مناڵێکى هندى ده‌ستى له‌سه‌رى گه‌وره‌تره‌

8/21/2014 2:32:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماه‌رنیوز

مناڵێکى هندى به‌هۆى توشبوونى به‌نه‌خۆشیه‌کى نامۆ ده‌سته‌کانى له‌گه‌وره‌بوندان به‌رێژه‌یه‌ک قه‌باره‌که‌ى ده‌ستى  30 سانتمه‌ترو کێشى 13 کیلۆگرام ده‌بێت ،به‌مه‌ش ده‌سته‌کانى له‌سه‌رى گه‌وره‌تره‌ .

که‌لیم ئه‌و مناڵه‌ ته‌مه‌ن 8 ساڵه‌یه‌ که‌ قه‌باره‌ى ده‌سته‌کانى زۆر گه‌وره‌ن ،به‌ڵام ئه‌مه‌ نه‌بۆته‌ڕێگر له‌به‌رده‌م که‌لیم که‌وه‌ک منداڵێکى ئاسایى یارى ده‌کات و ده‌توانێت ده‌سته‌کانى به‌کار بهێنێت بۆ خواردن وخواردنه‌وه‌ ،به‌ڵام بێ‌ به‌شکراوه‌ له‌خوێندنگا به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن مامۆستاکانیه‌وه‌ ئاگادار کراوه‌ته‌وه‌که‌ نه‌چێته‌وه‌ بۆ خوێندنگا به‌بیانوى ئه‌وه‌ى شێوه‌ى ده‌سته‌کانى مناڵه‌کانى تر ده‌ترسێنێت .

 له‌لاى خشیه‌وه‌ دکتۆ ره‌تان که‌پزیشکى نه‌خۆشخانه‌یه‌کى لۆکاڵیه‌ ووتى : تائێستا نه‌خۆشى هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌م نه‌بینیوه‌ ،پێویستى به‌ نه‌شته‌رگه‌رى هه‌یه‌ .

باوکى که‌لیم ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌له‌توانایدا نیه‌ نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌نجام بده‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خێزانه‌که‌یان هه‌ژاره‌وه‌ ،مانگانه‌ى باوکى ته‌نها 7 دیناره‌ که‌ئه‌مه‌ش به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى کوره‌که‌ى ناکات .
 
سه‌رچاوه‌ : غرائب وعجائب


زۆرترین خوێندراو