کریستیانۆ رۆنالدۆ به‌ باشترین یاریزان له‌ ئه‌وروپا ده‌ست نیشانکرا

8/29/2014 1:41:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌شارى مۆناکۆى فه‌ڕه‌نسا  پرۆسه‌ى دیاریکردنى باشترین یاریزانى کیشوه‌رى ئه‌وروپا بۆ وه‌رزى ڕابردوو ( 2013-2014 ) ئه‌نجامدرا .

هه‌ریه‌ک له‌ مانوێل نویه‌ر گۆڵچى یانه‌ى بایرن میونخى ئه‌ڵمانى و ئاریێن رۆبێن یاریزانى یانه‌ى بایرن میونخ و کریستیانۆ رۆنالدۆ یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى بۆ ئه‌و خه‌ڵاته‌ پاڵێوراوبوون  .

پاش جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان و ئه‌نجامى کۆتایى تیایدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پۆرتوگالى و هێرشبه‌رى یانه‌ى  ریال مه‌درید به‌باشترین یاریزانى کیشوه‌رى ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردرا بۆ وه‌رزى 2013-2014 و بووه‌ خاوه‌نى نازناوى یوفا.

کریستیانۆ رۆنالدۆ له‌ وه‌رزى رابردوو توانى نازناوى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانى ئه‌وروپا و نازناوى جامى سوپه‌رى ئه‌وروپا و جامى شاى ئیسپانیا به‌ده‌ست هێنا ، و به‌گۆلکارى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانى ئه‌وروپا و خولى ئیسپانیا ده‌ست نیشانکرا.

هه‌روه‌ها نۆیه‌ر به‌دوه‌م و ئاریێن ڕۆبنیش به‌سێیه‌م  ده‌ستنیشان کران 


زۆرترین خوێندراو