4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : هه‌ر پرۆتۆکۆڵێک ئیمزا بکه‌ین ئه‌گه‌ر هێزمان نه‌بێت ئه‌بێته‌ ئه‌رشیف
28/10/2016


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز



به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌په‌راوێزى به‌شداریکردن له‌ دیدارى میرى له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌که‌ناڵى روداو ئاماژه‌یدا به‌ بارودۆخى ناوخۆى کوستان و کێشه‌ى نێوان لایه‌نه‌ سیاسه‌کان و رێگه‌ چاره‌ى گونجاو بۆ ده‌ربازبون له‌ودۆخه‌ سیاسیه‌ چه‌ق به‌ستوه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌ .
ده‌قى دیداره‌که‌ى به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود 

هیوا جه‌مال : ئێوه‌ جه‌نابتان له‌وه‌فده‌که‌ى به‌غدا دابون وه‌له‌ناوخۆش به‌وه‌ ناسراون که‌به‌راشکاوانه‌ قسه‌ئه‌که‌ن ره‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان چۆن به‌ره‌و باش بون ده‌چێ ،هه‌مووى باس له‌وه‌ ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆ دا کۆک نه‌بن مه‌ترسى زۆرتر کاریگه‌رى ده‌بێت و زوتر دێته‌ ناومانه‌وه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : زۆر سوپاس زۆر راشکاوانه‌ نیم هانم ئه‌ده‌ى بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ بکه‌م راسته‌ هه‌موو که‌س باسى یه‌ک هه‌ڵوێستى و رێکخستنى ماڵى کوردى ده‌کات ،به‌ڵام له‌راستیدا  به‌کردار وانیه‌ چونکه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تى له‌به‌ر چاو ئه‌گیرێن ئه‌وه‌نه‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى له‌به‌رچاو ناگیرێ ،چونکه‌ هه‌ریه‌که‌ له‌بۆچونى حزبه‌که‌ى خۆیه‌وه‌ سه‌یر ده‌کات ،ئه‌گه‌ر حزبه‌که‌ى سه‌رکه‌وتوو بوو ئه‌وا کورد سه‌رکه‌وتووه‌ ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر حزبه‌که‌ى سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو ئیمتیازیاتى زۆرترى به‌رنه‌که‌وت ئه‌وا کوردیش سه‌رکه‌وتوو نیه‌ ،ئه‌مه‌ش له‌ئێستادا دروست بووه‌ که‌بوه‌ته‌ یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ى که‌لایه‌نه‌کان نه‌گه‌نه‌ رێکه‌وتن و ماڵى کورد رێکبخه‌ن ، بۆیه‌ له‌ئێستادا یه‌کهه‌ڵوێستى ته‌نها له‌ریزه‌کانى پێشه‌وى شه‌ڕو به‌رگرى به‌رامبه‌ر به‌داعشدا هه‌یه‌ ،وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌که‌رکوک رویدا ،واته‌ له‌ناو ریزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا یه‌کهه‌ڵوێستى هه‌یه‌. ووتیشى : هیوادارم حزبه‌سیاسیه‌کان وه‌ک هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ بیر بکه‌نه‌وه‌ هه‌روه‌ک چۆن له‌به‌ره‌کاندا یه‌کهه‌ڵوێستن .


هیوا جه‌مال : سه‌رکرده‌کان گه‌شبینیان پێوه‌ دیاره‌ رێگه‌ چاره‌یه‌ک هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى ئه‌و یه‌کریزیه‌ش له‌ناوخۆدا هه‌بێت ؟

  به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ئه‌گه‌ر له‌خاڵى سفره‌وه‌ بگه‌رێینه‌وه‌ بۆ دواوه‌ ئێستا وه‌زعمان زۆر باشه‌ ، له‌ئێستادا له‌روى په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تى پشتیوانى وڵاتانى ئه‌وروپا  باشه‌ ، ره‌نگه‌ کورد  وه‌ک میلله‌تێک نه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆدواوه‌ ،به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ حزبێک زه‌ره‌ربکات یان حزبێک زه‌ره‌ر نه‌کات ،بۆیه‌ ره‌نگه‌ له‌هه‌ندێ په‌ناڵ و کۆبونه‌وه‌و کۆنفرانسه‌کانى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى ،کورد به‌شدار نه‌بێت به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له‌و کۆبونه‌وه‌دا، واته‌ ناتواندرێ خه‌ت به‌سه‌ر کوردا بهێنرێت ،به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى کورد له‌ناوخۆیاندا ناتوانن له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ رێکه‌ون .

هیوا جه‌مال : ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ پێش راپه‌رین پێشمه‌رگه‌یه‌کى ساده‌بوون و وتویانه‌ بۆ کورد بۆ کوردستان تێده‌کۆشین ئێستا چیه‌ واى کردووه‌ که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارنه‌ له‌به‌ر خاترى به‌رژوه‌ندى خۆیان و حزبه‌که‌یان مه‌وزوعى کوردایه‌ت و نیشتمانى و کورد به‌گشتى بخه‌نه‌ دواوه‌ ،ئه‌م سڕه‌  چییه‌ دروست بووه‌؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : پیموایه‌ بیرکردنه‌وه‌کان جیاوازن من هاورام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌هه‌ندێ له‌و که‌سانه‌ پاته‌ى لاسیکسان له‌ پێدابووه‌و هه‌ندێکیان کراسیشیان له‌به‌ر نه‌بوو من خۆم نزیک بووم ، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى مه‌زه‌ى وه‌زعى دارایى و  ده‌سه‌ڵات گه‌یشته‌ لایان وه‌کو سه‌رۆخشیان لێهاتووه‌  زۆر ئاگایان له‌خۆیان نیه‌،له‌گه‌ڵ رێزم بۆ سه‌رخۆش ، واته‌ مه‌ستیه‌ک یان غروریه‌کیان پێوه‌ دیاره‌ ، ئه‌وه‌نده‌ى هه‌وڵه‌کانیان بۆ ئیمتیازى حزبه‌که‌و شه‌خسه‌که‌و که‌سه‌که‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ قه‌زیه‌ى میلله‌ته‌که‌و بۆ کورد نیه‌ ، له‌برى ئه‌وه‌ى حزب وسیله‌ بێت بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجى میلله‌ته‌که‌ ، به‌ڵکو میلله‌ت ده‌که‌ن به‌وه‌سیله‌ بۆ کاره‌که‌ى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن ،بۆیه‌ ده‌بینین له‌هه‌ر شوێنێکه‌وه‌ هه‌ریه‌کێک به‌ناوى چینێکه‌وه‌ یان توێژێکه‌وه‌ ده‌یکات به‌وه‌سیله‌ بۆئه‌وه‌ى مه‌به‌سته‌کانى خۆى جێ به‌جێ بکات .

هیوا جه‌مال : ته‌نها له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ یه‌ک ریزى هه‌یه‌ ئه‌م یه‌کریزیه‌ چ په‌یامێک ئه‌دات به‌ناوخۆ تایه‌کریزى هه‌بێت؟
به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : له‌راستیدا ده‌بێت لایه‌نه‌سیاسیه‌کان یان ئه‌وانه‌ى که‌خۆیان به‌به‌رپرس ئه‌زانن له‌وڵاتدا چاو له‌هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن له‌کاتێکدا پێشمه‌رگه‌ خۆى به‌خت ده‌کات و گیانفیدایى ده‌کات له‌پێناو ئه‌م ئه‌من وئاسایشه‌ى له‌هه‌رێمه‌که‌ماندا هه‌یه‌ ،ئه‌گه‌ر هه‌ینى پچیته‌ هاوینه‌ هه‌واره‌کان ره‌نگه‌ نه‌زانى له‌م هه‌رێمه‌ شه‌ڕهه‌یه‌ ، له‌تونس ته‌قینه‌وه‌یک بوو 20 که‌س کوژرا ئه‌وه‌ ساڵێکه‌ ئه‌و وڵاته‌ بارى نائاسایى راگه‌یاندووه‌ .

 هیوا جه‌مال :ئه‌و نارێکى و ناته‌باییه‌ى ناوخۆ له‌که‌رکوکدا ره‌نگى دایه‌وه‌ به‌تایبه‌تى که‌ کۆمه‌ڵێک چه‌کدارى داعش هاتنه‌ ناوکه‌رکوکه‌وه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ئه‌وروداوه‌ش شوێنه‌وارێکى پێوه‌دیاره‌ ،شوێنه‌وارى ناکۆکیه‌کان ، به‌ڵام به‌گشتى خه‌ڵکى که‌رکوک و حزب ولایه‌نه‌سیاسیه‌کان یه‌کهه‌ڵوێست بوون به‌رامبه‌ر به‌چه‌کدارانى داعش ،چونکه‌ دوژمن جیاوازى ناکات له‌نێوانیان هاوڵاتیه‌ک و خزمه‌تگوزارێک و پێشمه‌رگه‌یه‌ک و به‌رپرسێک له‌که‌رکوک ،بۆیه‌ ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ له‌شارى که‌رکوک یه‌کریزى و یه‌کهه‌ڵوێستى تیایدا دروست کردبن.

هیوا جه‌مال : جه‌نابت هه‌م وه‌کو پارتیزانێک هه‌م وه‌ک و شاره‌زایه‌کى شه‌ڕ،ئه‌وه‌ى  که‌رکوک چاره‌سه‌رکردنه‌که‌ى ، چاره‌سه‌رێکى دروست بوو ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : من پێموایه‌ پێویست بووچاره‌سه‌ره‌که‌ باشتر بکرێت ،نه‌ده‌بوو به‌وشێوه‌یه‌ ئه‌و خه‌ساره‌ گه‌وه‌ره‌یه‌ بدرێت ، به‌و خه‌ساره‌ته‌ى له‌که‌رکوک درا ره‌نگه‌ بمانتوانیایه‌ سه‌دان کیلۆمه‌تر له‌ده‌ستى داعش ئازاد بکرایه‌ و ئه‌وه‌نه‌ش خه‌ساره‌مان نه‌ئه‌دا ، واته‌ شپرزه‌ییه‌کى پێوه‌ دیاربوو، به‌تایبه‌تى به‌رپرسه‌ راسته‌خۆکان هه‌ندێکى ئاماده‌ نه‌بوو ئه‌وانه‌ ره‌نگه‌ کاریگه‌رى هه‌بوو بێت .

هیوا جه‌مال : ئێستا چه‌ند له‌خاکى باکورى کوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌ ژێر ده‌ستى پێشمه‌رگه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى  مه‌حمود : پێموایه‌ له‌ 42% ى خاکى کوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ژێر ده‌ستى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌وناوچانه‌ واته‌ دواى شه‌ڕى  داعشه‌وه‌ ، له‌ئێستادا له‌ 3 % بۆ4% ى خاکى کوردستان له‌هه‌موو شوێنه‌کان ماوه‌و ئازاد نه‌کراوه‌ ،واه‌ ته‌هه‌موو گونده‌ کوردیه‌کان ئازاد کراون به‌ڵام هه‌ندێ خاک ماوه‌ .

هیوا جه‌مال : دواى ئه‌وه‌ى که‌ئه‌وبه‌شه‌که‌مه‌شى که‌ماوه‌ته‌وه‌ هاته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى پێشمه‌رگه‌ ،رۆڵى پێشمه‌رگه‌ چى لێ دێت .؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ئه‌وخاکه‌ى ئێستا له‌ده‌ستى پێشمه‌رگه‌دایه‌ ،خۆتان ئه‌زانن له‌ماده‌ى 140 که‌ده‌هاته‌ سه‌رچۆڵ کردنى زه‌ویه‌کان به‌ڵام زه‌ویه‌کانیان چۆڵ نه‌ئه‌کرد ،وه‌هه‌رخاکێک له‌شه‌ڕدا ده‌ستى هه‌رلایه‌ک که‌وت ره‌نگه‌ ئاسان نه‌بێت به‌بێ به‌رامبه‌ر چۆڵى بکات ، به‌ڵام ئه‌م خاک و ئه‌رزه‌ پێویستى به‌پشتیوانى یاسایى هه‌یه‌ به‌رێکه‌وتنى سیاسی هه‌یه‌ ، چونکه‌ ئه‌م خاکه‌ هى کورد بووه‌ به‌مه‌رسومى کۆمارى  کراوه‌ به‌ هى عه‌ره‌ب ئینجا دراوه‌ به‌که‌سێکى ترو به‌ناوى که‌سى تره‌وه‌یه‌ ،چۆن به‌پشتیوانى یاسایى جارێکى تر ئه‌و زه‌ویه‌ بگێڕینه‌وه‌ .

هیوا جه‌مال : کورد ئێستا کامیانى هه‌یه‌ رێکه‌وتنى سیاسى یان پشتیوانى یاسایى ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : له‌پێشدا پێویستمان به‌رێکه‌وتنى سیاسى هه‌یه‌ هه‌نگاوى بۆنراوه‌ ئێستا وه‌ک بینیتان وه‌فده‌که‌ چوون بۆ به‌غدا ،دواى ئه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى رویداوه‌  بۆیه‌که‌مجاره‌ له‌دواى 25 ساڵ جه‌یشى عێراقى بێته‌ کوردستان و کورد نه‌کوژێ ئه‌وه‌ش گرنگه‌ وه‌ پێشمه‌رگه‌ هاوکارى بکات به‌ره‌و موسڵ و ناوچه‌کانى تر .

هیوا جه‌مال : کورد له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریکردنى پێشمه‌رگه‌ بۆ شه‌ڕى موسڵ چى ده‌ستکه‌وتووه‌و چى داواکردووه‌ ،جه‌نابیت ئه‌ندامێکى وه‌فده‌که‌ بووى بۆ به‌غدا هیچ به‌لێن و وه‌عدێ دراوه‌؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ئه‌وناوچانه‌ى که‌دیاریکراوه‌ پێشمه‌رگه‌ ئازادى بکات کوردستانه‌ ،ئێمه‌ زاجبى خۆمانه‌ ئه‌و گوندانه‌ى که‌کوردن و کوردستانین ئازادى بکه‌ین ،وه‌ک بینیتان ئه‌و خه‌ڵکه‌ى گونده‌کان که‌ئازاد ئه‌بێت هه‌مووى کوردن ، هه‌روه‌ها خه‌ڵکى ئه‌وناوچانه‌ زۆربه‌ى زۆرى ئاواره‌یه‌و له‌هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانیه‌ ،ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ ئازادى نه‌کات و خه‌ڵکه‌که‌ى بۆ نه‌گرێنێته‌وه‌ ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر جه‌یشى عێراقى ئازادى بکات رێگه‌ نه‌ده‌ن کورده‌کان بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌مه‌ خاڵى یه‌که‌مه‌ .

خاڵى دووه‌م تاموسڵ داعشى تیابێت مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌ولێرو دهۆک وسلێمانى هه‌یه‌ ،هه‌روه‌ها رێکه‌وتنێک له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا کرا ،ره‌نگه‌ رێکه‌وتنه‌که‌ سه‌ربازى بێت ،به‌ڵام بۆ کورد رێکه‌وتنێکى سیاسى و ئیدارى و سه‌ربازیه‌ .چونکه‌ کاتى خۆى بڕیارى 688 وتیان بڕیارێکى مرۆییه‌ بۆ خه‌ڵک به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ دواتر بوو به‌بریارێکى سیاسى ئه‌و سنوره‌ى که‌هه‌یه‌ له‌ئێستادا .

هیوا جه‌مال : به‌ڵام چه‌ند جار وتیان شه‌ڕى موسڵ دواکه‌وتووه‌ ،له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌بێت پێش شه‌ڕى موسڵ رێکه‌وتنێکى سیاسى بکرێت به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ به‌غدا ، که‌واته‌ هیچ رێکه‌وتنێکى سیاسى له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌کراوه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : به‌ڵێ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا کراوه‌ و خاڵ به‌خاڵ واژۆ کراوه‌ ،چۆن ئێمه‌ تاکوێ برۆین ئه‌وان تاکوێ بێن ،چۆن پشتیوانى له‌جه‌یشى عێراقى بکه‌ین و رێگایان بۆبکه‌ینه‌وه‌ بۆ موسڵ ،ئه‌وانیش چى بکه‌ن هاوکارى سه‌ربازى بۆ پێشمه‌رگه‌ ،ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌ک بێت ، ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌کى سیاسیه‌ ، ئازادکردنى شارى موسڵ ئه‌وه‌نده‌ سیاسیه‌ ئه‌وه‌نده‌ قه‌ومیه‌ ئه‌وه‌نده‌ مه‌زهه‌بیه‌ ،ئه‌وه‌نده‌ تایفیه‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌ربازى نیه‌ .

هیوا جه‌مال : کێ وکێ ئه‌م رێکه‌وتنه‌یان ئیمزا کردووه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و به‌رێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق .

هیوا جه‌مال : ئه‌مرێکه‌وتنه‌ چه‌ند خاڵه‌و جه‌نابیت هیچ زانیاریه‌کت هه‌یه‌ له‌باره‌یه‌وه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ئه‌مجاره‌ى که‌رۆیشتن پرۆتۆکۆڵه‌که‌ ئاماده‌ کرا و چه‌ند رۆژێک ئه‌بێت ئیمزا کراوه‌ .

هیوا جه‌مال : هیچ زانیاریت له‌باره‌ى ناوه‌رۆکه‌که‌ى هه‌یه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : به‌ڵێ ئاگام له‌هه‌ندێ له‌خاڵه‌کان هه‌یه‌ زیاتر ئه‌وه‌ى کراوه‌ بۆ دابه‌شکردنى ناوچه‌کانه‌ ،ئه‌وناوچانه‌ى که‌کورد ئازادى ئه‌کات ،کورد تیایدا ئه‌مێنێته‌وه‌ ،ئه‌وناوچانه‌شى که‌جه‌یشى عێراقى ئازادى ئه‌کات ئه‌وان ئه‌مێننه‌وه‌ ،به‌ڵام ئاگایان له‌یه‌کترى هه‌یه‌ و ته‌نسیق هه‌یه‌ له‌نێوانیاندا .

هیوا جه‌مال : واته‌ ئه‌وه‌ى که‌کورد ئازادى کرد تیایدا ئه‌مێتێته‌وه‌ ،بروات وایه‌ ئه‌مه‌ خاڵێکى دڵخۆش که‌ربێت بۆ خه‌ڵکى کورد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى خاکى کوردستان بۆ ژێر ده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى کوردى ؟

به‌رێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ئێمه‌ هه‌رچى پرۆتۆکۆڵى سیاسى و سه‌ربازى و ئیدارى هه‌رچیه‌ک ئیمزا بکه‌ین ئه‌گه‌ر هێزمان نه‌بێت ئه‌بێته‌ ئه‌رشیف ،خۆمان ئه‌بێت ئه‌مرى واقع دروست بکه‌ین .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group