4
7 ڤیدیۆ ... دوورگه‌یه‌کى بچووکى نێو ده‌ریاچه‌ى دوکان بووه‌ته‌ نیشتمانێک بۆ نه‌وره‌سه‌کان
31/5/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌م دوورگه‌ بچووکه‌ ده‌که‌وێته‌ دوورى 2 کلم له‌ ناحیه‌ى چوارقوڕنه‌ رۆژئاواى شارى رانیه‌ (رانیه‌ ده‌که‌وێته‌ دوورى 134 کلم له‌ باکوورى رۆژئاواى سلێمانی)، تێیدا ته‌نها نه‌وره‌سه‌کان ده‌ژین و له‌لاى دانیشتووانى ناوچه‌که‌ش به‌ نیشتمانى نه‌وره‌سه‌کان ناوده‌برێت.

له‌کاتى سه‌ردانیکردنى ئه‌م دوورگه‌یه‌دا، له‌ دووره‌وه‌ دیمه‌نى جوانى نه‌وره‌سه‌کان ده‌بینرێت و هه‌زاران نه‌وره‌سى جۆراوجۆر به‌ ده‌نگه‌ تایبه‌ته‌که‌ى خۆیان و نمایشى فڕینیان پێشوازى له‌و که‌سانه‌ ده‌که‌ن که‌ سه‌ردانیان ده‌که‌ن.

نه‌وره‌سه‌کان ساڵانه‌ و له‌م وه‌رزه‌دا له‌ دوورگه‌گه‌ کۆده‌بنه‌وه‌ و ده‌ست به‌ وه‌رزى زاوزێى خۆیان ده‌که‌ن، ئه‌م دوورگه‌یه‌ش به‌لاى ئه‌وانه‌وه‌ ئارامترین شوێنه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌که‌وێته‌ ناوه‌ڕاستى ده‌ریاچه‌ى دوکان و دووریان له‌ مه‌ترسى و پارێزراویان له‌ کاتى هێلکه‌ دانان و هه‌ڵهێنانى بێچووه‌کانیان تا ئه‌و کاته‌ى بێچووه‌کان گه‌وره‌ ده‌بن و له‌ خه‌م ده‌ڕه‌خسێن.

دوورگه‌که‌ و نه‌وره‌سه‌کان له‌ ژێر چاودێرى تیمه‌کانى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى ناوچه‌که‌دان و به‌رده‌وام تیمه‌کانیان بۆ پارێزگارى له‌ نه‌وره‌سه‌کان له‌ چاودێریدان.

وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى راپه‌ڕین، جه‌بار ئاده‌م له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: "ئه‌رکى ئێمه‌ پاراستنى ژینگه‌ى ناوچه‌که‌یه‌ و ساڵانه‌ و به‌تایبه‌ت له‌ مانگى ئاداره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌کردنى راوه‌ ماسى ده‌ست پێده‌کات، له‌ ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌مان 12 خاڵى جێگیرمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌که‌ به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى راوى ماسی، له‌هه‌مانکاتیشدا چاودێرى وردى ئه‌م دوورگه‌یه‌ ده‌که‌ین به‌مه‌به‌ستى پاراستنى نه‌وره‌سه‌کان".

جه‌بار ئاده‌م وتی: "نه‌وره‌سه‌کان له‌م دوورگه‌یه‌ ده‌ژین و ساڵانه‌ به‌تایبه‌ت له‌م مانگه‌دا ئه‌م شوێنه‌ هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن لانه‌ى تێدا بکه‌ن، ئه‌وان سه‌ره‌تا هێلکه‌ ده‌که‌ن که‌ هه‌ریه‌که‌یان له‌ 3 تا 4 هێلکه‌ ده‌کات و دواى ئه‌وه‌ى هێلکه‌کان ده‌که‌نه‌ بێچوو، به‌ره‌و ناوچه‌یه‌کى دیکه‌ کۆچ ده‌که‌ن".

وته‌بێژى پۆلیسى پاراستنى دارستان و ژینگه‌ى راپه‌رین باسى له‌وه‌ش کرد، نه‌وره‌سه‌کان له‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و هیندییه‌وه‌ کۆچیان کردووه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ و ئه‌و دوورگه‌یه‌یان هه‌ڵبژاردووه‌.

نه‌وره‌س له‌لاى دانیشتووانى ناوچه‌که‌ باڵنده‌یه‌کى سه‌رنجڕاکێش و جوانه‌، زۆرجاریش بووه‌ته‌ ئیلهامى شیعرى شاعیران و له‌ زۆرێک له‌ شیعرى شاعیره‌ کوردییه‌کان ناوى نه‌وره‌س هاتووه‌.
 
  







ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group