4
7 پاکێجه‌زانیاریى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کان
27/6/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز 

ئا: والى عه‌لی





1- له‌سه‌ره‌تاکانى 1900ه‌کان له‌ ئه‌ڵمانیا مردنى منداڵ به‌هۆى سکچونه‌وه‌ باوو بوو، تا خوا دکتۆرێکى بۆ ناردن به‌ناوى ئێرنست مۆرۆ که‌ شله‌ى گێزه‌رى داهێناو به‌هۆى ئه‌مه‌وه‌ هه‌زاران منداڵى له‌مه‌رگ رزگارکرد.

2- هه‌موو ساڵێک جارێک ته‌رمى لینین ده‌شۆردرێت و جلوبه‌رگى تازه‌ى له‌به‌رده‌کرێت. هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌رمه‌رگدا خۆزگه‌ى ده‌خواست له‌ته‌نیشت ژنه‌که‌یه‌وه‌ به‌ خاک بسپێردرێت، به‌ڵام ئه‌و خۆزگه‌یه‌ى جێبه‌جێ نه‌کرا. مه‌زاره‌که‌ى له‌ناوه‌ڕاستى شارى مۆسکۆدایه‌و کراوه‌یه‌ بۆ خه‌ڵک.

3- جارێک دوو هاوژین وه‌ک نوکته‌ نه‌ک به‌جددی، شاژنى بریتانیایان بانگهێشت کرد بۆ ‌ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرییه‌کان. کاتێکیان زانى شاژن په‌یدابوو و له‌ئاهه‌نگه‌که‌دا ده‌رکه‌وت.

4- تى شێرت له‌ساڵى 1904 داهێنراو خرایه‌ بازاڕه‌وه‌ بۆ ئه‌و زگوردییانه‌ى که‌ نه‌یان ده‌توانى جل بدورن یان ته‌نانه‌ت قۆپچه‌یه‌ک بگۆڕن! واته‌ به‌کورتى و به‌ کوردى بۆ ته‌ممه‌ڵه‌کان داهێنراوه‌.

5- جۆرێک جاڵجاڵۆکه‌ هه‌یه‌ پێیده‌ووترێت گورگه‌جاڵجاڵۆکه‌. ئه‌م جۆره‌ جاڵجاڵۆکه‌ زه‌به‌لاحانه‌ بۆقى بچوک وه‌ک زینده‌وه‌رى ماڵى راده‌گرن. مێرووه‌کان هێلکه‌ى ئه‌م جۆره‌ جاڵجاڵۆکانه‌ ده‌خۆن، بۆیه‌ ئه‌م جاڵجاڵۆکانه‌ پارێزگارى له‌بۆقه‌کان ده‌کان له‌زینده‌وه‌ره‌ راوکه‌ره‌کان، له‌به‌رامبه‌ردا بۆقه‌کان ئه‌و مێرووانه‌ ده‌خۆن که‌ هێلکه‌ى جاڵجاڵۆکه‌کان ده‌خۆن.

6- پیاوێک به‌ناوى سێر نیکۆڵاس وینتۆن له‌کاتى جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا 669 منداڵى رزگارکردووه‌. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م پیاوه‌ به‌ درێژایى زۆربه‌ى ژیانی، نه‌یهێشتووه‌ خه‌ڵک به‌م کاره‌ى بزانێت.

7- له‌ساڵى 1994، فڕۆکه‌وانێکى روسى به‌ناوى یارۆسلاڤ کودرینسکى فڕۆکه‌که‌ى به‌ ده‌یان گه‌شتیاره‌وه‌‌ دایه‌ ده‌ستى کوڕه‌ ته‌مه‌ن 15 ساڵ و کچه‌ ته‌مه‌ن 12 ساڵه‌که‌ى تا لێخوڕینى تاقیبکه‌نه‌وه‌. ئه‌م دوو مناڵه‌ش بێئاگایانه‌ سیستمى فڕۆکه‌وانیى ئۆتۆماتیکیى فڕۆکه‌که‌یان له‌کارخست. له‌ئه‌نجامدا فڕۆکه‌که‌ خۆى کێشا به‌ شانى گردێکدا له‌ سیبیریاو هه‌ر 63 گه‌شتیارو 12 که‌سه‌که‌ى تاقمى فڕۆکه‌وانییه‌که‌، گیانیان له‌ده‌ستدا.

8- سون هوخیى منداڵێکى ته‌مه‌ن 12 ساڵ بوو له‌ چین‌. له‌ماوه‌ى دوو ساڵى ته‌مه‌نیدا، له‌دواى خوێندن زیاتر له‌ 160 هه‌زار بوتڵى پلاستیکى کۆکردووه‌ته‌وه‌و هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌هۆى ئه‌مه‌وه‌ ده‌ستیکه‌وتبوو که‌ 2700 دۆلار بوو، به‌خشى به‌ هه‌تیوانى ناوچه‌یه‌ک له‌چین که‌ ئایدز تێیدا بڵاوه‌.جا هێشتا چیت دیوه‌. ئه‌م منداڵه‌ جگه‌ له‌و 27 وه‌ره‌قه‌یه‌، پاشه‌که‌وته‌ تایبه‌ته‌که‌ى   خۆشى که‌ 30 دۆلار بووه‌ به‌خشیوه‌ به‌و هه‌تیوانه‌و 800 کتێبیشى بۆ کۆکردونه‌ته‌وه‌.

9- یه‌کێتى سۆڤیه‌تى جاران به‌رنامه‌یه‌کى مناڵانى هه‌بوو که‌ پێنج شه‌و له‌هه‌فته‌یه‌کدا پێشکه‌ش ده‌کراو له‌کاتژمێر  8:30 ده‌ستیپێده‌کردو له‌ نۆ به‌ لایلایه‌کردن و وتنى "مناڵان ئیتر کاتى خه‌وه‌"‌، کۆتایى ده‌هات. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ تا ئێستاش له‌ روسیا به‌رده‌وامه‌.

10- په‌لاماردانى عیراق له‌ساڵى 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاو براده‌رانى تره‌وه‌ سه‌ره‌تا ناوى Operation Iraqi Liberation  بوو که‌ به‌ماناى پرۆسه‌ى ئازادکردنى عیراق دێت، به‌ڵام دواتر Liberationه‌که‌یان گۆڕى بۆ Freedom که‌ ته‌قریبه‌ن هه‌مان ماناى هه‌یه‌ به‌ڵام یه‌که‌میان کورتکراوه‌که‌ى وشه‌ى OILه‌،‌ که‌ به‌ماناى نه‌وت دێت. دیاره‌ بۆیه‌ گۆڕیویانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک نه‌ڵێن له‌به‌ر نه‌وته‌که‌ هاتون و ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌!!!


سه‌رچاوه‌: کتێبى والینامه‌ى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌/ چاپى نۆیه‌م/ زانیاریى ژماره‌ 2780 تا 2797

 



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group