4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : کارێک کراوه‌ که‌که‌س متمانه‌ى به‌دیموکراسى و ده‌نگدان و سندوق نه‌مێنێ
11/6/2018


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز






به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌دیدارێکى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رنیوز باس له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى عێراق و دۆخى دواى هه‌ڵبژاردن ده‌کات وده‌ڵێت :" ئه‌مجاره‌ نه‌ک هه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنیان له‌کوردستان و له‌عێراق به‌پرۆسه‌ى باش ناوبرد به‌ڵکو کردیان به‌کاره‌ساتێک هه‌موو جیهان ئێستا له‌زوومى کامێراو مانشێتى رۆژنامه‌کانه‌وه‌ سه‌یرى ئه‌و فه‌زیحه‌ته‌ ده‌کات که‌له‌عێراق وکوردستاندا رویداوه‌  ،کارێک کراوه‌ که‌که‌س متمانه‌ى به‌دیموکراسى و ده‌نگدان و سندوق و ئه‌وانه‌ نه‌مێنێ.

ده‌قى دیداره‌که‌ى به‌رێز مجه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود :


جه‌ماوه‌رنیوز : پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق چۆن ده‌بینن؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : له‌راسیتدا ئه‌وه‌ى که‌خه‌ڵکى دونیا وکورد به‌تایبه‌تى ئومێدى پێى هه‌بوو گۆڕانکارى بکرێت له‌سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکرێت ،ئه‌مجاره‌یان هاتن ته‌کنه‌لۆژیاو عه‌قڵیه‌تى سه‌رده‌م و سندوقه‌کانى ئه‌لکترۆنى و میمۆرى و ئه‌وانه‌ ده‌نگدان کرا ووتمان به‌شکو ئه‌مجاره‌ ئه‌مه‌ خوایه‌ ته‌زویر نه‌که‌ن و یتوانین به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ وه‌کو خۆى بڕوات ،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌ک ئه‌مجاره‌ هه‌ر ته‌زه‌ویر کرا ،به‌ڵکو ئاوات ئه‌خوازین به‌ته‌زویرى پێشوو که‌کردویانه‌ چونکه‌ ته‌زویرى پێشوو که‌کردویانه‌ ده‌نگه‌کانى خۆیان زیاد ده‌کرد ،به‌ڵام ده‌نگه‌کانى تریان که‌م نه‌ده‌کرده‌وه‌ وه‌کو خۆى ئه‌مایه‌وه‌ ،یان هه‌ندێ له‌ده‌نگه‌کانى تری خه‌تیان لێده‌داو ئه‌یان سوتاند (ته‌له‌فبان ئه‌کرد) ،به‌ڵام ئه‌مجاره‌ هاتن به‌رنامه‌یه‌کیان داناوه‌ بۆ میمۆریه‌کان و کۆمپیوته‌ره‌کان و سندوقه‌کان ده‌نگه‌که‌ى تۆ ئه‌گۆڕێ‌ به‌ده‌نگى ئه‌و .
ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌مجاره‌ نه‌ک هه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنیان له‌کوردستان و له‌عێراق به‌پرۆسه‌ى باش ناوبرد به‌ڵکو کردیان به‌کاره‌ساتێک هه‌موو جیهان ئێستا له‌زوومى کامێره‌وه‌و له‌مانشێتى رۆژنامه‌کانه‌وه‌ سه‌یرى ئه‌و فه‌زیحه‌ته‌ ده‌کات که‌له‌عێراقدا هه‌یه‌ له‌کوردستان هه‌یه‌ ،من تێناگه‌م چۆن به‌رنامه‌یان دانا و چیان کرد که‌ده‌نگى حزبێک به‌کاملى به‌رێ بۆخۆى ده‌نگى خه‌ڵکى تر به‌رێ بۆخۆى ، ئێمه‌ خۆمان ده‌نگمان داوه‌ ئه‌زانین چه‌ند ده‌نگمان هه‌یه‌و ئه‌زانین چه‌ند خه‌ڵکمان هه‌یه‌ و چیمان کردووه‌ .
ئێمه‌ پێمان وایه‌ حزبى سۆسیالیست ئه‌مجاره‌ دووبه‌رامبه‌رى حزب خه‌ڵکى ده‌ره‌وه‌ى حزب ده‌نگى به‌سۆسیالیست داوه‌ له‌هه‌موو شوێنه‌کانى کوردستان ،چۆن ئه‌بێت دواى ئه‌و هه‌موو ده‌نگه‌ ،ده‌نگه‌کانت به‌و شێوه‌یه‌ بێت که‌ئێستا هه‌یه‌ ،من پێموایه‌ ئه‌م ده‌نگدانه‌ له‌نگیه‌و خاڵێکى ره‌شه‌ به‌ناوچاوانى لیژنه‌ى کۆمسیۆنى باڵا هه‌ڵبژاردن که‌ناوى سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌کاتێکدا سه‌ربه‌خۆ نیه‌و به‌پاره‌ و ره‌شوه‌ ئه‌وکاره‌یان کردووه‌ ،ره‌نگه‌ وڵاتانى تریش هاوکاریان بوبن ،به‌ڵام ئه‌و حزبانه‌ که‌خۆیان ئه‌زانن ده‌نگى راسته‌قینه‌ى خۆیان نیه‌ ،گه‌یشتبوه‌ تینیان له‌کاتى هه‌ڵبژاردندا ،ئێستا ئه‌وهه‌موو ده‌نگه‌ له‌کوێیان هێنا و چیان کرد ، من پێموایه‌ پرۆسه‌ى دیموکراسى نه‌ک هه‌رخستیانه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ ،به‌ڵکو پرۆسه‌ى دیموکراسیان واره‌شکرد له‌به‌رچاوى خه‌ڵک که‌ خه‌ڵکى رقى لێى بێته‌وه‌و قێزى لێى بێته‌وه‌ ،بۆیه‌ شتێکى خراپیان کردووه‌ ،وه‌ ئه‌مڕۆش سندوقه‌کانى ده‌نگدانیان سوتاندووه‌ له‌ناو وه‌زاره‌ته‌کان له‌به‌غدا ،بۆیه‌ که‌سنتدوقه‌کان سوتان بوارى ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان نامێنێ ئه‌مانه‌ و هه‌موو ئه‌وشتانه‌ى که‌روده‌دات ،کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت ده‌نگى تایبه‌ت و ده‌نگه‌کانى ده‌روه‌ پوچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه‌ ،که‌ئه‌مه‌ش هه‌ق نیه‌ چونکه‌ چۆن ده‌نگى هه‌موو ده‌نگده‌رانى ده‌ره‌وه‌ پوچه‌ڵ ده‌که‌یته‌وه‌ ،به‌تایبه‌تى ده‌نگى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان  بۆ پوچه‌ڵ بکرێته‌وه‌ ،ئه‌گه‌ر کۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆیه‌ بابێت به‌راستگۆیانه‌ کاره‌کانى بکه‌ ،من گومانم نه‌ک هه‌رله‌ کۆمسیۆن هه‌بووه‌و هه‌یه‌ ،به‌رده‌وام گومانم له‌دادگاى فیدراڵیش هه‌یه‌ ،که‌ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ پشتیوانى له‌لایه‌نێک ده‌که‌ن .
بۆیه‌ من پێموایه‌ کارێکى خراپ کراوه‌ ،کارێک کراوه‌ که‌که‌س متمانه‌ى به‌دیموکراسى و ده‌نگدان و سندوق و ئه‌وانه‌ نه‌مێنێ ،هه‌تا ئێستا واى لێهاتووه‌ که‌بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ رابردوو شته‌کۆنه‌کان بۆ ژماردنى ده‌ستى و باوه‌رنه‌بوون به‌ته‌کنه‌لۆژیا ،ته‌کنه‌لۆژیا بۆ خزمه‌تى مرۆڤایه‌تیه‌ نه‌ک بۆدزیکردن ،نه‌ک کێشه‌ بۆ خه‌ڵک دروست بکه‌یت ،بۆیه‌ پێموایه‌ ئه‌وانه‌شى که‌ده‌نگیان هێناوه‌ خۆیان باوه‌ڕیان به‌ده‌نگه‌کانى خۆیان نیه‌و خۆیان زۆر باش ئه‌زانن .

جه‌ماوه‌رنیوز : که‌واته‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ هه‌موو عێراقى گرتۆته‌وه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : له‌راستیدا ململانێکه‌ له‌نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکادایه‌ ،له‌نێوان شیعه‌یه‌که‌ که‌سه‌ر به‌ سعودیه‌و ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیایه‌ له‌گه‌ڵ شیعه‌یه‌ک که‌سه‌ر به‌ئێرانه‌ ،ئه‌مه‌ راستى بابه‌ته‌که‌یه‌،و کوردیش بۆ به‌به‌شێک له‌و ململانێیه‌ ، له‌ئێستادا سونه‌ بارودۆخى زۆر خراپه‌ له‌عێراقدا به‌شێوه‌یه‌ک به‌ره‌و کۆتایى ده‌چێت ،بۆ کوردیش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ کوردیش ده‌نگێکى که‌مى هێناوه‌ ،ره‌نگه‌ له‌کوردستان ئێران توانیبێتى هه‌ندێ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ ،به‌ڵام له‌به‌غدا ئه‌مه‌ریکا ده‌رچووه‌ ،بۆنمونه‌ سه‌دره‌ ،عه‌بادیه‌ ،حه‌کیمه‌ .


جه‌ماوه‌رنیوز : ئایا ئه‌م ململانێى نێوده‌وڵه‌تى و رێکه‌وتنى نێو ده‌وڵه‌تى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بووه‌  ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : به‌دڵنیاییه‌وه‌ ململانێکه‌ له‌نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و ئه‌مه‌ریکادایه‌ له‌ناوچه‌که‌ ،بۆیه‌ ئه‌و لیت و قه‌وارانه‌ى که‌ دۆستى کۆمارى ئیسلامى ئێرانن ده‌نگه‌کانیان فه‌وتاوه‌ و ئه‌وانه‌ى دۆستى ئه‌مه‌ریکان ده‌رچوون و ده‌نگى زۆریان هێناوه‌ ،من پێموایه‌ عامرى ده‌نگى له‌هه‌مویان زۆرتر بوبێت ئێستا ده‌نگى له‌وان که‌متر هێناوه‌ ،له‌کوردستانیش به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ى که‌زیاتر نزیکن له‌ کۆنارى ئیسلامى ئێران سه‌رکه‌وتوو بوون .

جه‌ماوه‌رنیوز : ئایا ئێوه‌ وه‌ک حزبى سۆسیالیست تاچه‌ند رازین له‌ده‌نگه‌کانتان ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ئێمه‌ نه‌ک رازینین ئێمه‌ ده‌نگمان هه‌رنه‌هاتووه‌ و ده‌نگه‌کانمان دیار نیه‌ ،بۆیه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ له‌که‌رکوک ده‌رچون و کورسیمان به‌ده‌ستهێناوه‌ ،چونکه‌ خۆمان ئه‌زانین چه‌ند ده‌نگمان هه‌بووه‌ له‌که‌رکوک ،ئێمه‌ گومانمان له‌وه‌ هه‌یه‌ کورسیه‌که‌ى ئێمه‌ درابێت به‌تورکمان ،چونکه‌ عه‌ره‌ب 3 کورسى هێنابوو تورکمان 2 کورسى هێنابوو بۆئه‌وه‌ى تورکمان راست بکه‌نه‌وه‌و کێشه‌یان بۆ دروست نه‌که‌ن کورسیه‌که‌ى ئێمه‌یان داوه‌ به‌تورکمان ،به‌پێى زانیاریه‌کانى که‌هه‌یه‌ ،ئێمه‌ پێمان وایه‌ له‌سلێمانى ده‌رچووین و له‌سلێمانى ده‌نگێکى زۆرمان هه‌بووه‌ ،مه‌عقوله‌ دواى 4 ساڵ ده‌نگمان له‌پێشتر که‌متر بێت ،دواى ئه‌و هه‌موو کارکردنه‌وه‌و دواى ئه‌وهه‌موو شه‌ڕى داعشه‌و ئه‌و هه‌موو دۆست و لایه‌نگره‌و ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ى ده‌ره‌وه‌ى حزب که‌پشتیوانى له‌حزب کردووه‌،راسته‌ کانیدیمان که‌مبووه‌ ،به‌ڵام کانیده‌کانمان هه‌مووى خه‌ڵکى باش لێهاتوو تێکۆشه‌رو له‌ناو جه‌ماوه‌ردا بوون و جه‌ماوه‌رناسیونى و جه‌ماوه‌ر ده‌نگى داونه‌تێ ،بۆیه‌ نه‌ک له‌ده‌نگه‌کانمان رازى بین به‌ڵکو ده‌نگه‌کانى ئێمه‌یان هه‌موو بردووه‌ و دابه‌شیان کردووه‌و سوتاندویانه‌ ،یاخود بردویانه‌ بۆخۆیان .
له‌سلێمانى له‌هه‌ندێ بنکه‌ عه‌ره‌ب ده‌رچووه‌ که‌هى به‌سره‌ بووه‌ ،له‌چه‌مچه‌ماڵ سێ بکه‌ عه‌ره‌ب یه‌که‌مى هێناوه‌ ،ئه‌مه‌ چۆن کراوه‌ ،بۆیه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى دانراوه‌ بۆ ئه‌و سندوقانه‌ وادانراوه‌ که‌ 1%  بۆ ئه‌و حزبه‌ و 35% بۆ فڵان حزب که‌هه‌مو به‌ڵگه‌کان ماون که‌له‌لاى کۆمسیۆنن ،ئێمه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سکاڵامان کردووه‌له‌لاى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ به‌ناوى مه‌کته‌بى سیاسى وقه‌واره‌که‌ش و سه‌رۆکى لیسته‌که‌وه‌ ،هه‌ربۆیه‌ له‌هه‌موو شوێنه‌کان سکاڵامان کردووه‌ وه‌ک حزبى سۆسیالیست بۆکۆمسیۆنى عێراق و دادگاى فیدراڵى و بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان و باڵوێزخانه‌کان له‌عێراق و کونسوڵگه‌ریه‌کان له‌کوردستان ،به‌ڵام باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌ ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست ژماردیان بۆ بکرێته‌وه‌ ئه‌مڕۆ سندوقه‌کانیان سوتاند له‌به‌غدا ،له‌وانه‌یه‌ له‌شوێنه‌کانى تریش هه‌وڵبده‌ن بیسوتێن و له‌ناویان به‌رن ،بۆیه‌ کاره‌که‌ سه‌رنه‌گرێت .
بۆیه‌ من پێموایه‌ دوو رێگا هه‌یه‌ بۆیه‌ باوه‌ڕناکه‌م بتوانن به‌ده‌سته‌ژماردنى بۆ بکه‌نه‌وه‌ جارێکى تر ،یان ئه‌مه‌ وه‌ک خۆى ئه‌ڕوات که‌هه‌یه‌ و هه‌ندێ خه‌ڵک و لایه‌ن رازی ئه‌که‌ن به‌ پێدانى وه‌زیرو، یان ده‌بێت هه‌ڵبژاردنى عێراق به‌گشتى پوچه‌ڵ بکرێته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنى تر بکرێته‌وه‌ .

جه‌ماوه‌رنیوز : ئایا ململانێى په‌رله‌مان و کۆمسیۆن چۆن ده‌بینى له‌کاتێکدا په‌رله‌مان بڕیار ده‌رده‌کات و کۆمسیۆن ره‌تى ده‌کاته‌وه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتى پێدراوه‌ ،به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ کێ دانراوه‌ له‌کۆمسیۆن بۆیه‌ کۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆ نیه‌و له‌ئه‌ندامانى حزبه‌کان پێکهاتووه‌ و دادگاى فیدراڵى ئه‌ندامى حزبه‌کانن ،بۆیه‌ کۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆ نیه‌و له‌لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه‌ دانراون بۆ ئه‌وه‌ى کارى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌به‌رن بۆیه‌ له‌بنه‌ره‌تدا شوێنه‌که‌شیان ناهه‌ق بووه‌ وه‌ کاره‌کانیشیان به‌ناهه‌ق ده‌که‌ن بۆیه‌ کۆمسیۆن خۆى خاوه‌نى ته‌زیوره‌که‌بووه‌ ،بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه‌ نه‌کرابێ په‌رله‌مان ناتوانێ ده‌ست له‌کاروباریان وه‌ربدات .

جه‌ماوه‌رنیوز : که‌واته‌ بڕیارى په‌رله‌مان هیچ کاریگه‌رى ده‌بێت ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : له‌ئێستادا کێشه‌کان له‌ته‌وه‌رى خۆى ده‌رچووه‌ له‌کاتێکدا په‌رله‌مان کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقیش پاڵپشتى کردووه‌ بۆ هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان له‌رێگاى ده‌ستیه‌وه‌  له‌دواى ئه‌وه‌ سندوقه‌کانیان سوتاند له‌به‌غدا ،بۆیه‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان ئاسان نیه‌ چونکه‌ سندوقى ده‌نگدانه‌کان له‌به‌رده‌ستى ئه‌و حزبانه‌دایه‌ له‌کوردستان له‌به‌غدا له‌شوێنه‌کانى تردا ماوه‌ى مانگێکه‌ له‌به‌رده‌ستى حزبه‌کانه‌ ،ئایا حزبه‌کان چیان به‌و سندوقانه‌ کردووه‌ به‌ده‌ردێکیانه بردووه‌ وه‌کو خۆى لێنایه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ به‌ئاسانى ناتوانرێ ژماردنى بۆ بکرێته‌وه‌ بۆیه‌ یان ئه‌بێ حزبه‌کان رازیبکه‌ن به‌پێدانى پۆستى وه‌زیر یان هه‌ڵبژاردن دووباره‌ بکرێته‌وه‌  له‌عێراقدا.

جه‌ماوه‌رنیوز : به‌م هه‌موکێشه‌وه‌ ئه‌گه‌رى پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق هه‌یه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ئه‌که‌ر شتێ له‌ئه‌ساسه‌وه‌ بۆخڵه‌ بێت و ئه‌ساسێکى نه‌بێ حکومه‌ت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک داده‌مه‌زرێنن ،جارى پێشوو 9 مانگى پێچوو تاحکومه‌تى عێراق دامه‌زرا که‌له‌و کاته‌دا ئه‌لکترۆنیش نه‌بوو ،بۆیه‌ ئێستا باوه‌ر ناکه‌م حکومه‌ت به‌ئاسانى دابمه‌زرێ ،ئایا کێشه‌ى هه‌ڵبژاردن یه‌کلایى بۆته‌وه‌ ،جارێکى تر هه‌ڵبژاردن ناکرێته‌وه‌ ،ئایا ئیران ته‌سلیمى ئه‌و واقعه‌ ده‌بێت ،واته‌ ئه‌و شیعه‌یه‌ى له‌عێراقدا دۆستى ئێرانه‌ ته‌سلیمى ئه‌و واقعه‌ ده‌بێت ، ئه‌مه‌ له‌بنه‌ره‌تدا کێشه‌کان له‌نێوان (سه‌ید موقه‌ته‌دا و عه‌بادى و سه‌ید حه‌کیم و سونه‌کان و هه‌ندێکى تر له‌وانه‌ ) دایه‌ ،ئه‌مانه‌ کێشه‌ى مه‌رجه‌عیه‌تیان هه‌یه‌ ،له‌سه‌ر داواى ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا و سعودیه‌ مه‌رجه‌عیه‌ت له‌قومه‌وه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ نه‌جه‌ف ،بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا زۆرینه‌بن ره‌نگه‌ یارمه‌تیده‌ریان بێت ،ئه‌گه‌ر شیعه‌ له‌عێراقدا له‌ژێر ده‌ستى ئێران ده‌ربچێ ،ئه‌وا سونه‌ى جیهان و سعودیه‌و ئه‌زهه‌رو ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا پشتیوانى له‌ به‌غداو شیعه‌ى عێراق ده‌که‌ن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ژێر ده‌ستى شیعه‌ى دۆستى ئێران بێت ،ئه‌وا وه‌کو ئێستا دژى به‌غدا ده‌بن و،بۆیه‌ شه‌ڕه‌که‌ شه‌ڕى مه‌رجه‌عیه‌ته‌ له‌نێوان قوم و نه‌جه‌فدا .


جه‌ماوه‌رنیوز : کورد له‌م نێوه‌نده‌دا چى به‌سه‌ردێ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : کورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌یه‌کى خۆى نیه‌ و خۆى هه‌ڵواسیوه‌و په‌راوێز له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى تر بۆیه‌ کورد زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌مه‌ و باجه‌که‌شى زۆرینه‌ى کورد ده‌یدات .


جه‌ماوه‌رنیوز : ئایا گومانتان نیه‌ له‌دوباره‌بونه‌وه‌ى هه‌مان کاره‌سات له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى کوردستان ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : پێش هه‌مووشتێ هه‌وارى ئه‌وه‌مان لێ هه‌ڵساوه‌ که‌ نابێت سندوقه‌کان ئه‌لکترۆنى بن و باوه‌ریان به‌پێشکه‌وتن و ته‌کنه‌لۆژیا نه‌ماوه‌ و بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ دواکه‌وتن و قه‌له‌َم پێداهێنان و ده‌ست ژماردن ،به‌ڵکو ئه‌مه‌ خوایه‌ که‌متر ته‌زویر بکه‌ن ،چونکه‌ ته‌زویر هه‌ر ئه‌کرێ‌ ،به‌ڵام که‌ ئه‌لکترۆنى بێت به‌کلیکێک به‌جارێک دوو کانیدیدت بۆ به‌ڕێده‌کات ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌لکترۆنى نه‌بێت ره‌نگه‌ به‌هه‌موو تواناکانى بتوانن یه‌ک کاندید به‌رێبکه‌ن ،واته‌ کورسیه‌ک ته‌زویر بکه‌ن ،به‌ڵام له‌وى ترا به‌ چه‌ند چرکه‌یه‌ک دوو کورسى به‌رێده‌که‌ن ،بۆیه‌ خاڵى یه‌که‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێت به‌ده‌ست بکرێت و ژماردنى ده‌ستى بێت ،خاڵى دووه‌م ئه‌بێت له‌سه‌ر سندوقه‌کان ئاگاداربن ،له‌راستیدا ئه‌بێت یان جارێکى تر کۆمسیۆن سوێند بخواته‌وه‌ یان نوێنه‌رى هه‌موو حزبه‌کانى تێدابێت ،ئه‌گینا باوه‌رمان نیه‌ به‌وه‌ى که‌ئێستا هه‌یه‌ چونکه‌ کۆمسیۆن هى حزبه‌کانه‌ له‌کوردستانیش ،وه‌ک ئه‌وه‌ى بینیمان له‌هه‌ڵبژاردنى عێراق چۆن متمانه‌م هه‌بێ جارێکى تر له‌به‌رده‌ستى ئه‌وان بێت .
 
جه‌ماوه‌رنیوز : ئایا کۆمسیۆنى باڵاى هه‌رێمى کوردستانیش جێى گومانه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ئه‌گه‌ر فریاى نه‌که‌وین ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان زیاتر ده‌بات ،ئه‌وه‌ له‌عێراقدا که‌هه‌موو جیهان سه‌یرى ده‌کات و چاودێرى ده‌کات ئاوابوو ،جائه‌م که‌زۆریش پێى نازانرێ ئه‌بێ‌ چۆن بێت ،بۆیه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ کۆمسیۆندا بیڕێنینه‌وه‌ و به‌سه‌راحه‌ت پێان بڵێین ئه‌بێ نوێنه‌رى هه‌موو حزبه‌کانى تێدابێت چونکه‌ ئێمه‌ متمانه‌مان پێى نیه‌ یان ده‌بێت نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان چاودێرى بکات .

جه‌ماوه‌رنیوز : ئایا بۆچى ململانێ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌عێراق ده‌کرێن ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : له‌ئێستادا وڵاتێک به‌ناوى عێراق بوونى نیه‌ وڵاتێک سه‌روه‌رى خۆى هه‌بێت ،ئه‌بینین پێش ماوه‌یه‌ک سێ چوار کۆبونه‌وه‌ کرا له‌نێوان ئه‌مه‌ریکاو تورکیاو روسیا له‌سه‌ر کێشه‌ى سوریا به‌ڵام سوریا که‌خاوه‌نى کێشه‌که‌یه‌ خۆى به‌شدار نه‌بووه‌ له‌کۆبونه‌وه‌کاندا،له‌عێراقیش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ کۆبوزنه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کرێ که‌چى عێراقى تێدانیه‌ ،که‌واته‌ بڕیاره‌کان له‌ناوعێراقدا نادرێ وه‌ک چۆن وه‌ک باس ده‌کرێت ئه‌م هاکردن و به‌رنامه‌رێژى ده‌نگدان له‌لایه‌ن کابرایه‌کى روسیه‌وه‌ کراوه‌ ،واته‌ له‌روسیاوه‌ ئه‌م سندوقانه‌ رێکخراون و ئاماده‌ کراون بۆ عێراق و به‌پرۆگرام کراوه‌ که‌ده‌نگه‌کان به‌رێژه‌ى چه‌ند بۆ لچ لاییه‌نێک بچێ ،ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر له‌روسیا بپرسى بڵێ ئێمه‌ ئاگادار نین و بڵێ کۆمپانیایه‌ک کردویه‌تى،کاتى خۆى ئه‌مه‌ بۆ ترامپیش کرا ،که‌تا ئێستاش کێشه‌ى ترامپ ماوه‌ که‌کابرایه‌کى روسى سندوقه‌کانى بۆ هاک کردووه‌ که‌ ترامپ که‌وته‌ پێش ئه‌وانى تر ،چونکه‌ هه‌موو ئه‌مه‌ریکا دژى ترامپ بوو ئه‌وکاته‌.
بۆیه‌ من پێموایه‌ عێراق نه‌سه‌روه‌رى ماوه‌  نه‌هیچ شتێکى ماوه‌ ،بۆنمونه‌ نه‌توانێ ژیانى  خه‌ڵکى  دابین بکات،عێراقێک نه‌توانێ پاره‌ى خه‌ڵکى کوردستان و هه‌ژاران بدات ،عێراقێک نه‌توانێ کاره‌با دابین بکات بۆ وڵاته‌که‌ى ،عێراقێک نه‌توانێ ئاو دابین بکات به‌بیانوى گرتنه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن تورکیاو ئێرانه‌وه‌ ،وڵاتێک ئاوى نه‌بێ کاره‌باى نه‌بێ ته‌ئمینى ژیانى خه‌ڵک نه‌کات ،ئه‌و ماوه‌یه‌ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌به‌غداو چه‌ند شوێنێک رویداوه‌ له‌رووى ئه‌منیه‌وه‌ نه‌توانێ خه‌ڵکى بپارێزێ ئایا ئه‌مه‌ ده‌وڵه‌ته‌ ،ئه‌وه‌ نزیکه‌ى 15 ساڵه‌ عێراق ئازاده‌ تائێستا یه‌ک پرۆژه‌ له‌ناو عێراق و به‌غدا نه‌کراوه‌ ،له‌ئێستادا شۆسته‌کانى کاتى سه‌دام بۆیاغ ده‌که‌نه‌وه‌ ،ئه‌مه‌ ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌ى ئه‌و هه‌موو نه‌وته‌ له‌کوێیه‌ ئه‌و هه‌موو پاره‌ بۆ کوێ ئه‌چێ ،بۆرى نه‌وت له‌ جه‌زیره‌ى مه‌جنونه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ به‌سره‌  100 که‌س کونى تێکردووه‌و نه‌وت بۆخۆى ئه‌بات جا حزبه‌ عه‌شایه‌ره‌ ناوچه‌ى خۆیه‌تى نه‌وت ئه‌بات بۆ خۆى یاعنى ئه‌مه‌ ده‌وڵه‌ته‌ ،ده‌وڵه‌تێک چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ بکات ئێران ئاوى بداتێ و تورکیا ئاوى بۆ به‌ربداته‌وه‌ و حزبوڵاى لوبنان بێ بیپارێزێ له‌داعش وئه‌مه‌ریکا پارێزگارى لێ بکات وسوپاى پاسداران بێ هاوکارى بکات ،ئایا ده‌وڵه‌ت وا ئه‌ڕوات به‌ڕێوه‌ ،بۆیه‌ پێموایه‌ ئه‌مه‌ ده‌وڵه‌ت نیه‌ و کۆمه‌ڵێ‌ خه‌ڵکى مافیان و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا گرتووه‌ ئه‌وه‌ى که‌به‌رهه‌مێک بێت ده‌ستیان بکه‌وێ ئه‌به‌ن بۆخۆیان و باقیه‌که‌ى تریشى ئه‌مێنێته‌وه‌ ، ره‌نگه‌ ده‌نگه‌کان که‌متر بێت له‌ باشورى عێراقدا ،چونکه‌ باشورى عێراق زۆربه‌ى زۆرى شیعه‌یه‌ بۆیه‌ ره‌نگه‌ حکومه‌تێکى شیعى خراپیان پێ له‌حکومه‌تێکى تر باشتر بێت ،حکومه‌تێکى بێ سه‌دام و بێ سونه‌یان له‌هه‌موو دونیا پێ باشتر بێت ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵیشیا هه‌ڵنه‌که‌ن به‌ڵام ئه‌ڕۆن له‌گه‌ڵیا ،من راپۆرتێکى به‌ریتانیم لایه‌ ،ئه‌ڵى له‌هه‌موو عێلااقدا 35% ده‌نگى داوه‌ بۆیه‌ ئو رێژه‌یه‌ شه‌رعیه‌ت نادات به‌ هه‌ڵبژاردن ،که‌ راپرتێکى ده‌زگاى شاهانه‌ى به‌ریتانیه‌ که‌به‌وردى چاودێرى کردووه‌ 35% ده‌نگ دراوه‌ له‌عێراقدا ،وه‌له‌هه‌ندێ شوێنى کوردستانیش 45% ده‌نگى داوه‌ ،واته‌ خه‌ڵک نه‌چووه‌ بۆ ده‌نگدان و خۆیان سندوقه‌کانیان پڕکردۆته‌وه‌ ،ئه‌مجاره‌ به‌ته‌کنه‌لۆژیا یارمه‌تیان داون و ئه‌و دۆخه‌یان دروست کردووه‌ .
بۆیه‌ ململانێکان له‌بنه‌ره‌تدا ململانێى نێوان ئه‌مه‌ریکاو مه‌زهه‌بى نێوان سعودیه‌و ئێران ،کێشه‌ى نێوان شیعه‌یه‌ک که‌سه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریکایه‌و به‌ریتانیاو سعودیه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شیعه‌یه‌ک که‌سه‌ربه‌ کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌ ،له‌و نێوه‌نده‌شدا سونه‌ خۆى له‌خۆیدا پوکاوه‌ته‌وه‌و نه‌ماوه‌ که‌تا سه‌دام هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌دام بوون دواى ئه‌ویش ئه‌وان نه‌مان سه‌باره‌ت به‌کوردیش کورد لاوازه‌  له‌عێراقدا و په‌راوێز خراوه‌  له‌عێراقدا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هیچ حزبێک له‌عێراقدا ده‌نگى ره‌هاى نه‌هێناوه‌ تابتوانێ به‌ته‌نها حکومه‌ت پێکبهێنێ که‌ 51% ى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ست هێنابێ ،به‌ڵام ململانێکه‌ له‌عێراقدا له‌نێوان شیعه‌کاندایه‌  ،لیستى سونه‌ ده‌نگى واى نه‌هێناوه‌ ،سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سونه‌یه‌ ده‌نگى نه‌هێناوه‌ ،کۆمه‌ڵێک له‌گه‌ڵ عه‌لاوى ده‌نگیان هێناوه‌ له‌کاتێکدا عه‌لاوى خۆشى شیعه‌یه‌ به‌ڵام شیعه‌یه‌کى عیلمانیه‌ .بۆیه‌ ململانێکان زۆر توندن و عێراقیش هیچ سه‌روه‌ریه‌کى نیه‌ کوردیش په‌راوێز خراوه‌  لاوازه‌ له‌سه‌ر روداوه‌کاندا .

جه‌ماوه‌رنیوز : ئه‌م په‌راوێزى و رێکنه‌بوونى نێوماڵى کورد چ زه‌ره‌رێک ده‌گه‌یه‌نێ به‌کورد ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : به‌دڵنیایه‌وه‌ زه‌ره‌ر ده‌گه‌یه‌نێ ،نێوماڵى کوردى چیه‌ بۆنمونه‌ کۆمه‌ڵێک ده‌روات دژى لاکه‌ى تره‌ کۆمه‌ڵێک هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان هاوڕایه‌ له‌دژى کورد ،باوه‌رناکه‌م کورد بتوانێ به‌کریزى و یه‌کده‌نگى پێکه‌وه‌ بن ،ره‌نگه‌ ته‌نها پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان بێت که‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان لێک نزیکه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا حکومه‌تى هاوبه‌شیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ره‌نگه‌ ئه‌وان چاوبه‌شته‌کاندا بخشێننه‌وه‌ چونکه‌ ئێستا مه‌ترسى له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌یه‌ پێکه‌وه‌ بتوانن یه‌کبگرنه‌وه‌ و به‌یه‌کده‌نگ بچنه‌وه‌ به‌غدا ،ئه‌وانى تر باوه‌رناکه‌م به‌ئاسانى یه‌کده‌نگ بن .

جه‌ماوه‌رنیوز : ئایا گرتنه‌وه‌ى ئاوله‌لایه‌ن  ئێران و تورکیا له‌یه‌ک کاتدا ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ى ملکلانیه‌کانه‌وه‌؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : من پێموایه‌ ئه‌و حکومه‌تانه‌ پلانیان هه‌یه‌ بۆنمونه‌ تورکیا تائێستا نزیکه‌ى 600 سه‌دى دروستکردووه‌ له‌سه‌ر دیجله‌و فورات هیچ پرۆتۆکۆڵێک نیه‌ له‌نێوان تورکیاو عێراق و سوریا دا که‌نابێ تورکیا سه‌د دروست بکات له‌کاتێکدا ئاوى خۆیه‌تى و له‌خاکى خۆیه‌تى له‌کۆنیشدا سه‌دى هه‌رکردووه‌ .وه‌له‌نێوان عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ  کۆمارى ئیسلامى ئێران دا پرۆتۆکۆڵێک نیه‌ که‌ ئاوه‌که‌ نه‌گرێته‌وه‌ ،به‌ڵام من پرسیار له‌عێراقى به‌شى عه‌ره‌بیه‌که‌ى و عێراقى هه‌رێمى کوردستان ئه‌که‌م ،عێراقى به‌شى عه‌ره‌بى که‌ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ى ده‌ستکه‌وتووه‌ بۆ نه‌یتوانیووه‌ سه‌د دروست بکات ،ئه‌م هه‌رێمى کوردستانه‌  ئه‌وه‌ 27 ساڵه‌ بۆ بیرى له‌وه‌ نه‌کردۆته‌وه‌ سه‌د بۆخۆى دروست بکات ،بۆیه‌ ئێران و تورکیا هه‌قى خۆیانه‌ ئاو بگرنه‌وه‌،به‌ڵام که‌کاتێ ئاوه‌که‌ که‌مده‌کات پێى ئه‌زانن .له‌هه‌رێمى کوردستان 2 سه‌د دروستکرا به‌ڵام ئاوبردى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌نه‌ خراپ دروستکران ،به‌ڵام له‌که‌رکوک چه‌ند سه‌دێ دروست کراون له‌سه‌ر ئاوى باراناو که‌سودى زۆرى لێده‌بینرێ  بۆ کشتوکاڵ،هه‌رێمى کوردستان ناتوانێ سه‌د دروست بکات له‌پشتى قه‌ڵادزێ ئاوه‌که‌ى ئه‌رواته‌وه‌ نهاوز خاکى ئێرانیش به‌ڵام ئاوه‌که‌ بۆ کوردستان ئه‌بێت ،له‌نێوان دوکان و ته‌ق ته‌قدا سه‌د دروست بکات ،له‌چه‌ندین شوێنى هه‌رێمى کوردستان ده‌توانرێ چه‌ندین سه‌د ردوست بکرێت ،باشه‌ ئه‌م جکومه‌ته‌ خۆى نه‌یتوانیوه‌ بیکات گله‌یى له‌ئێران بۆ ده‌کات ،پێموانیه‌ ئه‌وه‌ گله‌ییه‌کى هه‌ق بێت ،ئه‌و وڵاته‌و هه‌قى خۆیه‌تى و ته‌ئمینى ژیانى میلله‌ته‌که‌ى خۆى ده‌کات ،تۆش لێره‌ ته‌ئمینى ژیانى میله‌ته‌که‌ى خۆت بکه‌ ، ئه‌منى قه‌ومى ته‌نها ئه‌وه‌نیه‌ ئاسایش دابنێى و دووچه‌کى بده‌یته‌ ده‌ستى ،ئه‌منى قه‌ومى ده‌بێت ته‌ئمینى ژیانى خه‌ڵک بکه‌ى له‌رووى ئاوو کشتوکاڵ و خۆراک به‌روبومه‌وه‌ هه‌موو بواره‌کانى ژیانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ ئه‌منى قه‌ومین ،به‌ڵام تۆ نه‌کاره‌بات هه‌بێ و نه‌ئاوت هه‌بێ و هیچ شتێکت نه‌بێ بۆحکومه‌تى ،بۆنمونه‌ خه‌ڵک خۆى بیرى هه‌بێ خۆى کاره‌باى هه‌بێ خۆى بڕوا نه‌وت بکڕێ ،مه‌عقوله‌ له‌م زستانه‌ درودرێژه‌ یه‌ک به‌رمیل نه‌وت دابه‌ش نه‌کرێ به‌سه‌ر  هاوڵاتیاندا .بۆیه‌ من پێموایه‌ ئه‌مان خه‌مته‌ر خه‌م بوون له‌دابینکردنى ژیان و گوزه‌رانى هاوڵاتیان .

جه‌ماوه‌رنیوز : ئایا ململانێى نێوان زلهێزه‌کانى جیهان بۆ هێنراوه‌ته‌ وڵاتانى رۆژه‌هه‌ڵاتى ناوه‌راست ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : له‌دواى روخاندنى جه‌مسه‌رێکى سیاسى له‌دوونیادا که‌یه‌کێتى سۆڤیه‌تى پێشوو بوو  ،ئه‌مه‌ریکا تاکه‌ سوار هاته‌ مه‌یدان له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌مه‌ریکا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌ ،پرۆژه‌یه‌کى هه‌بوو به‌ناوى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستى گه‌وره‌ نه‌یوتوانى سه‌رکه‌وتو بێت له‌جێبه‌جێ‌ کردنى له‌ئه‌فغانستان نه‌ک نه‌یتوانى سه‌رکه‌وتوو بێت به‌ڵکو ئه‌وه‌ چه‌ند جاره‌ به‌حکومه‌تى ئه‌فغانستان و ئه‌مه‌ریکاشه‌وه‌ داواى دانوسان له‌تالیبان ئه‌که‌ن به‌ڵام تالیبان رازى نیه‌ ،دوێنێ تالیبان به‌بۆنه‌ى ره‌مه‌زانه‌وه‌ ئاگر به‌ستى راگه‌یاند ،واته‌ مه‌نونى تالیبانن که‌ره‌زامه‌ندبێت به‌ دانوسان و رێکه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا ،واته‌ ئه‌مه‌ریکا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌و پرۆژه‌یه‌دا ،هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له‌عێراق ،عێراقێکى به‌جێهێشت که‌بێ سه‌روبه‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ئه‌ى بینین له‌ئێستادا ، ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵه‌ له‌سوریا شه‌ڕه‌ که‌له‌ ساڵى 2011 ه‌وه‌ شه‌ڕه‌ ئه‌مه‌ریکا هات سوریا بڕوخێنێ ،به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو ،تاروسیا هاته‌ ناوچه‌که‌ ،ئێستا فرۆکه‌کانى ئه‌مه‌ریکا به‌ىبێ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ روسیا ناتوانێ هه‌ڵسن ،ئه‌شه‌دیش نه‌روخا ،ئه‌مه‌ریکا ئێستا ده‌ڵێن پاشه‌کشه‌ ده‌کات له‌سوریا ،سوریا به‌و دۆخه‌وه‌ جێده‌هێڵێت ،واته‌ ئه‌مه‌ریکا له‌وێش سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو ،بۆیه‌ ئه‌مه‌ریکا نه‌یتوانیوه‌ له‌ناوچه‌که‌ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ ،ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى ئێرانیشا ،ئه‌مه‌ریکا که‌ره‌زامه‌ندبوو له‌سه‌ر رێکه‌وتنى پێنج کۆ یه‌ک بکرێت مناى ئه‌وه‌یه‌ ته‌سلیمى کۆمارى ئیسلامى ئێران بوو،چونکه‌ سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌بوو بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران .
ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا هه‌مویان هاتن له‌لایه‌ک و کۆمارى ئیسلامى ئێران به‌ته‌نها له‌لایه‌ک رێکه‌وتوون ،واته‌ شکستى خوارد به‌رامبه‌ر به‌ئێرانیش ،بۆیه‌ پێموانیه‌ ئه‌مه‌ریکا له‌م ناوچه‌یه‌ سه‌رکه‌وتنێکى ئه‌تۆى به‌ده‌ستهێنابێت ،له‌ئێًستاشدا شه‌ڕه‌که‌ له‌سه‌ر مه‌نبجه‌ له‌سوریا له‌گه‌ڵ تورکیا  پێموایه‌ ته‌سلیمى تورکیاش بوو  له‌عه‌فرین ته‌سلیمى تورکیابوو له‌مه‌نبجیش ته‌سلیمى تورکیا بووه‌ ،ئێستاش ئه‌ڵێ سوریا چۆڵ ده‌کات له‌دواى ئه‌و وێرانیه‌ى هه‌یه‌و ئه‌وکێشه‌ تایفیه‌ى دروستى کردووه‌ له‌و وڵاته‌ نعیراق و ئه‌فغانستانى به‌و وه‌زعه‌وه‌ جێهێشتووه‌ ،بۆیه‌ ئه‌مه‌ریکا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌پرۆژه‌کانیدا له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست تائێستا ،له‌ئاسیاش سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه‌ وه‌ک ده‌بینین ئه‌مه‌ریکا ناچاربوو بۆ گفتوگۆو دانوسان له‌گه‌ڵ کۆریاى باکور،من دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا بیتوانیانه‌ شه‌ڕى له‌گه‌ڵ کۆریاى باکور ئه‌کرد به‌ڵام ئه‌زانێ شه‌ڕبکات ئه‌کمه‌ریکا زه‌ره‌ر ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى کۆریا چه‌کى ئه‌تۆمى هه‌یه‌ ناچار ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵیا دانیشت .
زۆرکه‌س باس له‌دیکتاتۆرى کۆریاى باکور ده‌کات به‌تایبه‌تى کورد که‌لێره‌وه‌ وێنه‌که‌ى دائه‌به‌زێنن و باس له‌دیکتاتۆرى سه‌رۆکى کۆریاى باکور ئه‌که‌ن ،چۆن ئه‌زانن دیکتاتۆره‌ به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دژى ئه‌مه‌ریکایه‌ به‌دیکتاتۆرى ئه‌زانى ،تۆبچۆ وڵاته‌که‌ى بیبینه‌ ئه‌وکات بزانه‌ دیکتاتۆره‌ ،بۆیه‌ ئه‌وه‌ ته‌نه‌زولێکى ئه‌مه‌ریکایه‌ که‌دانیشتن له‌گه‌ڵ کۆریادا ده‌کات ،بۆکۆریا ته‌نزول نیه‌ به‌ڵکو گه‌وره‌ییه‌ هه‌تا کۆریا ئاماده‌ نیه‌ خه‌رجى هۆتێله‌که‌ش بدات ره‌نگه‌ چه‌ندین ئیمتیازیاتیشیان دابێتێ تا بچێته‌ سه‌نگافوره‌ تا دانیشتن بکات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا .

جه‌ماوه‌رنیوز : پێشبینیت بۆ ئاینده‌ى عێراق و هه‌رێمى کوردستان چیه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : عێراق نابێته‌ عێراقو له‌به‌ر ئه‌کهه‌ڵوه‌شاوه‌ یان ئه‌بێته‌ عێراقێکى عه‌ره‌بى بۆخۆیان یان ئه‌بێ دایبه‌ش بێت عێراق ،به‌هه‌رسیسته‌مێک بێت  ئه‌بێت دابه‌ش بێت جاکۆنفیدراڵى بێت یان جیابونه‌وه‌ بێت و سه‌ربه‌خۆیى بێت .سه‌باره‌ت به‌پۆسته‌ سه‌رۆکایه‌تیه‌کانى عێراق تائێستا وه‌ک عورفى لێهاتووه‌ ئه‌گینا دابه‌ش نه‌کراوه‌ به‌سه‌ر هیچ لایه‌نێک ،به‌ڵام ئه‌بینین سه‌رۆک کۆمار بۆ کورده‌ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌عێراقدا شیعه‌ زۆرینه‌یه‌ سه‌رۆک کۆمار ناده‌ن به‌سونه‌ چونکه‌ بیده‌ن به‌سونه‌ ئه‌گه‌رى کوده‌تا هه‌یه‌ به‌سه‌ر شیعه‌دا ،به‌ڵام کورد کوده‌تا ناکات چونکه‌ کورد ته‌ نها به‌شداره‌و شه‌ریک نیه‌ له‌عێراقدا چونکه‌ کورد خاوه‌نى قه‌رار نیه‌ ،به‌ڵام سه‌رۆک کۆمار بۆ کورد باشتره‌ که‌کۆمه‌ڵێ‌ پرۆتۆکۆڵى هه‌یه‌ و 193 ده‌وڵه‌تى دونیا یه‌ک سه‌رۆک کۆمارى کورد هه‌یه‌ ،ئێمه‌ خۆمان بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئه‌بێت سه‌رۆک کۆمار له‌عێراق هه‌ر هى کورد بێت له‌ترسى کوده‌تاى سه‌ربازى هه‌ربۆیه‌ شیعه‌ ده‌یداته‌وه‌ به‌کورد .

جه‌ماوه‌رنیوز : له‌کۆتایدا چى ماوه‌ بیڵیت و داواکاریت چیه‌ ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : له‌کۆتایدا هیوادارم خه‌ڵکى کوردستان  به‌وردى به‌داوى کاره‌کانى خۆیاندا بڕۆن به‌تایبه‌تى له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵى دواخستنى هه‌یه‌ له‌کوردستاندا به‌شێوه‌یه‌کى باش پرۆسه‌که‌ به‌رێوه‌ بچێ و حزب و لایه‌نه‌کان خاوه‌نى بڕیارى خۆیان بن و یه‌کده‌نگ و یه‌کهه‌ڵوێست بن له‌پرسه‌ نیشتمانى نه‌ته‌واه‌یتیه‌کان و به‌رگرى له‌ هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن و وه‌چیدى نه‌بنه‌ دارده‌ستى بێگانه‌و وڵاتى خۆیان ته‌سلیمى بێگانه‌ بکه‌ن .

 










ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group