ئارام گه‌ڵالى هیوایه‌کى گه‌شى وڵاتى سویده‌

7/20/2014 3:17:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

کتۆر ئارام گه‌ڵالى ئه‌و دکتۆره‌ کورده‌ى شارى ستۆکهوڵم و وڵاتى سوید توانى دواى ماندوبونێکى زۆر پشه‌نگ بێت له‌توێژینه‌وه‌ زانستیه‌که‌ى له‌سه‌ر ئاستى وڵاتى سوید.

 ئارام گه‌ڵالى ئه‌و گه‌نجه‌ى ساڵى ۱۹۹۸ کوردستانى به‌جێهێشت و ڕووى کرده‌ وڵاتى سوید ئه‌و دکتۆره‌ دیاروبه‌ئه‌زمونه‌ى ئێستایه‌ که‌ ئه‌و وڵاته‌ شانازى پێوه‌ ده‌کات.

 دکتۆر ئارام وه‌ک خۆى ئه‌گێرێته‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تادا به‌هۆى ته‌مه‌ن و کۆنمره‌ و زمانه‌وه‌ دوچارى کێشه‌ بومه‌وه‌ وه‌ک هه‌مو کوردێک له‌لایه‌ن مامۆستایانى لێپرسراویه‌وه‌ ویستویانه‌ له‌ به‌شه‌کانى خوێندنى پیشه‌یى بخوێنێت ، به‌ بڕواى مامۆستاکان ئارام ناتوانێ خوێندنى زانستى ته‌واو بکا، به‌ڵام کۆڵى نه‌داو به‌رده‌وام بوه‌ له‌سه‌ر داواى خوێندن له‌ خوێندنگاى زانستى دواجار به‌ ئاواتى خۆى گه‌یشت مامۆستاکانى ڕازى ئه‌کات ته‌نها جارێک چانسى به‌نێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌م ده‌رگایه‌ى بۆ واڵا بو زۆر خێرا توانى سه‌رنجى مامۆستاکان بۆ لاى خۆى ڕابکێشێ و ببێت به‌باشترین خوێندکارى خوێندنگه‌که‌ى به‌هه‌وڵ و کۆششى به‌ چاوێکى پڕ له‌ خۆزگه‌وه‌ تا خوێندنى ته‌واو کرد زۆر به‌ سه‌رکه‌وتوى و له‌ زانکۆیه‌کى وڵاتى به‌ڕیتانیا وه‌رگیرا و ناوى هاته‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ئارام تا ئه‌وسه‌رده‌مه‌ جنسیه‌ و پاسپۆرتى نه‌بو نه‌یتوانى بچێت بۆ خوێندن بۆ ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌وڵدانیا بۆ پیدا کردنى پاسپۆرتى عێراقى یان سویدى کات به‌سه‌ر چوو له‌ زانکۆکه‌ى شارى لنده‌ن بۆیه‌ به‌ ناچارى ڕویکرده‌ ئه‌و کۆلێژانه‌ى له‌ ستۆکهۆڵم له‌ پسپۆرى ئه‌وه‌وه‌و نزیک بوو وه‌ ده‌رفه‌تى خوێندن مابو کۆلێژى جیناته‌ بۆ ئه‌وه‌ى دانه‌بڕێ له‌ خوێندن بڕیاریدا بخوێنێ هێواش هێواش خوێندن و زانستى کۆلێژه‌که‌ى لاپه‌سه‌ند بوو بڕیاریدا خوێندن له‌ به‌ڕیتانیا له‌ بیربکات و خۆى بۆ ئه‌م زانسته‌ ته‌رخان بکات.

 دواى پێنج ساڵ به‌ باشترین خوێندکارکۆلێژى ته‌واو کرد که‌ پێنج بڕوانامه‌ى به‌ده‌ست هێناو دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ خوێندن و توێژینه‌وه‌ى زانستى دواجار به‌ توێژینه‌ وه‌یه‌کى پێنج ئارتکلى ،،scientific finding each one of them،، دکتۆرا به‌ ده‌ست ئه‌هێنێ که‌ خوێندکارى ئاساى له‌ وڵاتى سوید ته‌نها دوو ئارتکل بڵاو ده‌کاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش دووباره‌ له‌و وڵاته‌ ئه‌بێته‌ جێگاى گفتوگۆى گه‌وره‌ و دیارترین ڕۆژنامه‌ى سوید ،،Dagens Nyheter،،، گفتوگۆى له‌گه‌ڵ ساز کردوه‌ و سه‌رنجى زۆر له‌ میدیاکانى بۆ لاى خۆى ڕاکێشاوه‌ ئێستا ئارام نه‌وه‌ستاوه‌و له‌ هه‌وڵدان به‌رده‌وامه‌ له‌ قۆناغى دواى دکتۆرایه‌ ،،،postdoctoral study،،، ئێستا دکتۆر ئارام گه‌ڵالى هیوایه‌کى گه‌شى وڵاتى سویده‌


زۆرترین خوێندراو