محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: نوێنه‌رانی كورد نه‌یانتوانیوه‌ ڕێكه‌وتنی عێراق و توركیا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌

20.04.2022
جەماوەر نیوز

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ په‌یامێكدا له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه‌ "١٨ ساڵە نوێنەرانی کورد لە بەغداد نەیانتوانی پێشنیازی ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی ساڵی ١٩٨٤ ی حکومەتی عێراق و تورکیا بکەن".

له‌ په‌یامه‌كه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودا هاتووه‌ بۆ جارێکی تر، سوپای تورکیا ھێرشی سەربازی ئاسمانی و زەمینی خۆی لە بەرواری ١٧ ی نیسانەوە دەستپێکردووە بۆسەر ناوچەکانی بادینان، بەو هۆیەوە زیاتر لە (٥٠٠) گوند بەهۆی ئەو شەڕەوە ناتوانن بگەڕێنەوە بۆسەر ماڵ و موڵک و گوندەکانی خۆیان.
‏‎ھێرشکانی تورکیا بۆ چەندین جارە لەگەڵ پەکەکە کە کوردستانیان کردووەتە مەیدانی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانیان، کە خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵکی بادینان بەتایبەتی باجی شەڕێك دەدەن كە ھیچ پەیوەندی بە خەڵک و ھەرێمی کوردستانەوە نییە.

ده‌قی په‌یامی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:

١٨ ساڵە نوێنەرانی کورد لە بەغداد نەیانتوانی پێشنیازی ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی ساڵی ١٩٨٤ ی حکومەتی عێراق و تورکیا بکەن
سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان
بۆ جارێکی تر، سوپای تورکیا ھێرشی سەربازی ئاسمانی و زەمینی خۆی لە بەرواری ١٧ ی نیسانەوە دەستپێکردووە بۆسەر ناوچەکانی بادینان، بەو هۆیەوە زیاتر لە (٥٠٠) گوند بەهۆی ئەو شەڕەوە ناتوانن بگەڕێنەوە بۆسەر ماڵ و موڵک و گوندەکانی خۆیان.
‏‎ھێرشکانی تورکیا بۆ چەندین جارە لەگەڵ پەکەکە کە کوردستانیان کردووەتە مەیدانی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانیان، کە خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵکی بادینان بەتایبەتی باجی شەڕێك دەدەن كە ھیچ پەیوەندی بە خەڵک و ھەرێمی کوردستانەوە نییە.
‏‎لە کاتێکدا زیاتر لە ١٨ ساڵە سەدام و حکومەتی پێشووی عێراق ڕووخاوە کە ڕێكەوتنێک لە نێوان بەعس و حکومەتی تورکیا لە ساڵی ١٩٨٤ دا کراوە، بۆیە ھەر زەرەرێکی ڕۆحی و ماڵی کە لە خەڵکی هەرێمی کوردستان ناوچەی بادینان و برادۆست ئەکەوێت پەرلەمان و حکومەتی عێراقی لێی بەرپرسیارە بەتایبەتی نوێنەرانی کورد لە بەغدا، کە ئەوە ١٨ ساڵە نوێنەرانی کورد لە بەغداد نەیانتوانی پێشنیازی ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی ساڵی ١٩٨٤ ی حکومەتی عێراق و تورکیا بکەن وە بۆیە جەیش و حکومەتی تورکیا تا ئەو ڕێكەوتنە مابێت و لەلایەن پەرلەمانی عێراق ھەڵنەوەشێنرێتەوە ھەرکاتێک بیەوێت بە بڕیاڕی پەرلەمانی تورکیا دەتوانێت لەشکرێشی بکاتە سەر ھەرێمی کوردستان بە پێی ڕێکەوتنی ساڵی ١٩٨٤.
‎بۆیە پێمانوایە پەرلەمان و حکومەتی عێراقی تا ئێستاش لەگەڵ ڕێکەوتنی ساڵی ١٩٨٤ دایە.
‎بۆیە حکومەت و پەرلەمان و دادگای عێراقی بەرپرسیاری یەکەمن کە ھەمیشە باسی سەروەری عێراق لە ئەرز و ئاسمانەوە دەکەن، نەیانتوانیوە بڕیاڕێک دەربکەن بۆ ڕێگریکردن لە لەشکرکێشی جەیشی تورکیا.
‎ھەروەھا حکومەتی تورکیا و پەکەکە کە دەبوو ململانێ کانیان لە ناوی خاکی کوردستانی تورکیا و تورکیا یەکلایی بکەنەوە بۆیە ئەوانیش سەبەبن لە ئەو بارودۆخە ناھەموارە کە بەسەر خەڵکی ھەرێمی کوردستان و بادینان بە تایبەتی و ناوچەکەدا ھاتووە.
‏‎بۆیە حکومەت و پەرلەمان و دادگای عێراقی بەرپرسیاری یەکەمن کە ھەمیشە باسی سەروەری عێراق لە ئەرز و ئاسمانەوە دەکەن, نەیانتوانیوە بڕیاڕێک دەربکەن بۆ ڕێگریکردن لە لەشکرکێشی جێشی تورکیا.
‏ھیوادارام واز لە خەڵکی ھەژار و ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستان بھێنن تا بچنەوە سەر گوند و زێی باوباپیرانی خۆیان کە ئەو شەڕە دور و نزیک پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە نییە.
‏‎بەهیوام بەهەموو لایەکمان هەوڵ بدەین ئەم لەشکرکێشیانە بوەستێنین ، چونکە زمانی شەڕ و کوشتن بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
‏‎بۆیە تەنها ڕێگایەک بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد تەنها ڕێگای گفتوگۆیە.

‏‎محەمەد حاجی مەحمود
٢٠/٤/٢٠٢٢
تاران





زۆرترین خوێندراو