زانیارى نوێ له‌سه‌رپابلۆ پیکاسۆ

7/15/2018 6:54:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئا: والى عه‌لی





بێگومان پابلۆ پیکاسۆ یه‌کێکه‌ له‌به‌ناوبانگترین نیگارکێشان له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌کى سه‌رنجڕاکێشن سه‌باره‌ت به‌و که‌سایه‌تییه‌.

1-     هێرشه‌کانى 11ى سێپته‌مبه‌ر، به‌بڕى 100 ملیۆن دۆلاریش، زیانى هونه‌رییان لێکه‌وته‌وه‌. له‌ناو ئه‌و کاره‌ هونه‌رییانه‌ى به‌هۆى ئه‌م هێرشانه‌وه‌ تیاچون، کارى پابلۆ پیکاسۆشى تێدا بوو.

2- کاتێک پیکاسۆ له‌سه‌ر تابلۆى گه‌رنیکا له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێکى هێزه‌ نازییه‌کانى ئه‌ڵمانیاوه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ کراو پرسیارى لێکرا: ئه‌مه‌ تۆ کردوته‌؟. پیکاسۆ له‌وه‌ڵامێکى زۆر ناخهه‌ژێندا وتی: نه‌خێر، تۆ کردووته‌.گه‌رنیکا گوندێکى ئیسپانى بوو و له‌لایه‌ن هێزه‌ نازییه‌کانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کى دڕندانه‌ بۆمباران کرا. پیکاسۆ ئه‌و تابلۆیه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و تراژیدیایه‌ دروستکردبوو.

3- خۆشه‌ویستى یان نه‌بونى خۆشه‌ویستى پابلۆ پیکاسۆ بووه‌ته‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌ خۆشه‌ویستێکى و ژنێکى و کوڕێکى خۆیان بکوژن.

4- له‌ڕوى ژیانى تایبه‌ته‌وه‌ که‌سێکى وێران بووه‌. هه‌ر له‌ته‌مه‌نى 13 ساڵییه‌وه‌، له‌گه‌ڵ باوکیدا، له‌باشورى ئیسپانیا سه‌ردانى قه‌حبه‌خانه‌کانى کردووه‌. ئاره‌زوى پیکاسۆ بۆ خانمان قه‌ت تێرنه‌بووه‌. له‌ژیانیدا دوو جار ژنى هێناوه‌، شه‌ش خۆشه‌ویستى گرنگ و دیارى هه‌بووه‌. به‌درێژایى ژیانی، جگه‌ له‌وانه‌ش، سه‌دان، به‌ڵێ سه‌دان په‌یوه‌ندى رۆمانسیى ترى هه‌بووه‌.

5- پیکاسۆ دوو داواکاریى توندى هه‌بوو بۆ ئه‌و خانمانه‌ى ده‌بون به‌ خۆشه‌ویست و هاوڕێی، پێویسته‌ گوێڕایه‌ڵ بن و باڵاشیان له‌م درێژتر نه‌بێت. باڵاى خۆشى 162 سانتیمه‌ترو نیو بووه‌.

6- پیکاسۆ چوار منداڵى هه‌بووه‌. گه‌وره‌ترین کوڕى ناوى پاوڵۆیه‌و هى یه‌که‌م ژنى بووه‌ که‌ ناوى ئۆڵگا بووه‌. دواى ئه‌و مایاى کچى دێت که‌ هى خۆشه‌ویستێکى بووه‌ به‌ناوى ماریێ ۆڵته‌ر. به‌دواى ئه‌میشدا کوڕو کچێکى بووه‌ که‌ هى خۆشه‌ویستێکى ترى بووه‌ به‌ناوى گیلۆت.

7- له‌ساڵى 1935 له‌پێناو خۆشه‌ویسته‌ دوگیانه‌که‌یدا که‌ ناوى مارى وۆڵته‌ر بوو، وازى له‌یه‌که‌م هاوسه‌رى هێنا که‌ ناوى ئۆڵگا بوو. سه‌ربارى وازلێهێنانیشی، پیکاسۆ هێشتا ئاماده‌ نه‌بوو به‌ڕه‌سمى ته‌ڵاقى بدات بۆ ئه‌وه‌ى له‌نیوه‌ى سامانه‌که‌ى بێبه‌شى بکات. به‌هۆى ئه‌مه‌شه‌وه‌ ئۆڵگا هێنده‌ى خوارده‌وه‌ تا خواردنه‌وه‌ له‌ساڵى 1955 واته‌ بیست ساڵ دواتر کوشتى و تا ئه‌و کاته‌ش به‌ هاوسه‌رێکى نائاسوده‌ى ئه‌م پیاوه‌ مایه‌وه‌‌ که‌ له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا‌ به‌ "نیگارکێشى به‌ناوبانگ" ناسراوه‌.

8- پیکاسۆ تا ته‌مه‌نى 79 ساڵى ژنى دووه‌مى نه‌هێناوه‌. دووه‌م هاوسه‌رگیریشى له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌ ته‌مه‌ن 35 ساڵه‌که‌یدا بووه‌ که‌ ناوى جاکلین رۆک بووه‌و تا مردنیشى له‌ساڵى 1973، پێکه‌وه‌ ماونه‌ته‌وه‌. 13 ساڵ دواى مردنى پیکاسۆ، جاکڵین چیتر نه‌یتوانى به‌بێ ئه‌و بژی، بۆیه‌ به‌ گوللـه‌ خۆى کوشت.

9- فرانسیس گیلۆت که‌ دایکى بچوکترین دوو منداڵى پیکاسۆیه‌و تائێستاش له‌ژیاندا ماوه‌، کاتێک خوێندکارێکى ته‌مه‌ن ته‌نها 23 ساڵى به‌شى هونه‌ر بوو، په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ پیکاسۆى ته‌مه‌ن 62 ساڵدا ده‌ستپێکردووه‌. ئه‌م خانمه‌ بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ له‌گه‌ڵیدا بووه‌، به‌ڵام دواتر به‌هۆى خیانه‌ت و خراپى پیکاسۆوه‌، وازى لێهێناوه‌. ده‌ووترێت ئه‌مه‌ ته‌نها خانمه‌ که‌ وازى له‌ پیکاسۆ هێنابێت.

10- گیلۆت کتێبێکى سه‌باره‌ت به‌ خراپه‌کارییه‌کان و نهێنییه‌کانى پیکاسۆو په‌یوه‌ندییه‌کانى خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌مدا بڵاوکردووه‌ته‌وه‌. به‌هۆى ئه‌م کتێبه‌وه‌ پیکاسۆ تا مردیش قسه‌ى له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌که‌ى نه‌کرد که‌ ناویان کلۆدو پاڵۆمایه‌.

11- پیکاسۆ به‌ته‌وسه‌وه‌ نیگارى خۆشه‌ویسته‌کانى ده‌کێشا. زۆرێک له‌به‌ناوبانگترین کاره‌کانى گوزارشت له‌ژن و خۆشه‌ویسته‌کانى ده‌کات.

12- گرانترین تابلۆى جۆرى پۆتره‌یتى پیکاسۆ که‌ تا ئێستا فرۆشرابێت، تابلۆیه‌که‌ که‌ پێکهاتووه‌ له‌جه‌سته‌یه‌کى روت و چه‌ند گه‌ڵایه‌کى سه‌وزو سنگێک. ئه‌م تابلۆیه‌ گوزارشت له‌ ماریێ وۆڵته‌ر ده‌کات که‌ یه‌کێک بووه‌ له‌خۆشه‌ویسته‌کانى خۆی. پیکاسۆى بیرۆکه‌ى ئه‌م تابلۆیه‌ى له‌وێنه‌یه‌کى کۆیلایه‌تییه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ که‌ له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌کییه‌وه‌ به‌ناوى مان ره‌یه‌وه‌ گیراوه‌. ئه‌م تابلۆیه‌ له‌ساڵى 2010 به‌ 106 ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلار فرۆشراوه‌. 


زۆرترین خوێندراو