ڕۆناڵدۆ بۆ دوو یارى داهاتوو ڕاگیرا

1/28/2015 3:00:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

دواى ئه‌وه‌ى له‌ یارى ڕابردووى یانه‌که‌ى به‌ کارتى سور کرایه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى به‌ ده‌ستى کێشاى به‌ یاریزانى تیپى به‌رامبه‌ردا ، له‌لایه‌ن یه‌کێتى تۆپى پێى ئیسپانیاوه‌ سزاى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى هێرشبه‌رى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریدى ئیسپانى دیارى کرا.

یه‌کێتى تۆپى پێى ئیسپانیا رایگه‌یاند، کریستانۆ ڕۆناڵدۆ به‌ پێى مادده‌ى 114 سزادراوه‌و بۆ دوو یارى داهاتوو ڕاگیراوه‌ ، به‌پێى زاکه‌ش ئه‌ویاریزانه‌ ناتوانىبه‌شداریبکات له‌ یارى یانه‌که‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که‌ له‌ یانه‌کانى سیڤیلیا و ڕیاڵ سۆسیداد .

دواى ته‌وابوونى یارییه‌که‌ ناوبژیوان، ڕاپۆرتى خۆى بۆ یه‌کێتى تۆپى پێى ئیسپانیا به‌رزکرده‌وه‌ و له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا  ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو  کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ،به‌ بێ تۆپ له‌ یاریزانى به‌رامبه‌رى داوه‌ ، به‌ڵام لێدانه‌که‌ى دوژم کارانه‌ نه‌بووه‌.


زۆرترین خوێندراو