4
7 چوارشه‌ممه‌ یاریه‌کانى گه‌رانه‌وه‌ى قۆناغى چاره‌کى کۆتایى خولى ئه‌وروپا کۆتایی دێت
10/4/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







 چوارشه‌ممه‌به‌ئه‌نجامدانى دوو یارى رکابه‌رییه‌کانى قۆناغى چاره‌کى کۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانى ئه‌وروپا کۆتایان دێت وناسنامه‌ى سه‌رجه‌م یانه‌ گه‌یشتووه‌کان بۆ قۆناغى چوارگۆشه‌ى زێڕینى خوله‌که‌ ئاشکرا ده‌بێت .

هه‌ردوو یاریه‌که‌ له‌یه‌ک کاتدا و له‌ سه‌عات 9 و 45 ده‌قیقه‌ى شه‌و به‌کاتى کوردستان ده‌ست پێده‌کات .

 یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى و هه‌ڵگرى نازناوى دوو وه‌رزى رابردوو له‌نێو یاریگاى سانتیاگۆ بیرنابیۆى تایبه‌ت به‌خۆى روبه‌روى یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى ده‌بێته‌وه‌ ، یانه‌ى شاهانه‌ له‌یاریگاى یانه‌ ئیتاڵیه‌که‌ توانى هه‌نگاوێکى گه‌وره‌ بنێت بۆ گه‌یشتنه‌ قۆناغى پێش کۆتایى ئه‌ویش دواى بردنه‌وه‌ گه‌وره‌که‌ى به‌ 3 گۆڵى بێ به‌رامبه‌ر له‌و یاریه‌ى کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و خاوه‌ن نازناوى باشترین یاریزانى جیهان وه‌ک ئه‌ستێره‌ى یه‌که‌مى یانه‌که‌ى و یاریه‌که‌ خۆى نمایش کرد به‌تۆمار کردنى دوو گۆڵ که‌ گۆڵى دووه‌میان وه‌ک یه‌کێک له‌جوانترین گۆڵه‌کانى ئه‌م وه‌رزه‌ ئه‌ژمار ده‌کرێت به‌هۆى ئه‌و شێوازه‌ى گۆڵه‌که‌ى پێ تۆمار کرد .
 ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ئامانجیه‌تى به‌رده‌وام بێت له‌شکاندنى ژماره‌ پێوانه‌ییه‌کان دواى ئه‌وه‌ى رۆد ڤان نیستلرۆى گۆڵکارى هۆڵه‌ندى تێپه‌راند و له‌ 10 یارى به‌دواى یه‌ک له‌چامپیۆنس لیگ گۆڵى تۆمار کرد/ هه‌رچى یۆڤانتۆسه‌ باش ده‌زانێت ئه‌رکى بۆ گه‌رانه‌وه‌ و به‌رده‌وام بونى کاروانه‌که‌ى زۆر قورس و ئه‌سته‌مه‌ به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌شایسته‌یى ئه‌م وه‌رزه‌ى له‌ئاستى ئه‌وروپا کۆتایى پێ بهێنێت له‌گه‌ڵ نزیک بونه‌وه‌ى له‌به‌ده‌ستهێنانى نازناوى کاڵچۆ .

 ماسیملیانۆ ئه‌لیگرى راهێنه‌رى خانمه‌ پیره‌که‌ له‌لێدوانێکى رۆژنامه‌وانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌تۆپى پێ که‌س نازانێت چى روده‌دات ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ى له‌یارى چون به‌سه‌ر ئێمه‌ هات له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش دوباره‌ بێته‌وه‌  بۆ ئه‌م یاریه‌ سه‌رنجه‌کان له‌سه‌ر گۆنزالۆ هیگواینى هێرشبه‌رى ئه‌رجه‌نتینیه‌ که‌ به‌بێ ئاماده‌بونى پاولۆ دیبالاى هاونیشتمانى سه‌رکردایه‌تى هیڵى پێشه‌وه‌ ده‌کات دواى ئه‌وه‌ى له‌یارى چون دیبالا به‌کارتى سور کرایه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام مه‌هدى بین عه‌تیه‌ى به‌رگریکارو میرالیم پیانیچى یاریزانى هیڵى ناوه‌راست بۆ ئه‌م یاریه‌ ئاماده‌ن و به‌شدارى ده‌که‌ن/ له‌به‌رامبه‌ردا و له‌ ریزه‌کانى ریاڵ مه‌درید سێرجیۆ رامۆسى کاپتن و به‌رگریکار یارى ناکات به‌هۆى وه‌رگرتنى دووه‌م کارتى زه‌رد له‌یارى چون .

 له‌پێشتردا و له‌چامپیۆنس لیگ هه‌ردو یانه‌ 20 جار روبه‌روى یه‌ک بونه‌ته‌وه‌ له‌ 11 یاریدا ریاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌ى تۆمار کردووه‌ .

 یۆڤانتۆس خاوه‌نى 7 بردنه‌وه‌یه‌ و له‌ 2 یاریشدا یه‌کسان بوون / له‌دووه‌م یارى گه‌رانه‌وه‌ى قۆناغى چاره‌کى کۆتایى خوله‌که‌ یانه‌ى بایرن میونشنى ئه‌ڵمانى خاوه‌ن 5 نازناوى پاڵه‌وانێتى یه‌که‌ له‌ئه‌لیانز ئه‌رینا پێشوازى له‌یانه‌ى سیڤیلیه‌ى ئیسپانى ده‌کات .

 یانه‌ باڤاریه‌که‌ ئه‌م یاریه‌ به‌وره‌یه‌کى به‌رزه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات ئه‌ویش دواى یه‌کلا کردنه‌وه‌ى نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى بۆندس لیگا له‌شه‌ممه‌ى رابردوو که‌ بۆ جارى شه‌شه‌م به‌دواى یه‌ک و 28 مین جار بو به‌پاڵه‌وان .

 له‌هه‌مان کاتدا یاریزانانى یۆب هاینکسى راهێنه‌رى به‌ئه‌زمون سه‌رکه‌وتو بوون له‌بردنه‌وه‌ى یارى چون به‌ 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک .

 له‌یارى شه‌ممه‌ى رابردوى بۆندس لیگا له‌به‌رامبه‌ر ئۆکسبۆرگ هاینکس پشوى به‌ لیڤاندۆڤسکى گۆڵکارى پۆڵه‌ندى و تۆماس مۆله‌ر و ماتس هۆمێڵس دا تا بۆ ئه‌م یاریه‌ سود له‌تواناکانیان وه‌ربگرێت .

ئه‌و راهێنه‌ره‌ ده‌یه‌وێت سه‌رکردایه‌تى یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌که‌ بکات بۆ گه‌یشتنه‌ قۆناغى چوارگۆشه‌ى زێڕین بۆ جارى شه‌شه‌م له‌ 7 ساڵى رابردوو  به‌و ئامانجه‌ى سیناریۆى ساڵى 2013 دوباره‌ بکه‌نه‌وه‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانى 3 نازناوه‌ مێژوییه‌که‌ به‌ڵام بۆ ئه‌م یاریه‌ له‌تواناکانى ئارتۆرۆ ڤیدالى چیلى بێ به‌شه‌ به‌هۆى پێکانه‌وه‌.

له‌لاى خۆیه‌وه‌ سیڤلیه‌ى خاوه‌ن پله‌ى حه‌وته‌مى ریزبه‌ندى لالیگا که‌ له‌ 4 یارى رابردوى تامى بردنه‌وه‌ى نه‌کردووه‌ بۆ ئه‌م یاریه‌ تواناکانى ئیڤر بانیگاى بۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌ دواى ته‌واو بونى ماوه‌ى راگرتنه‌که‌ى  پێویسته‌ له‌سه‌ر ڤیچینزۆ مۆنتێلاى راهێنه‌رى ئیتاڵى و یاریزانه‌کانى به‌لانى که‌م له‌یاریگاى یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌که‌ 2 گۆڵ تۆمار بکه‌ن بۆ به‌رده‌وام بونیان له‌خوله‌که‌ به‌ڵام ئه‌و یانه‌یه‌ى که‌ خاوه‌نى 5 نازناوى ئه‌وروپا لیگه‌ شه‌ممه‌ى رابردوو له‌هه‌فته‌ى 31ى لالیگا به‌ 4 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر سێڵتافیگۆ روبه‌روى شکست بۆوه‌  ئه‌وه‌ش وا ده‌کات مۆنتێلا بۆ ئه‌م یاریه‌ ته‌نها بیر له‌ بردنه‌وه‌ بکاته‌وه‌ و هیچى تر هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و کاره‌ ئاسان نابێت له‌به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌کى وه‌ک بایرن میونشن که‌ خاوه‌نى پێکهاته‌یه‌کى تۆکمه‌یه‌ و راهێنه‌رێکى به‌ئه‌زمون سه‌رپه‌رشتیان ده‌کات .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group