ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
کەشناسی ھەرێمی کوردستان پێشبنییەکانی کەشوھەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبنییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوار شهممه لە پارێزگاکانی ھەولێر ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک و خێرایی با لە ھەندێک کاتدا لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان و سبەیش ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پارێزگای سلێمانیش ئەمڕۆ ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک و خێرای با لەھەندێک کاتدا وە بارینی نمە باران لەکات و شوێنی جیاوازدا سبەی پێنج شەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک .
ھەروەھا لەبابەوەی پاریزگای دھۆکەوە رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوازدا سبەی پێنج شەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.
ھەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، لە پارێزگای کەرکوکیش ئەمڕۆ ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی زۆر و زیاد بوونی خێرای با لەگەڵ کەمبونەوەی مەودای بینین و سبەیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزانی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ پارێزگای ھەڵەبجە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزو خۆل و زیاد بوونی خێرای با لەگەڵ بارینی نمە باران لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ .
سبەی پێنج شەممەش ئاسمان لەنێوان پەڵە ھەور و ساماڵ دەبێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052