کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سه‌ردانی شارۆچکه‌ى عه‌ربه‌تیان کرد

4/19/2014 2:05:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنى به‌رنامه‌و په‌یام ودروشمى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى و ئاگاداربوون له‌ کێشه‌ و گیروگرفته‌کانی هاوڵاتیان، مامۆستا فه‌رهاد تۆفیق کاندیدی ژماره‌ یه‌کی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ژماره‌ 80 و شادمان شه‌هید رۆسته‌م به‌گ کاندیدی ژماره‌ دووی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ 212 له‌ بازنه‌ى سلێمانی سه‌ردانی شارۆچکه‌ى عه‌ربه‌تیان کرد.

له‌سه‌ردانه‌که‌یاندا که‌ هه‌ڤاڵ مه‌لا لوقمان له‌تیف ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان هاوڕێیان بوو کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی، بازارو شوێنه‌ گشتیه‌کانى ئه‌و شارۆچکه‌یان به‌سه‌رکرده‌وه‌و کارنامه‌ى لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانییان بۆ هاوڵاتیان و جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فی ناوچه‌که‌روونکرده‌وه‌، که‌ به‌رنامه‌ى لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی، به‌رنامه‌یه‌که‌ بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کوردستانه‌، لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ژماره‌ 212 و بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان به‌ ژماره‌ 80 به‌شداریکردوه‌، هاوکات یه‌کێک له‌ هه‌وڵه‌کانی  لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ  ته‌واوی که‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاران و کرێنشینانه‌، کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی ده‌یه‌وێت به‌بێ جیاوازی کار بۆ ته‌واوى جه‌ماوه‌ری کوردستان بکات.

هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ک له‌ مامۆستا فه‌رهاد تۆفیق کاندیدی ژماره‌ (1) ى  حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ژماره‌ 80 و شادمان شه‌هید رۆسته‌م به‌گ کاندیدی ژماره‌ (2) ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌  لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ 212 له‌ بازنه‌ى سلێمانی گفتوگۆیى راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجامداو به‌جه‌ماوه‌رى ده‌ڤه‌ره‌که‌یان راگه‌یاند" لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی لیستی ته‌واوی سه‌رجه‌م و چین و توێژه‌کانی کوردستانه‌، کاندیده‌کانی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى بێکاری  خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و گرنگى دان به‌ شارۆچکه‌کان و گونده‌کان له‌پێشینه‌ی کاره‌کانییه‌تی.

هاوکات جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فی عه‌ربه‌ت پشتگیری وپشتیوانى خۆیان بۆ کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی ده‌ربڕى .


زۆرترین خوێندراو