراو