په‌رله‌مانتارێک : ئه‌مریکا پشتگیرى له‌ حکومه‌تى ناوه‌ندى ده‌کات

3/4/2014 2:58:00 PM
جەماوەر نیوز

جه‌ماوه‌رنیوز 

عوزه‌یر حافز، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران عێراق له‌ دیدارێکى رۆژنامه‌ى رێبازى ئازادى  ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات " مالیکى له‌ڕێگه‌ى موچه‌ بڕینه‌وه‌ ده‌یه‌وێت فشار له‌سه‌ر هه‌رێم دروست بکات".

ناوبراو هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات " په‌رله‌مانتارانى و به‌رپرسه‌ کورده‌کان له‌ به‌غداد هیچ کاریگه‌رێکى ئه‌وتۆیان نابێت ئه‌وه‌ ئاگامان لێیه‌ له‌ کاتى ده‌نگدان به‌ بڕینى بوودجه‌ وه‌زیره‌ کورده‌کان ده‌نگى ناڕه‌زاییان لێبه‌رز بویه‌وه‌" .

*بڕینى به‌شه‌ بوودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌ لایه‌ن مالیکییه‌وه‌ تاچه‌نده‌ یاسایى و ده‌ستوورییه‌؟

پێدانى موچه‌ى هه‌ر هاوڵاتییه‌ک له‌ زاخۆوه‌ تا به‌سره‌ مافى نیشتمانى هه‌ر هاوڵاتێکه‌ به‌سه‌ر حکومه‌تى عێراقه‌وه‌، موچه‌ بڕین به‌ هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ک بێت و ببێته‌ هۆى تێکچونى سیاسییه‌کانى عێراق، بۆیه‌ له‌لایه‌ک ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورى عێراقییه‌ و پێچه‌وانى هه‌موو هاوڵاتى بوونێکه‌ له‌ هه‌مان کاتێکدا بڕینى موچه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن مالیکییه‌وه‌ ئه‌توانین بلێن هۆکارى تێکچونى سیاسى حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمه‌.

مالیکى به‌و موچه‌ بڕینه‌ ده‌یه‌وێت فشار له‌سه‌ر هه‌رێم دابنێت.
له‌ هه‌مان کاتدا ئێمه‌ وه‌ک په‌رله‌مانتارانى هه‌موو فراکسیۆنه‌ کوردییه‌کان بڕینى به‌شه‌ بوودجه‌ى هه‌رێم به‌ پێچه‌وانى ده‌ستوور و یاسایى عێراقى ده‌زانین و ئیدانه‌ى ده‌که‌ین.

*وه‌ک په‌رله‌مانتاران هه‌وڵه‌کانتان به‌ کوێگه‌شتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى فشار له‌سه‌ر مالیکى دروست بکه‌ن که‌ به‌شه‌ بوودجه‌ى هه‌رێم بنێرێت؟

په‌رله‌مانتارانى و به‌رپسه‌ کورده‌کان له‌ به‌غداد هیچ کاریگه‌رێکى ئه‌وتۆیان نابێت ئه‌وه‌ ئاگامان لێیه‌ له‌ کاتى ده‌نگدان به‌ بڕینى بوودجه‌ وه‌زیره‌ کورده‌کان ده‌نگى ناڕه‌زاییان لێبه‌رز بویه‌وه‌ و ساڵى ڕابردوو په‌رله‌مانتارانى کورد دوو مانگ دانیشتنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقمان بایکۆت کرد له‌ تێنه‌په‌ڕاندنى بوودجه‌، به‌ڵام ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانى تر توانیان بوودجه‌ تێپه‌ڕێنن هیچ پێویستیشیان به‌ کورد نه‌بوو ئه‌مه‌ نه‌ په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌ کورده‌کانى کاریگه‌ریان نابێت و کێشه‌که‌ کێشه‌یه‌کى سیاسییه‌ و به‌ ڕێکه‌وتنى سیاسى چاره‌سه‌ر ده‌کرێت کێشه‌که‌ نه‌ک به‌ په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌کان.

*هیچ هه‌نگاوێک هه‌یه‌ بۆ نزیک بونه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌رێم حکومه‌ت عێراق بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه‌ تێپه‌ڕێنرێت؟

تا ئه‌مڕۆیش هه‌ست ناکه‌م هه‌نگاوێکى ئه‌و تۆ هه‌بێت که‌ مایه‌ى دڵخۆشى بێت، به‌ڵام هه‌موو لایه‌نه‌کان ئه‌وانه‌ى که‌ دۆستى عێراقن به‌ تایبه‌تى وه‌فدێکى یه‌کێتى زانایان به‌ره‌و شار نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا که‌وتۆته‌ ڕێ که‌ بتوانن سه‌ردانى مه‌راجیعه‌ شیعه‌کان بکه‌ن، چونکه‌ ئێمه‌ وه‌ک کورد ڕێکه‌وتنێکى مێژویمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شیعه‌کاندا له‌ پێش ئه‌وه‌ى که‌ ڕژێمى به‌غداد بڕوخێت و دواتریش، به‌ڵکو ئه‌وه‌ کاریگه‌رێکى هه‌بێت مه‌راجیعى شیعیه‌کان بتوانن موچه‌ى خه‌ڵکى نه‌خرێته‌ ململانیه‌ى سیاسى به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان ته‌فسیرى بۆ نه‌که‌ن ئه‌وه‌ى من هه‌ستى پێبکه‌م مه‌راجیعى دینى کاریگه‌رى بکه‌نه‌ سه‌ر مالیکى.

*ڕۆڵى ئه‌مریکا له‌م قه‌یرانه‌ چۆن ده‌بینرێت بۆ چاره‌سه‌ر کردن؟

ئه‌مریکا تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێده‌کرێت پشتگیرى له‌ حکومه‌تى ناوه‌ند ده‌کات به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان پشتى کردۆته‌ کورد و په‌یوه‌ندى کورد و ئه‌مریکا له‌م بارودۆخه‌دا په‌یوه‌ندێکى ئاسایى نییه‌، پێویست به‌وه‌ ده‌کات سه‌رکردایه‌تى کورد چاوێک بخشێنێته‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌کانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌وروبه‌ر و ئه‌مریکادا، گه‌ر وابڕوات مالیکى به‌ بێ گوێدانى هیچ ڕێکه‌وتنێک ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ قه‌یرانه‌کان قوڵتر ده‌کاته‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو