4
7 بۆ وه‌رگرتنى ئیقامه‌ هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکى به‌ته‌مه‌ن ده‌کات
30/3/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







چیرۆکى هاوسه‌رگیرى په‌نابه‌رێک و ژنێکى به‌ته‌مه‌ن بۆته‌ جێگه‌ى سه‌رنجى میدیاکان .

موحسین نۆرۆزى ، ناوى ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌یه‌ که‌ هاوسه‌رگیرى له‌ خانمێکى به‌ ته‌مه‌نى به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالیدا ئه‌نجامداوه‌ به‌ڵام وادیاره‌ هاوسه‌رگیریه‌که‌شى ڕێگه‌ى پێنادات که‌ بتوانێت له‌ ووڵاتى ئوسترالیا له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمه‌دا به‌رده‌وامى به‌ ژیانى هاوسه‌رگیریه‌که‌یان بده‌ن.

موحسین ، که‌  ساڵى پار هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمه‌ ئوسترالیه‌دا کردووه‌ ، ماوه‌ى چوار ساڵ له‌ یه‌کێک له‌ که‌مپه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئوسترالیادا ده‌ستبه‌سه‌ربووه‌ وبه‌پێى یاسا تونده‌کانى ئوسترالیا ئه‌و که‌سانه‌ى که‌له‌و که‌مپانه‌دا بوون ، که‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌قاچاخ و به‌به‌له‌م خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئوسترالیا ، هه‌رگیز مافى په‌نابه‌رێتى له‌ئوسترالیا وه‌رناگرن و ناتوانن داواى نیشته‌جێبوون له‌و ووڵاته‌ بکه‌ن. 

هه‌رچه‌نده‌ پێده‌چێـت جیاوازى ته‌مه‌نى نێوان موحسین و هاوژینه‌که‌ى زۆر بێت ، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌ ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌ که‌ هاوسه‌رگیریه‌که‌یان به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و په‌نابه‌ره‌ بێت بۆ ناو ئوسترالیا چونکه‌ به‌ ووته‌ى ئه‌و خانمه‌ ئه‌وان زۆر ده‌مێکه‌ یه‌کترى ده‌ناسن و ده‌یانه‌وێت له‌ژێر سایه‌ى یه‌ک ماڵدا پێکه‌وه‌ بژین. 

ئه‌و خانمه‌ ئوسترالیه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌کى خۆی و موحسینى له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک بڵاوکردۆته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌ره‌نجه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وخانمه‌ ته‌مه‌نى خۆى بۆ میدیاکان ئاشکرانه‌کردووه‌ و موحسینیش هیچ ئاماژه‌یه‌کى بۆ شوناسى نه‌ته‌وه‌یى خۆى نه‌کردوه‌. 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group