4
7 ڕێبه‌رێکى ڕێنماى تایبه‌ت به‌شارى سلێمانى
8/11/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ڕێنما بازرگانى شارستانى پێشه‌سازى گه‌شتیارى شارى سلێمانى بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ بۆیه‌که‌مجاره‌ له‌رێبه‌رێکى وادا ته‌واوى زانیاریه‌کان له‌سه‌ر سلێمانى بخاته‌ڕوو.

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى  ڕایگه‌یاند:" ئاماده‌کردنى ڕێنما بازرگانى شارستانى پیشه‌سازى گه‌شتیارى شارى سلێمانى ئاماده‌کردنى ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئابڵاخى و یوسف یاسین و به‌هاوکارى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى و له‌سه‌ر ئه‌رکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى بووه‌".

ڕاشیگه‌یاند: " ئه‌م ڕێبه‌ره‌ زۆر ورده‌ و له‌ ٧٥٠ په‌ڕه‌پێکهاتووه‌ که‌ سه‌رجه‌مى باسى شارى سلێمانى ده‌کات و ورده‌کارى ته‌واوى تێدایه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕه‌که‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان و شوێنه‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانى سلێمانى و کۆمپانیا بازرگانیه‌کان ئه‌و شوێنانه‌ى شارى سلێمانى که‌ جێگه‌ى گرنگ".

له‌ڕێبه‌ره‌که‌دا باس له‌سه‌ره‌تاى دروستبونى شارى سلێمانى و گه‌ڕه‌که‌کانکراوه‌ پاشان باسى ئێستاى سلێمانی کراوه‌ که‌ ٢٤٠٠٠ کم دوجایه‌ و ژماره‌ى دانیشتوانى ٢٢٧٠٠٠ که‌سه‌و پێکهاتووه‌ له‌ ١٦ شارۆچکه‌ و ٤٥ ده‌ڤه‌ر و ٧٣ شاره‌وانى و ٢٥٧٦ گوند که‌ له‌ ٤٣% هه‌رێمى کوردستانى باشور پێک ئه‌هێنێت له‌سلێمانى ١٤ ناوچه‌ى گه‌ستیارى هه‌یه‌ وه‌ ١١٦ هۆتێل و مۆتێلى تێدایه‌ و ٣٨ کۆمه‌ڵگاى گه‌شت و گوزارى تێدایه‌ وه‌ له‌ ٣٠% پیشه‌سازى عێراق پێک ده‌هێنن.

له‌ڕێبه‌ره‌که‌دا باس له‌ پیشه‌ ده‌ستیه‌کان و پیشه‌ بچوکه‌کان سلێمانى کراوه‌ له‌گه‌ڵ شه‌قامه‌ سه‌ره‌کیه‌کان و ته‌واوى ناوى گه‌ڕه‌که‌کان و ناوى ته‌واوى موختاره‌کانى شارى سلێمانی.

به‌شێکى ترى ڕێنماکه‌ پێکهاتووه‌ له‌ ناوى ته‌واوى بازاڕو دوکان و مارکێته‌کانى گه‌ڕه‌که‌کان به‌پێى ناوچه‌کان و شوێنه‌کانى سلێمانی.


‌ 20 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group