سه‌ردانی کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ ده‌ڤه‌رى پێنجوێن

4/19/2014 1:33:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ کێشه‌ و گیروگرفته‌کانی هاوڵاتیان، مامۆستا فه‌رهاد تۆفیق کاندیدی ژماره‌ یه‌کی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ژماره‌ 80 و شادمان شه‌هید رۆسته‌م به‌گ کاندیدی ژماره‌ دووی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ 212 له‌ بازنه‌ى سلێمانی سه‌ردانی قه‌زای پێنجوێنیان کرد.

کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی، کارنامه‌ى لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانییان بۆ هاوڵاتیان و جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فی پێنجوێن روونکرده‌وه‌، که‌ به‌رنامه‌ى لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی، به‌رنامه‌یه‌که‌ بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کوردستانه‌، لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ژماره‌ 212 و بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان به‌ ژماره‌ 80 به‌شداریکردوه‌، هاوکات یه‌کێک له‌ هه‌وڵه‌کانی  لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ  ته‌واوی که‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاران و کرێنشینانه‌، کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی ده‌یه‌وێت به‌بێ جیاوازی کار بۆ ته‌واوى جه‌ماوه‌ری کوردستان بکات

هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ک له‌ مامۆستا فه‌رهاد تۆفیق کاندیدی ژماره‌ (1) ى  حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ژماره‌ 80 و شادمان شه‌هید رۆسته‌م به‌گ کاندیدی ژماره‌ (2) ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌  لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ 212 له‌ بازنه‌ى سلێمانی  به‌ هاوڵاتیانی قه‌زای پێنجوێنیان راگه‌یاند" لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی لیستی ته‌واوی سه‌رجه‌م و چین و توێژه‌کانی کوردستانه‌، کاندیده‌کانی حسدک له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى بێکاری  خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان پێشینه‌ی کاره‌کانییه‌تی.

هاوکات جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فی قه‌زای پێنجوێن پشتگیرییان بۆ کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی دووپاتکرده‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو