4
7 کۆمپانیاى فه‌یسبوک پۆستى قاچاخچییه‌کان لاده‌بات
29/8/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز






ماڵپه‌رى ڕۆژنامه‌ى گاردیان بڵاویکرده‌وه‌ کۆمپانیاى فه‌یسبوک چه‌ندین پۆستى قاچاخچیه‌کانى له‌ فه‌یسبوک لابردووه‌ که‌ هه‌وڵیان داوه‌ پڕوپاگه‌نده‌ بۆ کاره‌که‌یان بکه‌ن. 

به‌گوێره‌ى زانیاریه‌کانى ئه‌و ماڵپه‌ره‌ ، ئه‌و قاچاخچییانه‌ چه‌ندین پۆستیان به‌ زمانى عه‌ره‌بى کردوه‌ که‌ تێدا به‌جۆرێک باسیان له‌ سه‌رکه‌وتنى کاره‌که‌یان کردووه‌ که‌ ترسێکى ئه‌وتۆ له‌ ڕێگا قاچاخه‌کانى په‌ڕینه‌وه‌ له‌ تورکیا بۆ یۆنان و له‌ میسره‌وه‌ بۆ ئیتاڵیا نیه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌ ئاوه‌کانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌شتۆته‌ دوو هه‌زار و چوار سه‌د که‌س. 

ووته‌بێژێکیش به‌ناوى کۆمپانیاى فه‌یسبوکه‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ره‌که‌ى ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ کارى قاچاخچێتیکردن به‌ کۆچبه‌رانه‌و کارێکى نایاساییه‌و هه‌ر چالاکیه‌کیش که‌ هه‌مئاهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و کاره‌دا له‌ فه‌یسبوک ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌.





ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group