شاره‌زوور ، سه‌ردانی کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ ده‌ڤه‌ره‌که‌

4/19/2014 1:46:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ کێشه‌ و گیروگرفته‌کانی هاوڵاتیان، مامۆستا فه‌رهاد تۆفیق کاندیدی ژماره‌ یه‌کی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ژماره‌ 80 و شادمان شه‌هید رۆسته‌م به‌گ کاندیدی ژماره‌ دووی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ 212 له‌ بازنه‌ى سلێمانی سه‌ردانی قه‌زای شاره‌زووریان  کرد.

سه‌ره‌تا سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى شاره‌زووریان کردوو له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ نورى سه‌رپه‌رشیارى مه‌ڵبه‌ندى شاره‌زوور و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندو ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ پێشوازیانلێکرا 

دواتر له‌سه‌ردانێکى مه‌یدانیدا کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی، کارنامه‌ى لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانییان بۆ هاوڵاتیان و جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فی شاره‌زوور روونکرده‌وه‌، که‌ به‌رنامه‌ى لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی، به‌رنامه‌یه‌که‌ بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کوردستانه‌، لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ژماره‌ 212 و بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان به‌ ژماره‌ 80 به‌شداریکردوه‌، هاوکات یه‌کێک له‌ هه‌وڵه‌کانی  لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ  ته‌واوی که‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاران و کرێنشینانه‌، کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی ده‌یه‌وێت به‌بێ جیاوازی کار بۆ ته‌واوى جه‌ماوه‌ری کوردستان بکات

هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ک له‌ مامۆستا فه‌رهاد تۆفیق کاندیدی ژماره‌ (1) ى  حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ژماره‌ 80 و شادمان شه‌هید رۆسته‌م به‌گ کاندیدی ژماره‌ (2) ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌  لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ 212 له‌ بازنه‌ى سلێمانی  له‌سه‌ردانێکى مه‌یدانیدا بازارو شوێنه‌گشتیه‌کانى ئه‌و قه‌زایه‌یان به‌سه‌ر کرده‌وه‌وبه‌ به‌جه‌ماوه‌رى ده‌ڤه‌ره‌که‌یان راگه‌یاند" لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی لیستی ته‌واوی سه‌رجه‌م و چین و توێژه‌کانی کوردستانه‌، کاندیده‌کانی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى بێکاری  خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان پێشینه‌ی کاره‌کانییه‌تی.
هاوکات جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فی قه‌زای شاره‌زوور پشتگیری وپشتیوانى خۆیان بۆ کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی ده‌ربڕى .


زۆرترین خوێندراو