4
7 ئه‌ڵمانیا... ساڵانه‌ سه‌د که‌س به‌هۆى خولیاى سه‌یره‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
11/2/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز


والى عه‌لی





به‌گوێره‌ى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ته‌نها به‌هۆى خووه‌ نهێنییه‌وه‌، ساڵانه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا‌ نزیکه‌ى سه‌د که‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

ماڵپه‌ڕى ده‌یلى مه‌یڵى بریتانیا ئه‌مڕۆ 8-2-2018 بڵاویکرده‌وه‌، هه‌ر ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ چه‌ندین شێوازێکى سه‌یرى ئاشکراکردووه‌ که‌ به‌هۆیانه‌وه‌ چه‌ندین که‌س له‌کاتى چێژبه‌خۆگه‌یاندن، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌شارى هامبۆرگى ئه‌و وڵاته‌ پیاوێک که‌ جوتێک گۆره‌وى درێژو پاڵتۆیه‌ک و قاتێکى ژێرده‌ریایى له‌به‌ردابووه‌و کیسێکى پلاستیکى کردووه‌ به‌سه‌ردا، پاش دانیشتنى له‌نزیک ئامێرێکى گه‌رمکه‌ره‌وه‌و هه‌وڵدانى بۆ تواندنه‌وه‌ى چه‌ند قاشێک په‌نیر به‌سه‌ر لاشه‌یدا، گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ هاڵه‌ش که‌ شارێکى ترى ئه‌ڵمانیایه‌، پیاوێکى تر به‌ مردویى له‌حاڵه‌تێکى سه‌یردا دۆزرایه‌وه‌، چه‌ند گڵۆپێکى دره‌ختى جه‌ژنى کریسمس به‌ گۆى مه‌مکه‌کانییه‌وه‌ قایمکراوه‌، دیاره‌ هه‌وڵیداوه‌ له‌ڕێگه‌ى لێدانى کاره‌باوه‌ خۆى بوروژێنێت.

هاراڵد ڤۆب که‌ پشکنه‌رێکى پزیشکى دادییه‌و لێکۆڵینه‌وه‌که‌ى ئه‌نجامداوه‌، رایگه‌یاند، باوترین هۆکارى مردنه‌ سێکساوییه‌کان (ئه‌و مردنانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌ وروژاندنى سێکسییه‌وه‌ هه‌یه‌)، حه‌زى قوربانییه‌کان بووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌وپه‌ڕى ئۆرگازم له‌ڕێگه‌ى بێبه‌شکردنى خۆیان له‌ئۆکسجین.

لێکۆڵینه‌وه‌که‌ ده‌ریخستووه‌ که‌ هه‌موو ساڵێک له‌نێوان 80 بۆ 100 که‌س له‌سه‌رتاسه‌رى ئه‌ڵمانیا، به‌ نائه‌نقه‌ست به‌هۆى ئه‌نجامدانى خووه‌ نهێنیى مه‌ترسیداره‌وه‌  گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

ئه‌مه‌ بینا له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه‌ بنیاتنراوه‌ که‌ به‌گوێره‌یان ساڵانه‌ بۆ هه‌ر ملیۆنێک هاوڵاتى ئه‌ڵمانی، یه‌ک یان دوو حاڵه‌تى مردن هه‌یه‌ که‌ تێیدا ئامێرێک یان دارێک به‌کارهێنراوه‌ بۆ به‌هێزکردنى وروژاندن له‌کاتى چالاکیى سێکسیدا.

له‌یه‌کێک له‌نمونه‌کاندا پیاوێک له‌ژێرزه‌مینى ماڵه‌که‌ى خۆیدا له‌ویلایه‌تى هێسن به‌ خنکاوى دۆزراوه‌ته‌وه، که‌ زنجیرى به‌ده‌ورى جه‌سته‌و ملیدا به‌ستووه‌.

به‌گوێره‌ى رۆژنامه‌ى بیڵد، شتگه‌لى پۆرنۆگرافى له‌شوێنى روداوه‌که‌دا بونى هه‌بووه‌و لێکۆڵه‌ران پێیان وایه‌ که‌ قوربانییه‌که‌ مردنێکى سێکساوى چه‌شتووه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ماڵپه‌ڕى زه‌ لۆکه‌ڵ له‌زارى ڤۆبه‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌، ژماره‌ى ئه‌و حاڵه‌ته‌ هاوشێوانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانیان لێ ئاگادارنه‌کراوه‌ته‌وه‌، زۆر به‌رزه‌، به‌ڵام خودى ئه‌و له‌ماوه‌ى سێ ده‌یه‌ى رابردودا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ  ته‌نها پێنج حاڵه‌تدا کردووه‌.

وتیشی، هه‌ندێک جار حاڵه‌ته‌کان ده‌سه‌ڵاتدارانى لێ ئاگادارناکرێته‌وه‌ چونکه‌ خێزانى قوربانییه‌کان هه‌ست به‌شه‌رمه‌زارى ده‌که‌ن.

ته‌نها له‌نێوان ساڵى 1983 بۆ 2003 به‌شى پزیشکى یاسایى له‌شارى هامبۆرگ 40 روداوى مردنى سێکساوى تۆمارکردووه‌ که‌ هه‌موو قوربانییه‌کانى ته‌مه‌نیان له‌نێوان 13 بۆ 79 ساڵدا بووه‌.

ڤۆب ده‌شڵێت زۆربه‌ى قوربانییه‌کانى ئه‌م جۆره‌ مردنه‌ پیاون چونکه‌ ژنان زیاتر هۆشدارى ده‌که‌ن له‌و رووه‌وه‌.

ئه‌و پسپۆڕه‌ جه‌ختیشیکرده‌وه‌ که‌ پێشتر مه‌ترسییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى چالاکیى سێکسى به‌ که‌م سه‌یرده‌کرا. وتیشی، هۆش له‌ده‌ستدان له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌کرێ خێراتر له‌وه‌ى خه‌ڵک پێیوایه‌، روبدات.  


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group