سیروان زه‌هاوى :حکومه‌تى فیدراڵی عێراق حکومه‌تى قه‌یرانه‌کانه‌

3/4/2014 2:28:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 
دیمانه‌: سروشت تۆفیق

د. سیروان زه‌هاوى، ئه‌ندامى خولى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ دیدارێکى تایبه‌تى به‌رێبازى ئازادى ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات " کێشه‌ى کورد له‌گه‌ڵ سوننه‌و و شیعه‌ نییه‌، له‌گه‌ڵ گروپێکى ده‌سه‌ڵاتداره‌ که‌ ده‌یانه‌وێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆیان فشار له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان دروست بکه‌ن".

ناوبراو هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات "  حکومه‌تى فیدراڵی عێراق حکومه‌تى قه‌یرانه‌کانه‌ و قه‌یران به‌ قه‌یران چاره‌سه‌ر ده‌کات

بڕینى به‌شه‌ بوودجه‌ى هه‌رێم پێچه‌وانه‌ى یاسایه‌

ئه‌وه‌ى حکومه‌تى ناوه‌ند ده‌یکات به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمى کوردستان نه‌یاسایى و ده‌ستوور و نه‌ له‌گه‌ڵ یاسایى نێوده‌وڵه‌تیشدا ده‌گونجێت، چونکه‌ به‌ پێى ده‌ستوورى عێراق هه‌موو هاوڵاتیانى عێراق یه‌کسانن به‌رامبه‌ر یاسا وه‌ سه‌روه‌ت و سامانى عێراق به‌ یه‌کسانى دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ریاندا.

بڕینى به‌شه‌ بوودجه‌ى هه‌رێم پێچه‌وانه‌ى یاسایى 95ى ساڵى 2004 یاساى به‌ڕێوه‌بردنى دارایى وڵات به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ که‌ باس له‌وه‌ ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت بوودجه‌ دره‌نگ که‌وت ئه‌وه‌ هه‌ر مانگێک یه‌ک له‌سه‌ر دوانزه‌ى بوودجه‌ى ساڵى پێشتر خه‌رج ده‌کرێت واته‌ نابێت موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕاوه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى حکومه‌ى عێراقى کردوێتى پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره‌، ئه‌مه‌ له‌لایه‌که‌وه‌ پێچه‌وانه‌ى یاسایى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانیشه‌ ده‌بێت حکومه‌ت به‌ یه‌کسانى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانه‌که‌ى بکات، به‌ڵام ده‌بینین حکومه‌تى عێراق به‌ یه‌کسانى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى ناکات بۆ هاوڵاتى شاره‌کانى ترى عێراق بوودجه‌ ده‌نێرێت بۆ هه‌رێمى کوردستان ناینێرێت، ئه‌وه‌ى که‌ حکومه‌تى عێراق ده‌یکات ته‌میزێکى عونسوریشه‌ ئه‌ڕواته‌ بوارى جینۆسایدى ئابوورى خه‌ڵکى کوردستان ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ى جاڕى گه‌ردوونى مافه‌کانى مرۆڤه‌ وه‌ پێچه‌وانى نه‌هێشتنى جینۆسایدیشه‌، ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق ده‌یکات له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێمى کوردستاندا ناچێته‌ چوارچێوه‌ى یاساییه‌وه‌، به‌ڵکو فشارێکى سیاسیه‌ دژى هه‌رێمى کوردستان به‌کارى ده‌هێنێت، فشاره‌ سیاسییه‌که‌ش دیاره‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى کوردستان و میدیاکانى کوردستات پشتگیرى ئه‌وه‌ بکه‌ن بۆ ئه‌نجامه‌کانى دواى هه‌ڵبژاردن جۆرێک له‌ ڕێکه‌وتن بکه‌ن له‌گه‌ڵ لیسته‌که‌ى ئه‌وه‌ گروپه‌ى ئێسته‌ حکوم ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ عێراقدا ئه‌مه‌یه‌ فشاره‌ سیاسییه‌که‌ و هیچى تر نییه‌.

مالیکى ده‌یه‌وێت وه‌ک بانگه‌شه‌یه‌کى هه‌ڵبژاردنى بۆ خه‌ڵکى عێراقى بسه‌لمێنێت که‌وا  جیاوازى ناکات بڵێت ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و ڕومادیش فشار ده‌که‌ین به‌شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان له‌سه‌ر هه‌ندێک ناوچه‌ى شیعه‌ش فشار ده‌کات وه‌ک که‌سایه‌تێکى نه‌ته‌وه‌ى پشتیوانى خۆى نیشان بدات، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا خه‌ڵکى عێراق باش له‌وه‌ تێگه‌شتوون پێشتریش دووباره‌ کراوه‌ته‌وه‌ ئه‌م حکومه‌تى فیدراڵییه‌ى عێراق حکومه‌تى قه‌یرانه‌کانه‌ و قه‌یران به‌ قه‌یران چاره‌سه‌ر ده‌کات، ئه‌وه‌ دیاره‌ لاى هه‌موو حزبه‌ سیاسییه‌کانى عێراق.

نابێت په‌نا بۆ دادگایى ده‌ستوورى ببات 

ئه‌گه‌ر چى به‌ پێچه‌وانه‌ى یاساوه‌ هه‌رێمى کوردستان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، ناکرێت په‌نا بباته‌ دادگاى ده‌ستوورى وه‌ک ئه‌وه‌ى هه‌ندێک یاسا ناس ئاماژه‌ بۆ ده‌که‌ن، چونکه‌ له‌ دادگاى ده‌ستورى له‌ کۆى نۆ ئه‌ندام کورد دوو ئه‌ندامى هه‌یه‌، بۆیه‌ مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ که‌ ئه‌وانیش به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان ئه‌و دوو کورده‌ش سه‌رکه‌توو نه‌بن، چونکه‌ که‌مینه‌ن، وه‌ک چۆن کورد له‌ په‌رله‌مان و حکومه‌ت که‌مینه‌ین له‌ دادگاى باڵاش که‌مینه‌ین، بۆیه‌ باش نییه‌ په‌نا ببرێته‌ به‌ر ئه‌و دادگایه‌، به‌ڵام وه‌ک پرسه‌که‌ کورد یاسا و ده‌ستوور له‌ پشتمانه‌ بێگومان هه‌موو شت یاسا و ده‌ستوور نییه‌ له‌ عێراقدا و که‌مینه‌ و زۆرینه‌ حکوم ده‌کات، بۆیه‌ ئه‌وه‌ مه‌ترسى خۆى هه‌یه‌ په‌نابردنه‌ به‌ر دادگاى فیدراڵى.

هه‌ڵبژاردن نزیک بووه‌ته‌وه‌

فشار چییه‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بکات ڕێکخراوه‌ نێَوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیشه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ى عێراق ده‌یکات به‌ پێچه‌وانه‌ى ڕێکه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و یاسا ناخۆیه‌ نیشتمانیه‌کانه‌وه‌ ده‌یکات بۆ ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بێنه‌ ده‌نگ، ئه‌مه‌ کاتى خۆى ڕژێمى پێشوو ئابلوقه‌ى ئابوورى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان دانا ئه‌و کاته‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌کى فه‌ره‌نسا نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بڕیارێکى ده‌رکرد که‌ له‌ 13%و نیوى نه‌وتى عێراق که‌ ده‌فرۆسرێت بدرێت به‌ هه‌رێمى کوردستان، بۆئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان خۆى به‌ڕێوه‌ ببات، ئه‌گه‌ر حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ى خۆى به‌رده‌وام بێت به‌رامبه‌ر هه‌رێمى کوردستان داواى ئه‌وه‌ بکرێت له‌ نه‌وه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک فشارێک بۆ سه‌ر حکومه‌تى عێراق، به‌ڵام عێراق به‌رده‌وام نابێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیک بوه‌ته‌وه‌، وه‌ک فشارێکى سیاسى له‌سه‌ر کورد به‌کارى ده‌هێنێت له‌ ڕووى په‌یوه‌ندى ناخۆییه‌وه‌ کورد ده‌بێت په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ گروپه‌ شیعه‌کانى تر ئه‌وانوى له‌ده‌ره‌وه‌ى گروپى ده‌سه‌ڵاتن په‌یوه‌ندى خۆیان توندوتۆڵ بکه‌ن له‌گه‌ڵ برا سوننه‌کاندا قه‌زیه‌که‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق به‌ ته‌سکى بێڵنه‌وه‌ ئه‌و گروپه‌ى ئێستا حکوم ده‌کات، نه‌یکه‌نه‌ مه‌سه‌له‌ى عه‌ره‌ب و کورد و سوننه‌و و شیعه‌ ئه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى کورد نییه‌.
کێشه‌ى کورد له‌گه‌ڵ سوننه‌و و شیعه‌ نییه‌، له‌گه‌ڵ گروپێکى ده‌سه‌ڵاتداره‌ که‌ ده‌یانه‌وێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆیان فشار له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان دروست بکه‌ن ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌که‌یانه‌.

کورد ده‌بێت به‌ عاتفیانه‌ بڕیار نه‌دات

پێویستى به‌ لێکۆلینه‌وه‌ هه‌یه‌، نابێت کورد بکه‌وێته‌ داوى ئه‌وه‌ى که‌ هه‌ندێک هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت.
سه‌ربه‌خۆى و کۆنفیدراڵێت خه‌ونى هه‌موو کوردێکه‌، به‌ڵام ئه‌وان فشار له‌سه‌ر کورد دروست ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى کورد سه‌ربه‌خۆى خۆى ڕابگه‌یه‌نێت ده‌بێت کورد زۆر وریایانه‌ مامه‌ڵه‌ بکات عێراق خۆى به‌ره‌و دابه‌ش بوون ده‌چێت با ئۆباڵه‌که‌ى نه‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆى کورد، چونکه‌ گه‌ر کورد ببێته‌ هۆکارى ئه‌و دابه‌ش بوونه‌ ئه‌وه‌ دونیا له‌ کورد زویر ده‌بێت، چونکه‌ نه‌ ئه‌مریکا و سعودیه‌ و قه‌ته‌ر و ئیران و نه‌ تورکیا ئه‌یانه‌وێت، به‌ڵام عێراق دوور له‌ کورد خۆى به‌ره‌و دابه‌ش بوون ده‌چێت، نێوان شیعه‌و سوننه‌ گه‌شتۆته‌ بنبه‌ست، بۆیه‌ با داره‌که‌ له‌سه‌ر کورد نه‌شکێته‌وه‌.
کورد ده‌بێت به‌ عاتفیانه‌ بڕیار نه‌دات، ئه‌گه‌ر چه‌ مافى چاره‌نوس و کۆنفیدراڵى ئاواتى هه‌موو کوردێکه‌ ئه‌بێت سه‌برى تێدا بکرێت و بڕیارى بپه‌له‌ى تێدا نه‌درێت ئه‌م فشارانه‌ نه‌مانباته‌ ئه‌وه‌ى که‌ بڕیارێکى به‌په‌له‌و بێ لێکۆلینه‌وه‌ بده‌ین.
   
 


زۆرترین خوێندراو