4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ریفراندۆم تاپۆى ره‌شى میلله‌تى کورده‌و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌
15/11/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌دیدارێکى تایبه‌تى جه‌ماوه‌رنیوز سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى هه‌رێمى کوردستان  وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ریفراندۆم  ده‌ڵێت : حکومه‌تى عێراقى ره‌نگه‌ ئێستا خۆى به‌براوه‌و کورد به‌دۆڕاو بزانێ به‌ڵام زۆر هه‌ڵه‌یه‌ ،خۆشیان باش ئه‌زانن که‌ ئه‌نجامى ریفراندۆم هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ ته‌نها به‌ئه‌نجامدانى ریفرانۆدۆمێکى تر نه‌بێت .


جه‌ماوه‌رنیوز : ئایا ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌کاتى خۆیدابوو وه‌پێشتر کارى بۆ کرابوو یاخود یه‌کلایه‌نه‌ هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامى دا؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆم ئه‌بێت بپرسین ریفراندۆم بۆکرا له‌ ده‌رئه‌نجامى چى بوو ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه‌ له‌دواى روخاندنى رژێمى به‌عس له‌ ساڵى 2003 به‌ته‌ماى عێراقێکى نوێ بووین وه‌ ده‌ستورێکمان دانا له‌عێراق هه‌رچه‌نده‌ ده‌ستوره‌که‌ من وه‌ک خۆم پێى رازى نه‌بووم و ده‌نگیشم بۆ نه‌داوه‌ ،به‌ڵام ده‌ستورێک دانرا له‌عێراق که‌هه‌موو پێکهاته‌کانى عێراق پێکه‌وه‌ بتوانن له‌عێراقێکى نوێدا بژین ، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌وه‌ى جێبه‌جێ نه‌کرا ده‌ستورى عێراق بوو،ئه‌وه‌ى که‌ هه‌ربه‌ عه‌قڵیه‌ته‌که‌ى جاران سه‌یریان ئه‌کرد کاربه‌ده‌ستانى به‌غدا بوون ،وه‌نه‌یانتوانى و سه‌بریان نه‌کرد بتوانن و بگه‌نه‌ ئه‌وه‌ى که‌پێکه‌وه‌ژیانى راسته‌قینه‌ هه‌بێت .

 ئه‌وان هه‌میشه‌ پێش باسى ریفراندۆمیش هه‌میشه‌ ئاینووت دواى شه‌ڕى داعش ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌گرینه‌وه‌ و ئه‌و ناوچانه‌ هى ئێمه‌یه‌ ،باسى ئه‌وه‌شیان ده‌کرد که‌ئه‌وده‌ستوره‌ش پێویستى به‌گۆڕانکارى هه‌یه‌ ،چونکه‌ ئه‌و ده‌ستوره‌ له‌کاتێکدا نوسراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ ئه‌وان ئاگادار نه‌بوون یاخود ئه‌مه‌ریکا هاتووه‌ ئه‌و ده‌ستوره‌ى داناوه‌ ،واته‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌وان رازى نه‌بوون که‌کورد شه‌ریکیان بێت له‌م وڵاته‌ و پێیان خۆش نه‌بوو کورد شه‌ریکیان بێت .

ریفراندۆم بۆئه‌وه‌ نه‌بوو ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نین به‌ڵکو ریفراندۆم بۆ یه‌کده‌نگى خه‌ڵکى کوردستان بوو ،بۆیه‌وه‌ى تۆ تێبگه‌یت و بزانى که‌زۆر که‌س به‌ناوى میلله‌تى کورده‌وه‌ قسیه‌ان ده‌کرد "کورد برسیه‌تى ده‌وڵه‌تى ناوێ " ، ریفراندۆم له‌لاى ئێمه‌ زۆر گرنگ و گه‌وره‌ بوو ،ره‌نگه‌ ریفراندۆم بۆ هه‌ڵبژاردنى موختارى گه‌ڕه‌کێک ده‌کرێ ،ریفراندۆم بۆ دیاریکردنى زه‌ویه‌کى بۆش له‌گه‌ره‌کێکدا بۆ ئه‌وه‌ى بکرێ به‌ قوتابخانه‌ یان باخچه‌ یاخود نه‌خۆشخانه‌ یان مزگه‌وت ده‌کرێ ، هه‌موو حزبه‌کانیش که‌ کۆنگره‌ ئه‌به‌ستن ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ک ریفراندۆمه‌ ، به‌مانایه‌کى تر گه‌رانه‌وه‌ بۆ لاى میلله‌ته‌که‌ى خۆته‌،بۆلاى خه‌ڵکه‌ بۆلاى خه‌ڵکى ئه‌و حزبه‌یه‌ ئه‌و هێزه‌یه‌ یان ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌ ،ریقراندۆمى ئێمه‌ گه‌رانه‌وه‌بوو بۆلاى خه‌ڵکى کوردستان تاوه‌کوو بزانین خه‌ڵکى کوردستان چى ئه‌وێت و داواى چى ئه‌کات ،خه‌ڵکى کوردستان داوایکرد که‌ئه‌وێ ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆیى هه‌بێت ،ئه‌وێ جیابێته‌وه‌ له‌عێراق ،وه‌ ئه‌و عێراقه‌ى له‌دواى په‌یمانى سایکس بیکۆ به‌ده‌ستى به‌ریتانیا دامه‌زرا سه‌د ساڵى به‌سه‌را تێپه‌ڕی بوو ،وه‌خه‌ڵکى کوردستانیش له‌سه‌ر خاک ووڵاتى خۆى بژى و بتوانێ مافى چاره‌نوسى خۆى خۆى دیارى بکات ،ئه‌مانه‌ شنێک نه‌بوو که‌پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى عێراقى بێت ،هه‌روه‌ک له‌م رۆژانه‌دا دادگاى فیدراڵى عێراق ده‌ڵێت ئێمه‌ ناتوانین بڵێین ریفراندۆم نایاساییه‌ ،واته‌ ریفراندۆم یاسایی بووه‌ کراوه‌ .

ئه‌نجامى ریفراندۆم که‌ 92.8%  خه‌ڵکى کوردستان ده‌نگى بۆداوه‌ بۆ جیابوونه‌وه‌ ،باشه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک کێشه‌کانى چاره‌سه‌ر بکرایه‌ وه‌ک سکۆتله‌ندا له‌به‌ریتانیا جیانه‌بوونه‌وه‌ له‌به‌ریتانیا چونکه‌ هه‌موو مافه‌کانیان دابین کرابوو ،به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌نفال کراین ،کیمیاییمان لێدرا زینده‌ به‌چاڵ کراین ،4500 گوندى کوردستان وێران بوون ،نزیکه‌ى 60 ساڵه‌ رۆژانه‌ کورد ده‌کوژن و هه‌رچى بۆمب و ده‌بابه‌و چه‌کى دونیابوو له‌سه‌ر کورد تاقیان کرده‌وه‌ ،ئه‌مانه‌ هه‌مووى به‌رامبه‌رمان کرا ،خه‌ڵکى کوردستان ئازادانه‌ ده‌نگى خۆى له‌سه‌ر سندوقه‌کان داوه‌ ،داواى کردووه‌ ده‌ڵێ ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بین ،خۆشتێکى نامۆیان نه‌ووتوه‌ ،به‌ڵام ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه‌ اعلانى ده‌وڵه‌ت نه‌کراوه‌ ، ئێمه‌ هه‌میشه‌ ووتومانه‌ له‌داوى راپرسى یان ریفراندۆم ئێمه‌ گفتوگۆ ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا ، ئه‌مه‌ش وه‌ک وه‌ره‌قه‌یه‌ک که‌بڵین ئه‌وه‌ میلله‌ته‌که‌یه‌ داواى ئه‌وه‌ ده‌کات ،به‌ڵام گفتوگۆ بکه‌ین له‌وانه‌یه‌ له‌ کۆنفیدراڵى بگه‌ینه‌ ئه‌نجام ، وه‌له‌ده‌ستورى عێراقیدا نه‌هاتووه‌ به‌چ هه‌قێ تۆ سێ ساڵه‌ مووچه‌ى خه‌ڵکى کوردستانت بڕیوه‌ ،به‌ڵام پاره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌ده‌ى که‌له‌ژێر ده‌ستى داعشدان به‌تائێستاشه‌وه‌ .

ئه‌مه‌له‌کاتێکدا عێراق هه‌مووشتێکى له‌ کوردستان بڕیوه‌ وه‌ک دوو ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ئه‌که‌ى ته‌نانه‌ت له‌کارى بازرگانیشدا هه‌تا ده‌چێته‌ به‌غدا سێ بۆ چوار جار گومرگ ده‌کرێت وه‌ک ئه‌وه‌وایه‌ له‌ده‌وڵه‌تێکى تره‌وه‌ هاتبێ ،له‌ئه‌نجامى ئه‌مانه‌ خه‌ڵکى کوردستان په‌ناى برد بۆ ریفراندۆم .

ئه‌نجامدانى ریفراندۆم به‌هه‌موو دونیا وتراوه‌ جانازانین دونیاى خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى مه‌سڵه‌حه‌ت ره‌چاوى ئه‌وه‌یان نه‌کردووه‌ که‌کورد ئه‌یه‌وێ شتێکى وابکات ،بۆیه‌ ساڵێک پێش ئه‌وه‌ باسکراوه‌ له‌گه‌ڵیاندا ،هه‌روه‌ها شه‌ش مانگ پێش ئه‌وه‌ باس کراوه‌ ،و مانگێک پێش ریفراندۆمیش هه‌رباس کراوه‌ ،بۆ ئه‌وانه‌ هیچ ناڵێن تا سێ چوار رۆژ پێش ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ،ئه‌وه‌ره‌نگه‌ په‌یوه‌ندى به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى ئه‌وانه‌ هه‌بێت .

خاڵکى تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ریفراندۆم له‌مێژووى کوردا نه‌کراوه‌ ئه‌گه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ریفراندۆم نه‌کرایه‌ ره‌نگه‌ له‌مێژووى کوردا نه‌کرایه‌ ،چونکه‌ هه‌م سه‌رۆکى هه‌رێم به‌جورئه‌ته‌وه‌ پشتیوانى لێکرد و به‌ئازایه‌تى هاته‌ ناو بابه‌ته‌که‌وه‌ و میلله‌تى کوردیش هه‌مووى پشتیوانى لێکرد و هیچ که‌سێ نه‌ما هه‌تا بۆدواجار حزبه‌کانیش پشتیوانیان لێکرد ، واته‌ هیچ هێزێکى سیاسى نه‌ما پشتیوانى له‌ریفراندۆم نه‌کات ،واته‌ ئه‌مه‌ داوایه‌کى ره‌واى خه‌ڵکى کوردستان بووه‌ .بۆیه‌ ئه‌گه‌ر 25 ى ئه‌یلول ریفراندۆم نه‌کرایه‌ ره‌نگه‌ نه‌کرایه‌ ، ریفراندۆم وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ عێراق وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ وڵاتانى ناوچه‌که‌ ،وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپاو به‌ریتانیاو هه‌موو ئه‌وانه‌ ،که‌کورد ده‌یه‌وێ ئازاد بێت و له‌سه‌ر خاکى خۆى بژى که‌زیاتر  92% ده‌نگیان داوه‌ بۆ ئازادى له‌سه‌ر خاکى خۆى ،واته‌ ریفراندۆم شتێکى گه‌وره‌بوو ،ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناحه‌زانى ئه‌وه‌نه‌ تیشکیان خسته‌سه‌رى به‌شێوه‌یه‌ک که‌هه‌موو دونیاو نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانى ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا وئیران تورکیا هه‌موو ئه‌مانه‌ بێنه‌ سه‌رخه‌ت و دژى بوه‌ستن قسه‌ى له‌سه‌ر بکه‌ن ، ریفراندۆم شتێکى زۆر گه‌وره‌بوو بۆ کورد ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ نه‌بوایه‌ هه‌موو دونیا نه‌ده‌هاته‌ سه‌رخه‌ت  بۆمان خۆئێمه‌ تاوانێکمان نه‌کردبوو .

بۆیه‌ من پێموایه‌ ریفراندۆم له‌جێگه‌ى خۆى بوو ،کارێکى باشه‌ کردومانه‌ چونکه‌ ره‌نگه‌ جارێکى تر نه‌له‌ دوزخورماتوو ،خانه‌قین ،که‌رکوک ،شه‌نگار و شوێنه‌کانى تر پێمان نه‌کرایه‌ته‌وه‌.

هه‌رکه‌سێک ده‌ڵێ ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر کورد بن من گومانم هه‌یه‌ که‌ئه‌وان له‌بنه‌ره‌تدا کورد نین ،ئه‌وه‌شى که‌کورد نیه‌و ده‌ڵێت ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌  ،پێموایه‌ یان ئه‌وه‌نده‌ حاقد دوڵ ره‌شن به‌رامبه‌ر به‌کورد یاخود گێلن و هیچ نازانن له‌ودوانه‌ زیاتر نیه‌ ،چونکه‌ میلله‌تێک 3ملیۆن و 300 هه‌زار که‌س ده‌نگى داوه‌ ،نه‌سه‌رۆکى هه‌رێم نه‌حکومه‌تى هه‌رێم په‌رله‌مان یان حزبێک بڕیارى نه‌داوه‌ ئه‌مه‌ ئیراده‌ى میلله‌تێکه‌ و میلله‌تێک بڕیارى داوه‌ له‌سه‌ر سندوق ،ئه‌بێ جارێکى تر به‌هه‌مان شێوه‌ سندوقى ده‌نگدان دابنێیته‌وه‌و له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى پرۆسه‌که‌ى لێکراوه‌ ئه‌بێت 93.8% ده‌نگ به‌خێر بداته‌وه‌ واته‌ 1% زیاتر بێت له‌ ئه‌نجامى ئێستا ئه‌وکاته‌ ئه‌توانى ئه‌نجامى ریفراندۆم ره‌ت بکرێته‌وه‌ که‌من باوه‌ڕم وایه‌ که‌خه‌ڵکى کوردستان هه‌ر به‌به‌ڵێ ده‌نگ ئه‌داته‌وه‌ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ریفراندۆم نیه‌ ،بۆیه‌ ریفراندۆم تاپۆى ره‌شه‌ له‌گیرفانى هه‌موو تاکێکى خه‌ڵکى کوردستاندایه‌ هه‌تاهه‌تایه‌ .

جه‌ماوه‌رنیوز : بۆچى حکومه‌تى به‌غدا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامى ریفراندۆم ئه‌کات ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : حکومه‌تى عێراقى ره‌نگه‌ ئێستا خۆى به‌براوه‌و کورد به‌دۆڕاو بزانێ به‌ڵام زۆر هه‌ڵه‌یه‌ ،خۆشیان باش ئه‌وزانن که‌ ئه‌نجامى ریفراندۆم هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ ته‌نها به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێت که‌باسم کرد ئه‌وکاته‌ش خه‌ڵکى کوردستان هه‌ر ده‌نگ به‌ به‌ڵێ ده‌داته‌وه‌ .بۆیه‌ من پێموایه‌ شتێکه‌ بڕاوه‌ته‌وه‌و پێویست ناکات قسه‌ى له‌سه‌ر بکرێ ،حکومه‌تى کوردستان سڕى کردووه‌ یان بڵین رایگرتووه‌ ئه‌وه‌ شتێکه‌ که‌په‌یوه‌ندى به‌هه‌لومه‌رج و دۆخى ئێستاوه‌ هه‌بێت ،به‌ڵام هه‌تاهه‌تایه‌ تاپۆى ره‌شى میلله‌ته‌ وه‌سه‌روه‌ریه‌کى گه‌وره‌بو بۆ خه‌ڵکى کوردستان بۆئه‌وه‌ى به‌شداریکرد و پشتیوانى لێکرد بۆئه‌وانه‌ى که‌توانیان بگه‌نه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ ،بۆیه‌ پێموایه‌ هه‌لومه‌رجه‌که‌ش کاتى خۆى بوو نه‌پێش ئه‌وه‌ کراو نه‌دواى ئه‌وه‌ش ئه‌کرا ،هه‌رچه‌نده‌ من خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یا بوو 3 ساڵ پێش ئێستا بکرایه‌ .

جه‌ماوه‌رنیوز : ئه‌گه‌ر کاتى ریفراندۆم گونجاوبوو بۆچى ئه‌نجامه‌که‌ى به‌وشێوه‌یه‌ بوو که‌پیشتیوانى لێنه‌کرا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێو ده‌وڵه‌تى ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : له‌راستیدا عێراق سه‌ره‌تا زۆر دژى نه‌بوو به‌ڵکو ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا دژى بوون که‌ئه‌وان هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌ربڕى عێراقیان هاندا ،له‌سه‌ره‌تا داعێراق نه‌یئه‌زانى چى بکات ته‌نها وه‌ستابوو ،به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا وه‌ک پیشه‌ى هه‌میشه‌یى به‌رامبه‌ر به‌میلله‌تان ،ساڵى 1975 یش هه‌مان شتى له‌گه‌ڵ کردین به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى جیاواز ،وه‌ئه‌مجاره‌ش ئه‌مه‌ریکا په‌شیمان بۆوه‌ ،به‌ڵام رۆڵى به‌ریتانیا له‌ئه‌مه‌ریکاش خراپتر بوو  ،بۆیه‌ من پێموایه‌ ده‌بێت کورد پێداچونه‌وه‌ بکاته‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌کانى هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا هه‌م له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا ،چونکه‌ ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌رکه‌وت که‌ ئێمه‌ 3 ساڵه‌ له‌سه‌نگه‌ر شه‌ڕ ئه‌که‌ین ره‌نگه‌ کورد به‌هه‌ڵه‌ داچوبێ ،من زۆر جار باسى ئه‌وه‌م کردووه‌ که‌دواى شه‌رى داعش ئێمه‌ له‌کوێى مه‌سه‌له‌سیاسیه‌کانداین ؟ که‌س وه‌ڵامى منى ئه‌دایه‌وه‌ .که‌ئه‌مه‌ش یه‌کێک بێ له‌وانه‌ى که‌ئێمه‌ نه‌مانتوانى بێت باش روداوه‌کان بخوێنینه‌وه‌ ، کورد کارێکى باشى کردووه‌ که‌ ریفراندۆمى کردووه‌ وه‌ئه‌گه‌ر ده‌جارى تر ریفراندۆم بکرێته‌وه‌ ئێمه‌ هه‌ر به‌به‌ڵێ ده‌نگ ئه‌ده‌ینه‌وه‌ .

هه‌ربۆیه‌ دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا دژى ریفراندۆم هاتنه‌ سه‌ر خه‌ت ئه‌وکات عێراق دژى ریفراندۆم وه‌ستایه‌وه‌ ،به‌ڵام عێراق پێشتریش هه‌وڵى خۆى ئه‌دا ئێمه‌ ئه‌مانووت باحه‌ویجه‌ ئازاد بکه‌ین عێراق ته‌له‌عفه‌ر ئازاد بکات و موسڵ ئازاد بکات که‌ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به‌ئه‌وه‌وه‌ هه‌بوو ئه‌مه‌ریکا له‌به‌ر هه‌ڵبژاردن بوو ئازاد کردنى موسڵ ،عێراقیش ئه‌یویست بگاته‌ ته‌له‌عفه‌رو له‌وێشه‌وه‌ بۆ سوریا .

جه‌ماوه‌رنیوز : ئایاعێراق پێشتر به‌رنامه‌ى هه‌بووه‌  هێرش بکاته‌ سه‌ر که‌رکوک و ناوچه‌کانى تر ؟
 
به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : من چه‌ندنجارێ ووتومه‌ ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ بێن بۆ حه‌ویجه‌ به‌ناوى حه‌ویجه‌وه‌  په‌لامارى که‌رکوک و خانه‌قین بده‌ن ،هه‌رواش ده‌رچوو ،به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕى نه‌کرد له‌که‌رکوک و ده‌وروته‌سلیم کرا ،ئه‌گه‌ر شه‌ڕى بکردایه‌ وه‌ک پردێ و مه‌حمودیه‌و زوممار وه‌کو ره‌بیعه‌و شوێنه‌کانى تر شه‌ڕى ده‌کر ، پیشمه‌رگه‌ چه‌ند ساڵه‌ شه‌ڕى داعش ده‌کات جه‌یشێکى هه‌ڵوه‌شاوه‌ى وه‌کو عێراق و حشدى شه‌عبى چۆن ئه‌توانن شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن ، له‌وانه‌یه‌ بایه‌ته‌ سیاسیه‌که‌ یان به‌چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌کى زۆرى ئه‌مه‌ریکا په‌لامارى پێشمه‌رگه‌یان داوه‌ به‌چه‌کى ئه‌مه‌ریکا په‌لامارى کوردستانیان داوه‌ ،واته‌ ئه‌مه‌ریکیه‌کان رۆڵى باشیان نه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌کورد ،کورد به‌شمان نیه‌ له‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌داعش کردویه‌تى ،په‌شیمان نین له‌وه‌ى که‌به‌رگریمان له‌وڵات کردووه‌ ،به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌بێت چاو به‌په‌یوه‌ندیه‌کانمان بخشێنینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا .

جه‌ماوه‌رنیوز : چۆن و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک کورد په‌یوه‌ندیه‌کانى رێکبخاته‌وه‌ له‌کاتێکدا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى پشتیوانى لێنه‌کرا ؟

 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : کورد ئه‌بێت پشت به‌خۆى ببه‌ستێ به‌هێزو توانى خۆیى و ئیراده‌ى میلله‌ته‌که‌ى خۆى ببه‌ستێ ،من پێموایه‌ ریفراندۆم ئیراده‌یه‌کى به‌هێز بوو که‌به‌رامبه‌ر هه‌موو دونیا بڕیارى خۆتت دا و کردت ،ئه‌مه‌ ئیراده‌یه‌کى به‌هێز بوو بۆ میلله‌ته‌که‌مان ئیراده‌یه‌کى به‌هێز بوو بۆ حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى به‌شداریان کرد ،ئیراده‌یه‌کى به‌هێز بوو بۆ تاکى کوردستان و ئیراده‌یه‌کى به‌هێز بوو بۆ سه‌رکردایه‌تى کوردى ئیراده‌یه‌کى به‌هێز بوو بۆ شه‌خسى بارزانى .
ریفراندۆم شتێکى گه‌وره‌و گرنگ بوو که‌کرا و پێموایه‌ده‌ستکه‌وتێکى  مێژووى گرنگه‌ وه‌هه‌رگیز دووباره‌ نابێته‌وه‌  ،ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌رئه‌وه‌ى که‌باوه‌ڕبوون به‌خۆمان و به‌هێزو خه‌ڵکى خۆمان و یه‌کخستنى ماڵى کوردى که‌ره‌نگه‌ یه‌کێک بێت له‌وانه‌ ،ئێمه‌ ئه‌توانین زۆر کارى ترو ده‌ستکه‌وتى تر به‌ده‌ستبهێنین .

له‌ئێستادا بارودۆخى ناوچه‌که‌ هه‌مووى له‌ناو مه‌نجه‌ڵێکدا له‌کوڵاندایه‌ بۆشه‌ڕو گۆڕان ،هه‌تا بارودۆخى ناوچه‌که‌ش به‌وشێوه‌یه‌ نائام بێت ،به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌توانین هه‌نگاوى باشترو گرنگ تر بنێین ،چونکه‌ ئێمه‌ هه‌رێمێکمان هه‌یه‌ که‌ پارێز به‌ندى هه‌یه‌ ، له‌ده‌ستورى عێراقیدا هه‌یه‌ ،هه‌رچه‌نده‌ عێراق هه‌وڵده‌دات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بۆ نه‌هێشتنى به‌ڵام پێموانیه‌ بتوانێ ئیراده‌ى میلله‌تێک به‌ئاسانى له‌ناوبه‌رێت و خه‌ڵکى کوردستان جارێکى تر به‌شێوه‌یه‌کى تر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بکرێت ،بۆیه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ بڵقى سه‌ر ئاو ئه‌بێت و کورد وه‌کو شاخه‌کانى کوردستان خۆڕاگر ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و هه‌وڵێک .

‌ 59 جار خوێندراوه‌ته‌وه






ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group